دەستووری ویلایەتەکان لە ئەمریکا

لە ئەمریکا ھەر ویلایەتێک دەستووری نووسراوی خۆی ھەیە. ئەوان زۆر درێژترن لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە تەنھا ٤٬٥٤٣ وشەی تێدایە. دەستووری ویلایەتەکان ھەموویان لە ٨ ھەزار وشە درێژترن، چونکە وردترن سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ڕۆژانەی نێوان حکوومەت و خەڵک. کورتترینیان دەستووری ڤێرمۆنتە کە لە ساڵی ١٧٩٣ پەسەند کراوە و لە ئێستادا درێژییەکەی ٨٢٩٥ وشەیە. درێژترینیان شەشەمین دەستووری ویلایەتی ئەلاباما بوو کە لە ساڵی ١٩٠١ پەسەند کرا و درێژییەکەی نزیکەی ٣٤٥ ھەزار وشە بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ دووبارە نووسرایەوە.

دەستووری ویلایەتەکان لە ئەمریکا
لقیدەستوور
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەئەمەریکا ویلایەت

سەرچاوەکان دەستکاری