دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: Constitution of the United States) کە لە ساڵی ١٧٨٩ پەسەند کرا، یەکێکە لە کۆنترین دەستوورە ھەبووەکانی جیھان و زیاتر لە ٢٣٤ ساڵە لە کاردایە. لە ڕاستیدا دەستووری ئەمریکا ھەرگیز گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و تەنھا ھەموارکردنەوەیان بۆ زیاد کراوە. ھەر لەبەر ئەم ھۆکارە دەستووری ئەم وڵاتە سەقامگیری و یەکگرتوویی زۆری ھەیە و وەک میراتێکی نەتەوەیی لە نێو گەلی ئەمریکادا ناسراوە.

لاپەڕەی یەکەمی وەشانی ئەسڵی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لە ساڵی ١٧٨٩ نووسراوە.

بنەماکانی ئەم یاسایە لە حەوت بابەت پێکھاتووە کە ھەر بەشێکیان چەند بەشێک لەخۆدەگرێت. ڕۆحی گشتی حوکمڕانی دەستوور لەسەر سێ میحوەری سەرەکی دامەزراوە، کە وەک میحوەرێکی نەگۆڕ دادەنرێت. ئەم سێ میحوەرە بریتین لە:

ھەریەک لەم بنەما نەگۆڕانە ڕەگ و ڕیشەی لە ئایدیاڵ و ئامانجەکانی سەرکردەکانی سەربەخۆیی و باوکانی دامەزرێنەری ئەمریکاشدا ھەیە. زۆرێک لە کۆچبەران و بازرگانانی ئەورووپی کە لە کۆنترۆڵی سیاسی و ئابووری بەریتانیا بەسەر ھەموو توخمەکانی ئەم وڵاتەدا ناڕازی بوون، ھەر جۆرە ستەمکارییەکی ڕەھایان ڕەتکردەوە و یەکسانی سپی پێستەکان -یان خستە لووتکەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیانەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری