دەروازە:زمانی کوردی

پێشەکی

بەخێربێن
بۆ دەروازەی
زمانی کوردی

زمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی سۆرانی: زمانی کوردی‎، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لەنێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پڕژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ.

زیاتر...

ئەلفوبێی زمانی کوردی

ێ یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییە کە نیشاندەری پیتی Êیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا. «ێ» لەو پیتانەیە کە بە ئەلفوبێی عەرەبی زیاد کراوە.

کێسمەکان
تەنیا سەرەتا ناوین کۆتا
ێ ێ‍ ‍ێ‍ ‍ێ

زیاتر...

ڕێزمانی کوردی

پیتە بزوێنەکان لە کوردیدا : لە زمانی کوردیدا ٨ (ھەشت) دانە پیتی بزوێنی ھەیە، بەڵام بە ئەلفبای سۆرانی (عەرەبی) تەنیا ٧ (حەوت) دانە پیتیان بۆ دانراوە کە بریتین لە: (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ - بزرۆکە(i))

بەربڵاوی زمانی کوردی

زمانەوانانی کوردی

میر جەلادەت بەدرخان ناوی تەواوی میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان (لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٨٩٣ لە ئەستەمبوڵ، تورکیا – مردووی ١٥ی تەممووزی ١٩٥١ لە دیمەشق، سوریا) سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەڤان و زمانناسی کورد بوو.

زیاتر...

فەرھەنگەکانی زمانی کوردی

فەرهەنگی خاڵ یەکەم فەرھەنگی کوردی بە کوردییە. بەرھەمی شێخ محەممەدی خاڵه‌ و لە سێ بەرگ چاپ کراوە:

  • بەرگی یەکەم ٣٣٨ لاپەڕە، سلێمانی، ١٩٦٠.
  • بەرگی دووەەم، ٣٣٨ لاپەڕە، سلێمانی ١٩٦٤.
  • بەرگی سێیەم، ٥١١ لاپەڕە، ١٩٧٦.

محەممەدی خاڵ بۆ نووسینی ئەم فەرھەنگە کەڵکی لە تەواوی فەرھەنگەکانی پێش خۆی وەرگرتووە و سەرچاوەیەکی باش بووە بۆ فەرھەنگەکانی دواتر.

زیاتر...

ڕەوانبێژی زمانی کوردی

ڕەوانبێژی بریتییە لەو وتە ڕەوان و کاریگەرییەی لەگەڵ بارودۆخی گوێگر یان خونەر بگونجێت بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی بەخوێنەر یان گوێگرەکە بگەیەنێت و چێژی پێ ببەخشێت و کاری تێ بکات ، ئەمەش دەبێت نووسەرەکە لێزان و شارەزاناین وشە و دەقەکان لەبار و داڕشتی تۆکمە و ڕێکخستنی ژیربێژییانە بنووسێت.

زیاتر...

شێوەزارەکانی زمانی کوردی

کوردیی ناوەندی، کرمانجیی خواروو یان سۆرانی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساینقەڵا، تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان، شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، دیواندەرە، کامیاران، دێولان، قوروە، بیجار،جوانڕۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بە ئەم شێوەزارە دەدوێن. شێوەزاری فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، سنە، بۆکان، مەھاباد، سەقز، مەریوان، بانە و پیرانشار لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

زیاتر...

پۆلەکان

زمانی ستانداردی کوردی

ڕستەیەکی ھەڵبژێردراو

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان