زمانی مادی زمانێکی کۆنە و مردوو لە دەستەی زمانە ئێرانیەکانە کە لە کاتی مادەکان قسەی پێ کراوە.[١] ئەم زمانە لەگەڵ زمانەکانی کوردی، مازەندەرانی، گیلەکی، تاڵشی، بەلۆچی، سمنانی و پارتی وەکوو زمانانی ئێرانیی باکووری رۆژاوا دەناسرێ.[٢]

ھەڵسەنگاندنی زمانی مادی لەگەڵ کوردی و فارسی دەستکاری

زمانی مادی بێجگە لە چەند وشە، شتێکی دیکەی لەبەردەستدا نییە. بەڵام ھەر ئەو چەند وشەیەش بەندیواری و پێوەندی نزیکی کوردی نووژەن لەگەڵ مادی نیشان دەدەن:[٣]

مادی پارسیی کۆن فارسی کوردی
aspa asa اسب ئەسپ
zana dana نژاد نەتەوە
xšāça xšāθra شهر شار
vispa visa همه ھەموو
zūrah dūrah فریب، بدی فڕوفێڵ، خراپی
vazṛka vadṛka بزرگ گەورە
pati-zbay pati-zay اعلام کردن ڕاگەیاندن
hufrasta hufrašta خوب مؤاخذه‌شده چاک فێربوون
vinasta vinšta تباهی، آسیب تاریکی، گەندەڵی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ancient Iran::Language". Encyclopædia Britannica Online. 2007. Retrieved 2007-03-09.
  2. ^ Schmitt, Rüdiger (1989). Compendium Linguarum Iranicarum. Wiesbaden: Reichert.
  3. ^ کوردستان تیڤی: رسکانی نەتەوەی کورد