دوایین ھەواچەمێن
کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا فیلمێکی فانتازیا ئاکشن-سەرکێشیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٠ کە لەلایەن نایت شەمەلان نووسراوە و ھاوبەشی بەرھەمھێنان و دەرھێنانی بۆ کراوە، لەلایەن کۆمپانیای پاراماونت پیکچەرز و فیلمەکانی نیکلۆدیۆن و بلایدینگ ئێج پیکچەرز و کۆمپانیای کەنەدی/مارشاڵ بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن پاراماونت دابەشکراوە.[١][٢] فیلمەکە لەسەر چیرۆکی زنجیرە تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی یەکەمی) دروست کراوە؛ نوح ڕینگەر ڕۆڵی ئانگ دەگێڕێت، دیڤ پاتەل ڕۆڵی شازادە زوکۆ و نیکۆلا پێڵتز و جاکسۆن ڕاسبۆن ڕۆڵی کاتارا و سۆکا دەگێڕن.[٣] فیلمەکە باس لە چیرۆکی ئانگ دەکات کە منداڵێکی ئەڤەتارە، و دەبێت شارەزا بێت لە ھەر چوار توخمەکانی ھەوا، ئاو، ئاگر و زەوی (خاک) و ھاوسەنگی بۆ جیھان بگەڕێنێتەوە، لە ھەمان کاتدا نەتەوەی ئاگر لە داگیرکردنی ھۆزەکانی ئاو و شانشینی زەوی بوەستێنێت.[٤][٥][٦][٧]
کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا | |
---|---|
سەرناو | The Last Airbender |
لەسەر بنچینەی | ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ |
دەرھێنەر | M. Night Shyamalan |
سیناریۆنووس | M. Night Shyamalan، مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنێتزکۆ، Kathleen Kennedy |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Andrew Lesnie |
ئێدیتەر | Conrad Buff IV |
ئاوازدانەر | James Newton Howard |
بەرھەمھێنەر | M. Night Shyamalan، Frank Marshall، Sam Mercer، Scott Aversano |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | پاراماونت پیکچەرز، Nickelodeon Movies، The Kennedy/Marshall Company، Blinding Edge Pictures |
دابەشکەر | پاراماونت پیکچەرز، UIP-Dunafilm، نێتفلیکس |
شوێنی گێڕانەوە | ڤیێتنام |
شوێنی وێنەگرتن | فیلادێلفیا |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 5%، 3/10، 20/100 |
خەڵاتەکان | Golden Raspberry Award for Worst Picture، Golden Raspberry Award for Worst Supporting Actor، Golden Raspberry Award for Worst Director، Golden Raspberry Award for Worst Screenplay |
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵیی | جیھانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
کەسایەتییەکان | سۆکا، ئازولا، زوکۆ، مامە ئایرۆ، ئاپا |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN) | G |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK) | FSK 6 |
نرخاندنی فیلم JMK | free from 10 years |
وێبگە | http://www.thelastairbendermovie.com/ |
تاقیکردنەوە | تاقیکردنەوەی بێکدل |
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێت | بۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر |
پەرەپێدانی فیلمەکە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد، و پرۆسەی کاستینگ و پێش بەرھەمھێنانی فیلمەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٨دا بوو، وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی ئازاری ٢٠٠٩ دەستی پێکرد و لە ئەیلوولی ٢٠٠٩ کۆتایی ھات، خشتەی سەرەتایی فیلمەکە بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە گرینلەند وێنەی گیرا، و بەشەکانی دیکەی فیلمەکەش لە سەرانسەری ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وێنەی گیراوە. ناوی ئەڤەتار لە ناونیشانی فیلمەکە لابرا[٨] بۆ ئەوەی لەگەڵ فیلمی ئاڤاتاری جەیمز کامیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٩دا تێکەڵ نەبێت.[٩][١٠][١١][١٢]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "The Last Airbender". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
- ^ "The Last Airbender (2010)". ScreenRant (بە ئینگلیزی). 2022-07-02. Retrieved 2024-01-01.
- ^ "The Last Airbender (2010)". Moviepedia (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
- ^ "The Last Airbender (2010) | BFI". web.archive.org. 2017-01-08. Retrieved 2024-01-01.
- ^ "The Last Airbender (2010) - Financial Information". The Numbers. Retrieved 2024-01-01.
- ^ Press, Carl DiOrio,The Associated; DiOrio, Carl; Press, The Associated (2010-06-16). "'Last Airbender' release moved up one day". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
- ^ "'Last Airbender' Star Noah Ringer Joins 'Cowboys And Aliens' Cast". MTV (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
- ^ Kamal, Nathan (2022-12-08). "James Cameron Stole From Avatar: The Last Airbender?". GIANT FREAKIN ROBOT (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
- ^ Sharf, Zack (2022-12-06). "Nickelodeon's 'Avatar' Was Forced to Add 'Last Airbender' to Its Title Because of James Cameron's 'Avatar,' Says Series Director". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
- ^ Fox, Caroline (2020-12-07). "James Cameron's Avatar Screwed Over The Last Airbender Twice". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
- ^ Stephenson, Cassidy (2022-12-07). "How James Cameron's Avatar Led to The Last Airbender's Title Change". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
- ^ Dodds, Alice Rose (2023-01-13). "Is Avatar Director James Cameron Copying Too Much of The Last Airbender?". Game Rant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-01.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دوایین ھەواچەمێن تێدایە. |