داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١٢
کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ دەستکاری
- ٩ی کانوونی یەکەم، سەیران یەگانە، یەکێک لەو قوتابیانەی کە بە ھۆی ئاگرکەوتنەوەی خوێندنگەی شیناوێی پیرانشار سووتابوو، بە ھۆی سەختی برینەوە گیانی لە دەست دا.
- ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەیەکی بنەڕەتی بۆ کچان لە گوندی شیناوێی شاری پیرانشار، ٣٤ کچی منداڵی تەمەن ٩ تا ١١ ساڵە، بە سەختی تووشی سووتان بوون. باری تەندروستیی ١٢ منداڵ مەترسیدارە.
- ٥ی کانوونی یەکەم، پەرلەمانی سوید دانی بە جینۆسایدکردنی کورد دانا لە پڕۆسەی کارەساتی ئەنفال.
- نۆکیا مۆبایلی نوێی خۆی بە ناوی لوومیا ٩٢٠ خستە پیشانگا.
ئەیلوولی ٢٠١٢ دەستکاری
- ١٢ی ئەیلوول ی ٢٠١٢ لە کۆنگرەیەکی تابەتدا کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپۆد و وەشانی سیستەمی کارگێری ئای ئۆ ئێسی ٦ی خستەڕوو
- ١٢ی ئەیلوول ی ٢٠١٢ دوای پەخشکردنی فیلمێک لەسەر ژیانی پەیامبەری ئیسلام محەمەد لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەچەند وڵاتێکی عەرەبی خۆپشاندان ئەنجام دراو لە لیبیاش باڵیۆز و چەند ئەندام و بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکان کوژران.
ئابی ٢٠١٢ دەستکاری
تەمموزی ٢٠١٢ دەستکاری
- ٢٨ی تەمموزی ٢٠١٢: ئاھەنگی کردنەوەی یاریە ئۆلەمپیەکانی لەندەن بەسەرکەوتوویی کۆتایی بەکارەکانی ھێنا، کەلەئاھەنگە چەندین نمایشی تایبەت بە گەلی ئینگلیز نیشاندرا بەئامادەبوونی شاژنی بەریتانیا و کەسایەتیە مەزنەکانی ووڵاتەکە.
- ٢٠ی تەمموزی ٢٠١٢: ھەریەکە لەوڵاتانی سعودیە و قەتەر و ئوردون و ئیمارات و یەمەن و میسر و چەند وڵاتێکی تر ئەمڕۆیان بەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.
- ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢: لەوڵاتانی ئیسلامیدا موسڵمانان و کاربەدەستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.
- ١٥ی تەمموزی ٢٠١٢: وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەتەواوی بەشەکانەوە ڕاگەیاند و ئەو ماڵپەڕە ئەنجامەکانی تێدا ڕاگەیاندرا تەنھا چەند خولەکێک لەکاردا بوو.
- ١٤ی تەمموز ی ٢٠١٢: سەرەڕای پێنەدانی مۆڵەتی یاسایی، خۆپشاندانێکی جەماوەری بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئامەد بەڕێوەچوو
- ١٠ی تەمموز ی ٢٠١٢: ویکیپیدیای ڕووسی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕاگیرا بەھۆی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای سانسۆرکردنی ئینتەرنێت لەووڵاتی ڕووسیا لەلایەن پەرلەمانی ووڵاتەکە.
- ١ی تەمموز ی ٢٠١٢: لەیاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ھەڵبژاردەی ئیتالیای بردەوەو بووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتیەکە.
حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستکاری
- ٢٤ی حوزەیران ی ٢٠١٢: موحەمەد مورسی بەسەرۆک کۆماری نوێی میسڕ ھەڵبژێردرا دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەحمەد شەفیق بە بەدەستھێنانی ٥١. ٧%دەنگەکان
- ٩ی حوزەیران ی ٢٠١٢:لەیاری کۆتایی جامی جیھانیی ڤیڤا ٢٠١٢ بۆ ھەرێمەکان لەیاری کۆتایدا ھەرێمی کوردستان توانی جامەکە بباتەوە دوای بردنەوە لە ھەرێمی قوبرسی باکوور بە ئەنجامی ٢-١.
- ٤ی حوزەیران ی ٢٠١٢: یاری کرانەوەی پاڵەوانیەتی جامی جیھانیی ڤیڤا ٢٠١٢ لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھەرێمەکان بەڕێوەچوو لەیەکەم یاری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان بە ئەنجامی ٦-٠ لە ھەرێمی بیابانی ڕۆژئاوای بردەوە.
- ٢ی حوزەیران: حوسنی موبارەک سەرۆکی پێشووی میسر، بە حوکمی دادگا بۆ ھەتاھەتا خرایە زیندان.
ئایاری ٢٠١٢ دەستکاری
- ڕۆژی ھەینی 3ی ئایاری ٢٠١٢ لەچوارەم ڕۆژی کۆنگرەدا ئەنجامی ھەڵبژاردنی ٣٥ ئەندام لەنێو ٨٥ پاڵێوراو بۆ سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندرا و دواتریش بەلاغی کۆتایی ڕاگەیەندرا و کەناڵی ئاسمانی سپێدە کارەکانی کۆنگرەکەی گواستەوە و شەشەمین کۆنگرەیان بوو بە یەکەمین کۆنگرەی کراوە لە کوردستاندا.
- ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی ئایاری ٢٠١٢ لەسێیەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکگرتوودا ھەڵبژاردن بو دیاریکردنی ١١ ئەندام وەکو دەستەی باڵای بەدواداچوون لەنێوان ٣٤ پاڵێوراو ئەنجام درا.
- ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ئایاری ٢٠١٢ و بەیانی پێنج شەممە ٣ی ئایاری ٢٠١٢ لەدووەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکگرتوودا لەماوەی ٨ کاتژمێر بە دوو خولی ھەڵبژاردن و لەرکابەری نێوان چوار پاڵێوراوی ئەمیندار مەحەمەد فەرەج بوو بەدووەمین ئەمیندار لە دوای سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق.
- ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠١٢ شەشەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەبەشداری ٧٥٥ ئەندام دەستی پێکرد.
نیسانی ٢٠١٢ دەستکاری
- ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٥ی نیسان ی ٢٠١٢، لە پەرلەمانی کوردستان متمانە بە کابینەی حەوتەم درا بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک حکوومەتت ھەرێم.
ئازاری ٢٠١٢ دەستکاری
- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٢، لووتکەی عەرەبی لە شاری بەغدا لە عێراق بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو بۆ چارەسەری کێشەکانی فەلەستین و سووریا
- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ٢٠١٢، دووھەمین کۆنفرانسی لاوانی کوردستان لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کورستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ھەرێمی کورستان و نوێنەری پارت و لایەنەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و لاوان، دەستی بە کارەکانی کرد.
- ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ساڵی ٢٠١٢، مەسعوود بارزانی ھەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەدی ڕاسپارد بۆ پێکھێنانی کابینەی حکوومەتی نوێ.
شوباتی ٢٠١٢ دەستکاری
- ڕێکەوتی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٢، پاش ئەوەی عەبد رەب مەنسور توانی لە پروسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی یەمەن لە سەدا ٩٩ی دەنگەکان بەدەستبێنێ، وەک سەرۆکی نوێی ئەم وڵاتە لەپاش عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سوێندی دەستووری خوارد.
- ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠١٢، پەرلەمانی کوردستان لەدانشتنێکی نائاساییدا دەست لەکارکێشانەوەی کەمال کەرکووکی وەکو ئەندام و سەرۆکی پەرلەمان و ئەرسەلان بایز وەکو جێگری سەرۆکی پەرلەمان قەبوڵکرد دواتر ئەرسەلان بایز وەکو سەرۆک و حەسەن موحەممەد سوورە وەکو جێگری سەرۆکی پەرلەمان متمانەیان پێدرا.
- ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩ی شوباتی ٢٠١٢، گەریلاکانی ھێزی پاراستنی گەل ھەپەگە، لە ناوچەی جۆلەمێرگ، ھێرش دەکەنە سەر ١٠ بنکەی سەربازیی تورکیا و لە ئاکامدا سەربازێکی سوپای تورکیا دەکوژرێت و ٧ سەربازیتر بریندار ئەبن.
- لە ١ی شوبات لە یارییەکی تۆپی پێ لە خولی میسری دا شەڕ کەوتە نێوان ھاندەرانی یانەی ئەلمیسری و ئەلئەھلی کە زیاتر لە ٧٠ کەس کوژران و سەدان کەسیش بریندار بوون.