نۆکیا (بە ئینگلیزی: NOKIA) ناوی شەریکەیەکی چەندنەتەوەییە کە لە بواری دەم و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتێل و بێتەل چالاکی دەکات. ئێستا گەورەترین کۆمپانیای پێکھێنانی تەلەفۆنی تاکەکەسی یان مۆبایل لە دونیادایە.

کۆمپانیای نۆکیا
Nokia Corporation
جۆرگشتی
بازرگانی دەکات لەOMX: NOK1V , NYSE: NOK , FWB: NOA3
پیشەسازیTelecommunications ، ئینتەرنێت ، نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر
دامەزراوە لەتامپێر ، فینلاند ، ئیمپراتۆریەتی ڕووسی (١٨٦٥ز) بە ناوی نۆکیا (١٨٧١ز)
دامەزرێنەر(ەکان)فرێدریک ئایدستام ، لیۆ مێچەلین
شوێنی سەرەکیئیسپۆ ، فینلاند, یەکێتیی ئەوروپا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیهەموو جیهان
بەڕێوەبەرانژۆرما ئۆلیلا (خاوەن) ستیفن ئیلۆپ (بەڕێوەبەر)
بەرھەمەکانمۆبایل
سمارت فۆن
کۆمپیوتەر مۆبایل
نێتوۆرک
خزمەتگوزارییەکاننەخشە
میوزیک
نامەناردن
میدیا ...هتد
داھات42.45 ملیار € (٢٠١٠)
کارمەندان132.430 (کۆتایی ٢٠١٠)
ماڵپەڕhttp://www.nokia.com
سەرچاوەکان: [١]


نووسینگەی سەرەکیی کۆمپانیاکە لە شاری ئەسپۆ، نزیکی ھێلسینکی پایەتەختی وڵاتی فینلاندە بەڵام لە چەندانە لە شارەگەورەکانی دیکەش نوێنەرەیی سەرەکییان ھەیە. نۆکیا کۆمپانیایەکی فنلەندیە، سەرەتا ساڵی ١٨٦٥ لە شاری ھلنسکی فینلاندا بونیاتنراوە، وەک کۆمپانیایەکی پسپۆڕ لە بواری تەختەو پیڵاوی لاستیکیدا دەستی پێکردوە، ساڵی ١٩٧٢‌ و بەمەبەستی سەربازیی یەکەمین ھاند مۆبایلی بەرھەم ھێناوە، حاڵی حازر ژمارەیەکی زۆر کارگەی لە زۆرێک لەشارەکانی دنیادا ھەیە لەوانەش شارەکانی ئەسینا‌و پەکین‌و تۆکیۆ، لقیشی لە زۆربەی دەوڵەتانی جیھاندا ھەیەو کاریگەریەکی بەرچاوی ھەیە لە سەر ئابوری ولاتەکەی و بەردەوام بووە لە پێشخستنی پیشەسازیی مۆبایلدا، ھەروەھا ئامێرەکانی کامێرا و یاری ‌و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەرھەم دەھێنێت، لە بواری ریکلامیشدا کاردەکات، کۆمپانیای نۆکیا ناوی لەلیستی چوار بازاڕی بۆرسەی جیھانیدا ھەیە و بەشدارە تیایاندا. پێنجەم بەناوبانگترین مارکەیە لە جیھاندا، بەرھەمەکانی لە ٢١١ وڵاتدا خراوەتە روو، کۆمپانیای نۆکیا لە سەر ئاستی جیھان ھێندە بەناوبانگە کەم کەس دەزانێت کۆمپانیایەکی فنلەندیە.

قەبارەی فرۆشی بەرھەمەکانی نۆکیا لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بەڕێژەی لە سەدا ٢٠ زیادی کردوەو گەیشتوەتە نزیکەی ٥٣ ملیار دۆلار، لە راستیدا فرۆشی نۆکیا زیاترە لە رێژەی بودجەی حکومەتی ناوەندیی فنلەندە کە بودجەکەی بە ٣٩ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت. وامەزەندە دەکرێت ژمارەی کارمەندانی نۆکیا لەسەرجەم کۆماپانیاکانی فنلەندەو سەرجەم کۆمپانیاکانی جیھان زیاتر بێت، لە ساڵی ١٩٩٢ کە نۆکیا بوبە کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردنی ھاند مۆبایل توانیویەتی زیاتر لە ٤٠ ھەزار بواری کارکردن بۆ خەڵک بدۆزێتەوە. وێڕای ھەموو ئەمانەش مەترسی ئەوە ھەیە جۆری بەرھەمەکانی نۆکیا لە ئایندەدا روبەڕوی مەترسی ببێتەوە بەتایبەت کە دەیەوێت لە بازاڕە تازە دروستبوەکانی وەک چین و ھیندستاندا پێگەی خۆی بەھێز بکات کە ئامێری ھەرزانیان تیدا دەفرۆشرێت. یەکێک لەھۆکارەکانی دیکە، کە مەترسی بۆ ئایندەی نۆکیا دروست دەکات ئەوەیە کە رێژەی فرۆشی لە بازاڕەکانی ئەمریکا کەمبوتەوە. ھەر بۆیە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو کێشەیەدا نۆکیا کاری لەسەر ئەوە کردوە کە مۆدیلی جۆراوجۆر لە سەر سیستمی (سی دی ئێم ئەی) بخاتە بازاڕەوە کە لە ئەمریکادا خواستی زۆری لەسەرە.

بەڵام لەکەڵ ئەوەشدا نابێت لە بیرمان بچێت کە تا ئێستاش کۆمپانیای نۆکیا بێ رکابەرەو باشترین کۆمپانیای دروستکردنی ھاند مۆبایلە لە جیھاندا، بەردەوامیشە لە خستنە رووی باشترین‌ و جوانترین دیزاین بە نرخێکی گونجاو. جگە لە بەرھەم ھێنانی ھاند مۆبایلیش کۆمپانیای نۆکیا گەورەترین کارگەی دروستکردنی کامێرای ژمارەییە لەجیھاندا، ھاوکات گەورەترین کارگەی دروستکردنی ئامیری ئیشپێکردنی موزیکی ئێم پی سرییە.




سەرچاوە دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری