داری پیتاگۆرس
داری پیتاگۆرس (بە ئینگلیزی: Pythagoras tree) شێوەیەکی تایبەتی فراکتاڵە لە کۆمەڵێک چوارگۆشە پێکھاتووە. ئەم دارە ساڵی ١٩٤٢ لەلایەن مامۆستایەکی ماتماتیکی ھۆلەندی بەناوی ئالبێرت بۆسمەن دۆزرایەوە.[١] لەبەر ئەوەی سێ چوارگۆشەی لەناو دارەکەدا پێکەوە لکاون، سێگۆشەیەکی وەستاو پێک دێنن، و ئەم حاڵەتە لە تیۆرمی پیتاگۆرسدا دەبینرێت، ناوی ئەم دارەیان ناوناوە، داری پیتاگۆرس. ئەگەر گەورەترین چوارگۆشە، چوارگۆشەیەکی ١×١ بێت، دارەکە بە تەواوی لە سندووقێکی ٦×٤دا جێگای دەبێتەوە.[٢][٣]
دروستکردن دەستکاری
دروستکردنی داری پیتاگۆرس بەم شێوەیە کە لە ھەنگاوی یەکەمدا چوارگۆشەیەک دەکێشرێتەوە، پاشان لە دوو سەری سەرەوەی چوارگۆشەکە، دوو گۆشە لە پێوانەی ٤٥ جیا دەکرێتەوە و سێگۆشەیەکی دوولایەکسانی وەستاو پێکدێت. لە ھەنگاوی سێھەمدا لەسەر ئەو دوو لای سێگۆشە وەستاوەکە کە ناکەونە سەر چوارگۆشەی یەکەم، دوو چوارگۆشەی نوێ دروست دەکرێت، و ئەم کارە بەردەوام دووبارە دەکرێتەوە و دارەکە ھەتا دێت گەورەتر دەبێت.
ھەنگاوی یەکەم | ھەنگاوی دووھەم | ھەنگاوی سێھەم | ھەنگاوی چوارەم |
پەراوێزەکان دەستکاری
- ^ http://www.arsetmathesis.nl/bruno0402.htm ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ Wisfaq.nl.
- ^ Pourahmadazar, J.; Ghobadi, C.; Nourinia, J. (2011). Novel Modified Pythagorean Tree Fractal Monopole Antennas for UWB Applications. New York: IEEE. doi:10.1109/LAWP.2011.2154354.
سەرچاوەکان دەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «درخت فیثاغورس»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٥ شوباتی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- Gallery of Pythagoras trees
- Interactive generator with code
- "Pythagoras tree with different geometries as well as in 3D". Archived from the original on 2008-01-15. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە داری پیتاگۆرس تێدایە. |