تەوەری پارچەڕاستەھێڵ

تەوەری پارچەڕاستەھێڵ[١] ئەو ڕاستەھێڵەیە، کە بە ناوەڕاستیدا دەڕوات و لەگەڵیدا گۆشەیەکی °٩٠ دروست دەکات. ھەر خاڵێکی سەر تەوەری پارچەڕاستەھێڵ بە دووری یەکسان لە ھەر دوو سەری پارچەڕاستەھێڵەکەوە دوورە.

تایبەتمەندییەکانی تەوەری پارچەڕاستەھێڵ لە سێگۆشەدا:

  • تەوەرەکانی ھەر سێ لای سێگۆشە، لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن.

کێشانەوە دەستکاری

 
کێشانەوەی تەوەری پارچەڕاستەهێڵ بە بەکارهێنانی ڕاستە و پەڕگار

سەری پەڕگارەکە بە دووریەکی زیاتر لە نیوەی AB بکەوە، ئینجا سەری پەڕگار لەسەر خاڵی A دابنێ و بازنەیەک بکێشەوە، ھەمان کراوە بەکار بێنە و ئینجا سەری پەڕگار لەسەر خاڵی B دابنێ و بازنەیەک بکێشەوە. ئەم دوو بازنەیە لە دوو خاڵدا یەکتر دەبڕن. ئەو ھێڵە بکێشەوە کە بەم دوو خاڵەدا دەڕوات ئەو ھێڵە ھەمان تەوەری پارچەڕاستەھێڵەکەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی- بەرگی دووەم چاپی حەوتەم