بەرکەن بەرەھ
بەرکەن بەرەھ (بە کرمانجی: Berken Bereh)، (١٩٥٤ لە شرنەخ - ) ھەڵبەستوانێکی کوردی باکووری کوردستانە کە بە کوردیی کرمانجی ھەڵبەست دەنووسێت.[١]
بەرکەن بەرەھ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٤ شرنەخ |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
بواری کارکردن | شیعر |
ژیان دەستکاری
بەرکەن بەرەھ لە ساڵی ١٩٥٤ لە شاری شرنەخ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٧٨ دەستیکرد بە نووسین بە زمانی کوردی.[٢] یەکەم جار ھەڵبەستەکانی لە کۆواری تیرێژ کە یەکەمین کۆواری کوردیی باکووری کوردستان بوو چاپ و بڵاو کرایەوە.[٣] ھەتا ئێستاکە نووسین و ھەڵبەستەکانی بەرەھ لە ڕۆژنامە و کۆوارەکانی کوردی وەکوو تیرێژ، نوودەم، ژیانا ڕەوشەن، ھیوا، ئازادیا وەلات، تیرۆژ و ھەروەھا کۆوارە ئینترنتییەکان و ھتد بڵاو کراونەتەوە. ھەروەھا بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەی ئەڤرەنسەل ستوونی ھەبوو.[٤]
لە ساڵی ١٩٩٩ کۆوارێکی ئینترنەتی بە ناوی کولینا کولیلکان ئامادە کرد کە یەکەمین کۆواری ئینترنتی لە باکووری کوردستان بوو و چوار ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە. کتێبە ھەلبەستەکانی ئێش لە ساڵی ٢٠٠١ و شاگرتێن ئەڤینێ لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەلایەن پەخشانگای سی لە ئەستەمبوڵ و کتێبی پاندۆمیم لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن پەخشانگەی بەلکی لە ئامەد و کتێبی شینا ھەڵبەستێ لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن پەخشانگەی دۆز چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەرکەن بەرەھ لە زانستگاکانی بیلگیی ئەستەمبوڵ، جۆلەمێرگ و ھەروەھا لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ھەولێر، دھۆک، ئامەد و وان بەشداری فێستیڤاڵ و کۆنفیرانسەکان بووە و وتار دایەوە. جگە لە ناوی خۆی، بە نازناوەکانێک وەکوو سەروەر بۆتی، ئارگەش ئامەدی و مەم بێتیر وتار و نووسین نووسیوە و بڵاو کردووەتەوە.[٥] ئێستاکەش لە ماڵپەڕی دیارنامە ھەر ١٥ ڕۆژ جاڕیک وتارەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
بەرھەمەکان دەستکاری
ھەڵبەست دەستکاری
ڕوانگەکان دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ Şairlerden Ortak Vurgu: Barış Kazanacak. www.van.bel.tr. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 4 Haziran 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
- ^ Berken Bereh: Heta kurd nebin dewlet dê xwîna wan bê rijandin. rudaw.net. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 1 Kasım 2015. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
- ^ Helbest / Poem Hindek agahî li ser helbestvan û helbestê. www2.lingfil.uu.se. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 4 Haziran 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
- ^ https://www.evrensel.net/yazar/10/berken-bereh. ئەرشیڤ کراوە [Arşivlenmiş kopya نووسراوەی سەرەکی] لە ڕێکەوتی 16 Eylül 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 10 Kasım 2016.
- ^ Şair sordu: Kürd’ün Filistinli’den neyi eksik?. argun.org. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 9 Ekim 2015. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
- ^ Dilê Min Palgeh e ji Işqê re. www.wesanenlis.com. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 4 Haziran 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
- ^ Berken Bereh kitapları. www.kitapyurdu.com. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 4 Haziran 2016. سەردان لە ڕێکەوتی 31 Mayıs 2016.
- ^ Bereh, Berken.
{{cite book}}
: Missing or empty|title=
(help); Unknown parameter|بەستەری مردوو=
ignored (help); Unknown parameter|سەردێڕ=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشان=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی سەردان=
ignored (help)
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
- İMC TV'de Kültür Mantarı programında Berken Bereh'e ayrılan bölüm 7 August 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- Söyleşi: 32. Sanat Yılında Aşkın ve Umudun Şairi: Berken
- Evrensel gazetesindeki yazıları 16 May 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- Kulîna Kulîlkan 2005-05-07 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.