وان

شارێک لە تورکیا

وان (بە کوردیی باکووری: Wan) شارێکە لە باکووری کوردستان لەسەر دەریاچەی وان. شارێکی دێرینی باکوورە زور جێگای دێرینی لێ ھەیە.[٢] یەکێک لە گەورەترین شارەکانی باکووری کوردستانە کە دانیشتووانی لە ٣٥٠ھەزار کەس[٣] زیاترە و کەوتووەتە سەر دەشتایییەکی بەپیتی کشتوکاڵییەوە گەلێ کارگەی پیشەسازیی تێدایە وەک: ڕستن و چنین، کارگەی چیمەنتۆ و پێڵاو دروستکردن. ھەروەھا ئەم شارە ناوەندی پارێزگای وانە.[٤]

وان
Wan
Van
چەند دیمەنێکی شاری وان
وڵات کوردستان
ناوچەئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات
پارێزگاوان
بەرزایی
١٧٢٦ مەتر (٥٬٦٦٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٢)
 • سەرجەم٣٧٠٬١٩٠[١]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باکووری)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٢٧٦
وێبگەhttp://www.van.gov.tr/

جوگرافیا دەستکاری

شاری وان کەوتووەتە سەر پارێزگای وان کە یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری کوردستان لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵاتە. شارەکە جگە لە دەریاچەی وان جێگەی گەشتیاریی تری وەک قەڵای وان ھەیە.

دانیشتووان دەستکاری

دانیشتووانی وان لە ساڵی ٢٠١٢ بەرامبەر بووە لەگەڵ ٣٧٠٬١٩٠ کەس کە ھەموویان کوردن و بە زمانی کوردی قسە دەکەن.

قەڵای وان دەستکاری

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژوویییەکان و دیمەنە سەرەنج ڕاکێشەکانی شاری وان لە باکووری کوردستانە، کە بە دووری پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژاوای ناوەندی شارەکە.[٥]

 
دیمەنێکی قەڵای وان لە نزیکەوە
 
دیمەنێکی قەڵای وان لە دوورەوە

قەڵاکە بەسەر دەریاچەی واندا دەڕوانێ و بووەتە ھۆکاریکی باش بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ شارەکە. ئەم قەڵایە بەھۆی ئەوەی لە شوێنێکی بەرزدایە و دەڕوانێت بەسەر تەواوی شارەکە و دەریاچەی واندا، بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن.[٦][٧]

زەریاچەی وان دەستکاری

 
زەریاچەی وان

دەریاچەی وان، زەریاچەی وان یان گۆلی وان لە باکووری کوردستان و لە نێوان دوو پارێزگای وان و بدلیس ھەڵکەوتووە. گۆلی وان گەورەترین گۆلی کوردستانە و لە قووڵترین شوێنیدا ٤٥١ مەتر قووڵە و چوار دوورگەی تێدایە.[٨]

پشیلەی وان دەستکاری

 
پشیلەی وان

پشیلەی وان ڕەگەزێک لە پشیلەکانی خۆماڵی و ناوداری شاری وانە. ئەم پشیلە لەبەر ھەبوونی پێستی سپی و جیاوازبوونی ڕەنگی چاوەکانی زۆر لەبەر چاوە.[٩]

پەیوەندی نێونەتەوەیی دەستکاری

دەستە خوشک دەستکاری

وان لەگەڵ دوو شاران دەستە خوشکە کە لە خوارەوە نوسراوەن:

پێشانگا دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2011-10-04. Retrieved 2010-02-16.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Özoğlu, Hakan (May 1996). "State–Tribe Relations: Kurdish Tribalism in the 16th-and 17th-Century Ottoman Empire". British Journal of Middle Eastern Studies. Taylor & Francis. 23 (1): 5–27. doi:10.1080/13530199608705620.
  3. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2011-10-04. Retrieved 2010-02-16.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2011-10-04. Retrieved 2010-02-16.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ زانیاری و چەند دیمەنێکی قەڵا دێرینەکەی شاری وان
  6. ^ The Seventy Wonders of the Ancient World
  7. ^ Who Was Who in America, v. 5, 1969–1973 https://books.google.com/books?ei=KItvTuLtHcjh0QGj8uWCCg&ct=result&id=jHXhAAAAMAAJ&q=tipple
  8. ^ Olson, James S.; Pappas, Lee Brigance; Pappas, Nicholas C. J., eds. (1994). An Ethnohistorical Dictionary of the Russian and Soviet Empires. Westport, Connecticut: Greenwood Publishing Group. p. 40. ISBN 0-313-27497-5.
  9. ^ "Characteristics". Turkish Van Cat Club. Retrieved 15 July 2012. ٣٠ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Kardeş Şehirler". Bursa Büyükşehir Belediyesi Basın Koordinasyon Merkez. Tüm Hakları Saklıdır. Retrieved 2013-07-27. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٣ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.