بنەماکانی کۆنفیدڕاڵ

بنەماکانی کۆنفیدڕاڵ[١] (بە ئینگلیزی: Articles of Confederation) بەڵگەنامەیەک بوو کە لەلایەن سێزدە کۆلۆنی ڕەسەنەوە واژوو کرابوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان وەک کۆنفیدڕاڵی دەوڵەتانی خاوەن دەسەڵاتی نیشتمانی پێکھێنا و یەکەم دەستوور بوو. ئامادەکارییەکەی لە ساڵی ١٧٧٦ دەستی پێکرد و ھەموو دەوڵەتەکان تا سەرەتای ساڵی ١٧٨١ پەسەندیان کرد. لاوازی حکوومەتی ناوەندی لەم دەستوورەدا بووە جێگەی نیگەرانی ناسیۆنالیستە دیارەکان. لە ٤ی ئازاری ساڵی ١٧٨٩ حکوومەتی ناوەندی بەپێی ئەم بنەمایانە بە حکومەتی فیدراڵی بەپێی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێگیرکرا. دەستووری نوێ حکوومەتێکی فیدراڵی بەھێزتری ھێنایە ئاراوە کە سەرۆکی جێبەجێکار (سەرۆک) و دادگا و دەسەڵاتی باجدانی تێدابوو.

لاپەڕەی یەکەمی بنەماکانی کۆنفیدڕاڵ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "اصول کنفدراسیون" (بە فارسی). IIP Digital. 2009-06-20. {{cite web}}: Missing or empty |url= (help)