ئیزاو تاکاھاتا (بە ژاپۆنی: 高畑 勲؛ ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥–٥ی نیسانی ٢٠١٨ لە تۆکیۆ، ژاپۆن) ھونەرمەند و دەرھێنەرێکی سینەمایی ژاپۆنی بوو. ناوبانگی پتر بەھۆی بەرھەمە ئەنیمییەکانەوە بوو. تاکاھاتا ھاوبەشی سەرەکی ھایاو میازاکی بوو لە دامەزراندنی ھاوبەشگای گیبلی. کاری نووسین و دەرھێنانی بۆچەندین زنجیرە و فیلمی ئەنیمی ئەنجام داوە.

ئیزاو تاکاھاتا

高畑 勲
لەدایکبوون (1935-10-29) 29ی تشرینی یەکەمی 1935
ئوجیامادا، Ise, Mie, ژاپۆن
مەرگ٥ی نیسانی ٢٠١٨(٢٠١٨-٠٤-٠٥) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
ناوەکانی ترتاکێمۆتۆ تێتسو (武元 哲)
پەروەردەزانکۆی تۆکیۆ
پیشەدەرھێنەری فیلم، دەرھێنەری ئەنیمەیشن، producer
چالاکبوون١٩٦١– ٢٠١٨
خزمەکانئاساجیرۆ تاکاھاتا (باوک)
Shunji Iwai (خزم)

لە ١٩٥٩ لە زانکۆی تۆکیۆ بەکالۆریۆسی لەزمانی فەڕەنسی بەدەست ھێناوە، دواتر پەیوەندیی بە ستۆدیۆکانی تۆوێی ئەنیمەیشن بۆ وێنەی جووڵاو کردووە کە کاری دەرھێنان و یاریدەدەری دەرھێنان بووە لەگەڵ ھایاوۆ میازاکی کە دواتر بوون بە ھاوڕێی یەکتر بەدرێژایی ژیانی.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری