ئاھەنگی لاشەکان: ڕۆحە ئەشکەنجەدراوەکان
ئاھەنگی لاشەکان: ڕۆحە ئەشکەنجەدراوەکان (بە ژاپۆنی: コープスパーティー Tortured Souls -暴虐された魂の呪叫) (بە ئینگلیزی: Corpse Party: Tortured Souls) ئۆڤایەکی ژاپۆنییە کە لەسەر بنەمای زنجیرەیەکی یاری ڤیدیۆیی دروستکراوە.[١] لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی ئەسریاد، و دەرھێنانی ئاکیرا ئیواناگا، فیلمی ئۆڤا بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئابی ٢٠١٢ نمایشکرا.[٢] [٣] درێژییەکەی ١١ خولەک بوو و لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٣دا ٤ ئەڵقەی ئۆڤا نمایشکرا کە ھەر ئەڵقەیەک ٣٠ خولەک بوو.[٤] [٥]
ئاهەنگی لاشەکان: ڕۆحە ئەشکەنجەدراوەکان | |
---|---|
لەسەر بنچینەی | Corpse Party |
وڵاتی بنەڕەت | ژاپۆن |
زمانی سەرەکی | ژاپۆنی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | Asread |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڕاستەوخۆ بۆ ڤیدیۆ |
چیرۆک دەستکاری
چیرۆکەکە لەسەر کۆمەڵێک خوێندکاری ئامادەیی کیساراگی دەسوڕێتەوە، کە شەوێک لەناو ئەم قوتابخانەیەدا کۆدەبنەوە، باسی چیرۆکی تارمایی دەکەن، و شتێک دەکەن لە پەیمانی ھاوڕێیەتی دەچێت، لەناکاو بوومەلەرزەیەک ئەو شوێنەی کە تێیدان لەناوی دەبات، و دەیانگوازێتەوە بۆ قوتابخانەیەکی سەرەتایی، و خۆیان دەبیننەوە کە کۆمەڵێک تارمایی شێوە منداڵ دوایان دەکەون و یەک لە دوای یەک دەکوژرێن.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Corpse Party Anthology PSP Game to Bundle Video Anime". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. 11 April 2012. Retrieved 28 March 2013.
- ^ "Corpse Party Games Get New Tortured Souls Video Anime". 2 August 2012. Retrieved 11 February 2016.
- ^ "Sequel Planned for "Corpse Party: Missing Footage" OVA". 4 August 2012. Retrieved 11 February 2016.
- ^ "Corpse Party: Tortured Souls Anime's Promo Streamed". 22 December 2012. Retrieved 18 February 2016.
- ^ "VIDEO: "Corpse Party: Tortured Soul" OVA Preview". 23 December 2012. Retrieved 23 February 2016.