سامسۆنگ
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیز (بە کۆری: 삼성전자؛ هانجا: 三星電子؛ RR: Samseong Jeonja; lit. Tristar Electronics، هەندێکجار کورتکراوەتەوە بۆ SEC و ستایلەکەی بە SΛMSUNG[١]) کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنی فرەنەتەوەیی کۆریای باشوورە و بارەگا سەرەکییەکەی لە ، یۆنگتیۆن-گیو-سوونە لە کۆریای باشوور[٢] ئێستادا لوتکەی مۆبایلی سامسۆنگ [٣]chaebol ە و ٧٠٪ی داهاتی گروپەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ پێکدەهێنێت. ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کارکردنی ناوەوەی چایبۆڵدا دەکات.کۆمپانیای سامسۆنگ دوەمین گەورەترین کۆمپانیای جیهانە لەبەرهەمە ئەلیکتڕۆنیەکان لەدوای کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی[٤] وە یەکەمین گەورەترین و باشترین کۆمپانیایە لە کۆریای باشوور بەرهەمەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ زۆرن لە بەناوبانگترینیان مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ [گالاکسی]ن کە لە بەربڵاوترین مۆبایلە زیرەکەکانە لە جیهان کە بەربەرەکانێ دەکا لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی ئایفۆن[٥]ی کۆمپانیای ئەپڵ وەبێجگەلە مۆبایلە زیرەکەکان بەرهەمەکانی سامسۆنگ بریتین لە کەل و پەلە کارەباییەکانی ناو ماڵ کە بریتین لە تەلەڤزیۆنەکان،جل شۆر و قاپ شۆر،سپلێت و فێنک کەرەوەکان،بەفرگر و فڕنەکان و هتد….. کە لە ڕیزی باشترین کەل و پەلە کارەباییەکانی ناوماڵن لە جیهان وە سامسۆنگ بێبەش نیە لە دروستکردنی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکان کە ناودەبرێن بە گالاکسی بووک واتا [پەڕتوکی گالاکسی] وە دروستکردنی کیبۆرد و کۆمپیوتەر و دێسکتۆپەکان وە هەموو تابلێت و ئایپاد و مۆبایل و لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانی سامسۆنگ سیستەمی ئەندرۆید[٦]یان هەیە.
ناوی پێشووتر | پیشەسازی کارەبایی سامسۆنگ (١٩٦٩-١٩٨٨) |
---|---|
کۆمپانیایەکی گشتی | |
ISIN | KR7005930003 |
پیشەسازی |
|
دامەزرا | ١٩٦٩/١/١٣ لەسوۆن,کۆریای باشوور |
بارەگا | شاری دیجیتاڵی سامسۆنگ، سامسۆنگنۆ ١٢٩، مایتان-دۆنگ، ، |
بەردەستە لە | وۆرڵد واید |
کەسایەتییە سەرەکییەکان |
|
بەرھەمەکان | بڕوانە لیستی بەرهەمەکان |
داھات | ٢٣٢.٥٦ ملیار دۆلاری ئەمەریکی |
خاوەنs | |
ژمارەی کارمەندان | ٢٦٦،٦٦٣ بەفرانباری ٢٠٢١ |
بەشێکە لە | سامسۆنگ |
ناسەرەکی | |
وێبگە | samsung.com |
Footnotes / references |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.samsung.com/global/galaxy/.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «کۆریای باشوور».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Chaebol».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Apple». Apple (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «iPhone». Apple (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Android - Secure & Reliable Mobile Operating System». Android (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سامسۆنگ تێدایە. |