سیمکارتی جێگیرکراو

(لە ESIMەوە ڕەوانە کراوە)

سیم کارتی جێگیرکراو (بە ئینگلیزی: embedded-SIM) بریتییە لە شێوازێکی پرۆگرامکردنی سیم کارتی مۆبایل لەسەر ئامێرەکە خۆی. ئەمەش وا دەکات پێویست نەکات سیم کارتێک بخرێتە ناو مۆبایلێکەوە و تەنھا بە "بەرنامە" تەلەفۆنەکە بناسێنرێت بە "تۆڕ"ی پەیوەندیدار. ئەوترێ کەوا ئەمە جێگیری و سەلامەتی تۆڕ زیاتر دەکات لەگەڵ کەمکردنەوەی پێویستی "بۆشایی" بۆ دانانی سیم کارت. ھەروەھا ئەکرێ کەوا "ئی-سیم" لە دورەوە بناسێرێ و پێویست نەکات مۆبایلەکە بەردەست بێت.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "eUICC – The Future for SIM Technology – Pod Group". www.podgroup.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-01.