یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

(لە یەکێتیی ژنانی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ڕێکخراوێکی مرۆییە لەبواری ئافرەتان کاردەکات لەکوردستانی باشور و مەڵبەندەکوردیە جیھانیەکان، ئەم ڕێکخراوە لە ١١/١٢/١٩٥٢ لەشاری سلێمانی دامەزرا، مەبەست لەدامەزراندنی ڕێکخراوەکە لەوساتەدا کۆکردنەوە و ڕێکخستنی تواناکانی ئافرەتان بوو لەبەشداریکردنیان لە شۆرشی ئەیلول و پایە ڕامیاری و کۆمەڵایەتیەکان. بەپێی دەستوور و پەیرەوی ناوەخۆی ڕێکخراوەکە پێویستە ھەر سێ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت بەڵام تاوەکو ئێستا تەنھا ھەشت کۆنگرەی بەستوە، کۆنگرەی یەکەمی بەبەشداری دەستەی دامەزرێنەرانی بەسترا کە ھەریەکە لەبەڕێزان (درەخشان جەلال حەفید، سورەیای مەلای گەورە و ناجیە موستەفا فەندی و ناجیە میرزا غەفوور) بوون.

سەرچاوەکان دەستکاری

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

  • ڕێپۆرتاژێکی تایبەت لە دەزگای ڕاگەیاندنی ڕووداو