یاسای ناوەڕاستی وەدەرنراو

(لە یاسای وەدەرنانی ناوەڕاستەوە ڕەوانە کراوە)

لە لۆژیکدا، یاسای ناوەڕاستی وەدەرنراو (law of excluded middle) دەڵێ ھەموو قەزیەیەک، یا خۆی دروستە یا نەرێکراوەکەی. یانی ھیچ قەزیەیەکی دروستی «ناوەڕاستی» لە نێوانیاندا نییە. ئەم یاسایە وێڕای یاسای ناتەبایی و یاسای ھەرھەمانی، سێ یاسای ناسراو بە یاساکانی بیرکردنەوە پێک دێنن.[١]

نابێ یاساکە لە جێی بنەواشەی دووبایەخیبووندا، کە دەڵێ ھەموو قەزیەیەک یا دروستە یا زڕە، دابنرێ. بنەواشەی دووبایەخیبوون ھەمیشە یاسای ناوەڕاستی وەدەرنراو بە دووی خۆیدا دێنێ، بەڵام پێچەوانەکەی ھەمیشە دروست نییە. بۆ وێنە، ڕاست یا درۆی وتەیەک کە لەبارەی داھاتووەوە شتێک ڕادەگەیێنێ، ئێستا نادیارە و شیاوی سەلماندن نییە، بەڵام، کە کاتی گەیشت، ڕاست یا درۆی دەردەکەوێ. یانی لە کاتی ئێستادا، بۆ ئەو وتەیە، یاسای ناوەڕاستی وەدەرنراو بەکارە، بەڵام بنەواشەی دووبایەخیبوون پەکیەتی.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "laws of thought | Definition, Theories, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-11-13.
  2. ^ Tomassi, Paul (1999). Logic. Routledge. p. 124. ISBN 978-0-415-16696-6.