یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠

یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ یارییەکی تۆپی پێ بوو لە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١ لە یاریگای وێمبلی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بەڕێوەچوو ، دوای ئەوەی توانیان سەرجەم قۆناغەکانی پاڵاوانێتیەکە بە سەرکەوتووی تەواو بکەن بگەنە یاری کۆتایی .[٤][٥] لە بنەڕەتدا بڕیار بوو لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام لەگەڵ سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەوروپا دواخرابوو.

یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
Wembley Stadium
یاریگای وێمبلی لە لەندەن، پێش ئەنجامدانی یاریی کۆتاییی
ڕێکخراوە لەلایەنجامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
دوای کاتی زۆرکراو ئیتاڵیا لە ڕێگای لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا
ڕێکەوت١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (2021-07-11)
شوێنیاریگای وێمبلی، لەندەن
پیاوی یارییەکەلیۆناردۆ بۆنۆچی (ئیتالیا)[١]
ناوبژیوانبیۆرن کۆیبەرز (ھۆڵەندا)[٢]
ھاندەر67,173[٣]

لە بەردەم ٦٧ ھەزار و ١٧٣ کەسدا ، وەبینەری یارییەکە کە ٣٢٨ ملیۆن کەس بوو لەسەرتاسەری جیھان، ئیتاڵیا بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی پاڵاوانیەتیەکە دوای ئەوەی لە ڕێگای لێدانەیەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی (٢-٣)لە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە کە یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی (١-١) کۆتایی هات .لە خولەکی دووەمی یارییەکەدا لۆک شاو یاریزانی ئینگلتەرا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، کە خێراترین گۆڵ بوو کە تا ئێستا لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا تۆمارکرابێت، بەڵام لە خولەکی "٦٦" لیۆناردۆ بۆنۆچی کە دواتریش وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا بەتۆمارکردنی گۆڵێک ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. ئینگلتەرا لە لێدانەیەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی ٢-١ پێشکەوت بوو بەڵام لە دواتردا سێ لێدانی کۆتاییان لەدەست دا بەو شێوەیەوە ئێستاڵیا کەڕەیەوە و توانی یارییەکە بباتەوە بە ئەنجامی ٣-٢.

ئەمە یەکەم نازناوی گەورەی ئیتاڵیا بوو لە دوای جامی جیھانی ٢٠٠٦ و یەکەم نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بوو لە دوای ساڵی ١٩٦٨ کە لەسەر خاکی خۆیان نازناوەکەیان بردەوە . بووە دووەم وڵات دوای ھەڵبژاردەی فەڕەنسا خاوەنی دوو نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بێت .ئینگلتەرا بووە سێیەم وڵات لە سەدەی بیست و یەکەمدا کە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپادا لەسەر خاکی خۆی یاری کۆتایی بدۆڕێنێت دوای پورتوگال لە ساڵی ٢٠٠٤ و فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٦.

دوای یارییەکە (مارکۆس ڕاشفۆرد، جەیدن سانچۆ و بوکایۆ ساکا) یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە سۆشیال میدیا تووشی ھێرشی نژادپەرستانەی ھاندەران بوونەوە بەھۆی لەدەستدانی لێدانەیەکلایکەرەوەکان.

پێشینە دەستکاری

 

جامی نەتەوەکانی ئەورووپای٢٠٢٠ شانزەهەمین خولی پاڵەوانێتییەکە بوو، کە هەڵبژاردەکانی کیشووەری ئەورووپا تێیدا بەشداری دەکەن، کە لە نێوان ١١ی حوزەیران تا ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ لە یازدە شار چەند وڵاتێکی جیاواز بەڕێوەچوو. قۆناغی پاڵاوتنەکان لە مانگی ئازار و تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، کە تیایدا پەنجا و پێنج هەڵبژاردە بەشدارییان کرد و بەسەر دە کۆمەڵەی پێنج یان شەش هەڵبژاردەیی دابەشکران، هەر هەڵبژاردەیەک یاریی چوون و هاتنی ئەنجاندا. دوو هەڵبژاردەی ڕیزبەندی کۆمەڵەکان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی کۆتایی بەدەستهێنا، لەگەڵ چوار هەڵبژاردەی زیادە، کە بە تێکەڵەیەک لە ئاستەکانیان لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ و زنجیرەیەک یاری پلەی ئۆف دیاریکران بەسەر بەسەر شەش کۆمەڵەدا دابەشکران کە چوار هەڵبژاردەی لە خۆ گرتبوو و هەر هەڵبژاردەیەک جارێک لەناو گروپەکەدا یارییان لەگەڵ یەکتر دەکرد .یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک لەگەڵ چوار باشترین ئەو هەڵبژاردانەی کە پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە سەرکەوت بۆ پاڵەوتنەکە.

بەهۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنالە ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەوروپا، پاڵەوانێتییەکە دواخرا بۆ هاوینی ٢٠٢١، لە هەمان کاتدا ناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای٢٠٢٠ی وەک خۆی مایەوە . لەگەڵ ڕێکارە تایبەتەکان سەبارەت بە کۆڤید-١٩، یوفا ڕێگەی بە گۆڕانکاری زیاتر دا لەوەی کە لە سەرەتادا پلانی بۆ دانرابوو و بۆ یەکەمجار یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) لە پاڵەوانێتییەکە جێگیرکرد.

پێش پاڵەوانێتییەکە، ئینگلتەرا لەلایەن بە دووەم پاڵێوراو دادەنرا بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە، لە دوای فەرەنسا ؛ ئیتاڵیا حەوتەمی پاڵێوراو بوو[٦] لە ڕیزبەندیی جیھانیی فیفا کە پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە بڵاوکرایەوە، هەردوو هەڵبژاردە لە پلەی چوارەم و حەوتەمدا بوون. [٧] هەردووکیان لە هەڵبژاردە براوەکانی جامی جیھانیی فیفا بوون، ئیتاڵیا چوار جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە، دوایین جار لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو لە بەرامبەردا ئینگلتەرا جارێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە،ئەویش لە ساڵی ١٩٦٦ بوو. بەڵام ئیتاڵیا نەیتوانیبوو سەرکەوێت بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ ، ئەمەش یەکەمجار بوو لە ساڵی ١٩٥٨ ەوە بەشداری پاڵەوانێتییەکە نەکات. [٨] لەلایەکی دیکەوە ئینگلتەرا پلەی چوارەمی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا، کە باشترین یارییە لە ساڵی 1990 ەوە. [٩] ئیتاڵیا لە ساڵی ١٩٦٨ میوانداری جامەکەی کردوو هەروەها نازناوەکیی بەدەستهێنا؛ باشترین ئاستی ئینگلتەرا لەم پاڵەوانێتیەدا ئەوە بوو کە دوو جار گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، لە ساڵانی ١٩٦٨ و ١٩٩٦. [١٠] لە پاڵەوانێتی پێشوودا ئیتاڵیا لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەڵمانیا دۆرا، [١١] لە کاتێکدا ئینگلتەرا لە قۆناغی 16دا دەرچوو دوای دۆڕانێکی شۆک بەرامبەر ئایسلەندی هەڵبژاردەی تازە بەشداربوو. [١٢]

ئیتاڵیا پێشتر لە سێجار گەیشتووەتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە؛ لە ساڵی 1968 دوای دووبارەکردنەوەی یارییەکەیان لە یوگۆسلاڤیای بردەوە و لە ساڵی 2000 بە فەرەنسا دۆڕا و لە ساڵی 2012 بەرامبەر ئیسپانیا بەهەمان شێوە یارییەکەیان دۆڕاند.هەڵبژاردەی ئێتالیا بە زنجیرە سەرکەوتنێکی بێ وێنە گەیشتە یارری کۆتایی کە ٣٣ یارییان بەبێ دۆڕاندن ئەنجام دابوو ، کە بە سێیەم درێژترین یاری بێ دۆراندن دادەنرێت لە مێژووی تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا لە دوای 35 یاریی لەسەریەکی بەرازیل (1993-1996) و ئیسپانیا (2007-2009)، دوایین جار لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٨-١٩ لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بەرامبەر بە پورتوگال بە ئەنجامی ١-٠ یارییەکەیان دۆڕاند. [١٣] هەروەها ئیتاڵیا لە یارییەکانی پاڵەوانێتییە جۆراوجۆرەکان ٢٧ یاری بێ دۆڕان بوو، [١٤] لە دوایی ئیسپانیا دێت کە ٢٩ یاریی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ بێ دۆران بوو.. [١٥] [١٦]

ئەمە یەکەم یاریی کۆتاییی بوو بۆ ئینگلتەرا لە پاڵەوانێتییەکی گەورەدا لە دوای جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٦، هەروەها ئینگلتەرا بووە سێیەم وڵاتی سەدەی بیست و یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا وەک ولاتی خانەخوێ بگاتە یاریی کۆتاییی دوای پورتوگال لە ساڵی ٢٠٠٤ و فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٦ . هەردووکیشیان لە یاریی کۆتایی دۆرابوون، پورتوگال بەرامبەر یۆنان و فەرەنسا بەرامبەر پورتوگال. لەهەمانکاتدا لە ڕابردوودا تەنها سێ هەڵبژاردە کە ولاتەکەیان میوانداری جامەکەبووە نازناوەکەیان بەدەستهێناوە ئەوانیش ئیتاڵیا لە ساڵی ١٩٦٨، ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٦٤ و فەرەنسا لە ساڵی ١٩٨٤. [١٧][١٨]پێشتر ئینگلتەرا و ئیتاڵیا ٢٧ ڕووبەرووی یەکتربوونەتەوە، یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەیان لە ساڵی ١٩٣٣ بوو، کە لە ڕۆما بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون. پێش یاریی کۆتاییی، ئیتاڵیا دە لەو یارییانەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، ئینگلتەرا هەشت وە نۆ یاریی بە یەکسان بوون کۆتایی هاتووە. دوایین ڕووبەرووبوونەوەیان لە یارییەکی یارییەکی دۆستانە بوو لە ساڵی ٢٠١٨ لە لەندەن،بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون.بە شێوەیەکی گشتی هەڵبژاردەی ئیتالیا لەلایەن چاودێرانەوە پاڵێورابوو بۆ بردنەوەی یارییەکە. [١٩] [٢٠] [٢١]

شوێن دەستکاری

یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ لە یاریگای وێمبلی لە شاری لەندەنی ئینگلتەرا کە دەکەوێتە ناوچەی برێنت بەڕێوە دەچێت. لە ٦ ی دیسەمبەری ٢٠١٢ یوفا ڕایگەیاند کە یارییەکانی پاڵاوانێتیەکە لە چەند شارێکی وڵاتانی ئەورووپا ئەنجام دەدریت تەنها یەک وڵات میوانداری ناکات [٢٢]ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستای جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشی هاتووە وە لەلایەکی یکە بەهۆی یادی ٦٠ ساڵەی بەرێوەچوونی یەکەم پالاوانێتی ئەم جامە ئەو بڕیارە درا ویمبلی لە ١٩ ی ئەیلولی ٢٠١٤ وەک یاریگای شوێنی یاری پێش کۆتایی و کۆتایی خولەکە هەڵبژێردرا لەلایەن لیژنەی جێبەجێکاری یوفا ، کە بە تەزکیە دەستنیشان کرا دوای ئەوەی کە ئۆفەری کۆتایی پاکێجی ئالێیانز ئەرینا لە میونشن کێشرایەوە[٢٣] ،ئەم یاریگایە شوێنی دانیشتنی هەیە بۆ ٩٠،٠٠٠ کەس (توانانی هەیە کە ١٥ هەزار کەسی تریش بەوەستانەوە لە یاریگا ئامادەبن!) ، ئەم یاریگایە ئێستا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا خاوەنیەتی و زۆرترین یاریەکانی تێدا ئەنجام دەدات لە ئێستادا .[٢٤]

ڕێگای گەیشتن بە کۆتایی دەستکاری

ئیتالیا دەستکاری

ئیتالیا لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکان بۆ گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە کۆمەڵەی جی بوو توانی سەرجەم یارییەکانی بباتەوە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت . لە تیروپشکی دیارکردنی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا کەوتە کۆمەڵەی ئەی ، بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی تورکیا ، وێلز ، سویسرا . لەکاتێکدا ولاتی ئیتالیا یەکێک بوو لە خانەخوێکانی پاڵاوانێتیەکە . هەرسێ یاری کۆمەڵەکانی لە یاریگای ئۆڵمپیکو لە شاری ڕۆما لە وڵاتی ئیتالیا ئەنجامدا . یەکەم یاری خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا ئەنجام دا کە لەهەمان کاتدا یاریی کردنەوەی پاڵاوانێتیەکە بوو . یارییەکەی بە ئەنجامی (3-0) بێ بەرامبەر بردەوە یەکەم گۆڵ بەهەلەی یاریزانی تورکیا مەریح دەمیرالی لە خولەکی 53 تۆمارکرد ، پاشان هەریەکە لە چیرۆ ئیمۆبێلی ، لۆرێنزۆ ئینسینی ، لە خولەکەکانی "66 "،" 79" توانیان گۆلی دووەم و سێیەمی هەڵبژاردەکەیان تۆمار بکەن .[٢٥] یاری دوومیان بەرامبەر هەڵبژاردەی سوبسرا بوو لەو یارییە بەهەمان شێوە توانیان بە ( 3-0 ) یاریییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو بکەن . لەم یارییە مانوێل لۆکاتێلی توانی دوو گۆڵ بکات لە خولەکەکانی 26 ، 52 گۆڵی سێیەم لە لایەن چیرۆ ئیمۆبێلی لە خولەکی 89 تۆمار کرا . بەهۆی ئەم دوو یارییە ئیتالیا توانی سەرکەوتنی خۆی بە قۆناغی دواتر مسۆگەر بکات .[٢٦] یاری سێیەمی بەرامبەر هەڵبژاردەی وێلز ئەنجام دا توانی بە ئەنجامی (1-0 ) یارییەکە بباتەوە ، ماتیۆ پێسینا تاکە گۆڵی هەڵبژاردەکەی لە خولەکی 39 تۆمار کرد . بەم شێوەیە ئیتالیا بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی ئەی سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزە پاڵاوانێتیەکە . [٢٧]

لە قۆناغی 16 ئیتالیا کەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا کە بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی سی سەرکەوتووبوو بۆ ئەم قۆناغە .یارییەکە لە یاریگای وێمبلی لە شاری لەندەن بە ئامادەبوونی "18,910" هاندەر بەڕێوەچوو .کاتی ئاسایی یارییەکە بە بێ گۆڵ تەواو بوو .بۆیە پەنا بۆ کاتی زیادکراو برا لە تایمی یەکەمی کاتی زیاد کراو یاریزان فێدریکۆ کیئەسە لە خولەکی 95 یەکەم گۆلی بۆ ئیتالیا تۆمارکرد پاشان یاریزان ماتیۆ پێسینا گۆڵی دووەمی بۆ ئیتالیا کرد . تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی نەمسا ساسا کالادزیچ تۆماری کرد لە خولەکی "115 ".بەم ئەنجامە گەیشتە قۆناغی داهاتوو .[٢٨] [٢٩]لە یاریی قۆناغی هەشت بە هەڵبژاردەی بەلجیکا گەیشت یارییەکە لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا لە میونشن بە ئامادە بوونی "12,984" هاندەر بەڕێوەچوو .لەخولەکی " 31 " یاریزان نیکۆلۆ بارێللا یەکەم گۆڵی بۆ ئیتالیا تۆکار کرد پاشان لە خولەکی "44" لۆرێنزۆ ئینسینی گۆڵی دووەمی ئیتالیا کرد . تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی بەلجیکا لەلایەن ڕۆمێلیۆ لۆکاکۆ لە خولەکی زیادکراوی تایمی یەکەم بە لێدانی سزا تۆمار کرد . دوای سەرکەووتن بەم یارییە ئیتالیا گەڕایەوە لەندەن بەمەبەستی ئەنجامدانی یاریی پێش کۆتایی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا .[٣٠][٣١]

یاری پێش کۆتایی لە یاریگای وێمبلی لە شاری لەندەن بە ئامادە بوونی 57,811 هاندەر بەرێوەچوو یارییکە بۆ هەردوو هەڵبژاردە گرینگ بوو بەهۆی ئەوەی پێشتر لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای 2012 هەردوو هەڵبژاردە بەیەکگەیشتبوون ئیسپانیا توانی بووی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە . تایمی یەکەم بە بێ گۆڵ تەواو بوو . لە تایمی دووەم هەڵبژاردەی ئیتالیا لە رێگای فێدریکۆ کیێزا لە خولەکی 60 توانی یەکەم گۆڵی خۆی تۆمار بکات لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی لە ڕێگای ئەلڤارۆ مۆراتا ئەنجامەکە لە خولەکی 80 یەکسان بکاتەوە . کاتی ئاسایی یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات بۆیە پەنا بۆکاتی زیادکراو برا بەڵام هیچ کام لە هەڵبژاردەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن . لە کۆتاییدا پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە . هەردوو یاریزانی ئیسپانیا دانی ئۆلمۆ و ئەلڤارۆ مۆراتا نەیانتوانی گۆڵ بکەن هەرچەند پێشتر مانوێل لۆکاتێلی یەکەم لێدانی یەکلایکەرەوەی ئیتاڵیای لەدەست دا . بە ئەنجامی ( 4-2) ئیتالیا گەیشتە یاریی کۆتایی جامەکە .[٣٢][٣٣]

ئینگلتەرا دەستکاری

ئینگلتەرا توانی بە کۆکردنەوەی ٢١ خاڵ بە یەکەمی کۆمەڵەی ئەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا سەرکەوێت دوای ئەوەی لە هەشت یاری توانی حەوت یاریی بباتەوە . لە کاتی ڕاکێشانی تیروپشک بۆ دابەشکردنی هەڵبژاردەکان کەوتە کۆمەڵەی دی بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ھەڵبژاردەی کۆماری چیک ، ھەڵبژاردەی سکۆتلاند وە ھەڵبژاردەی کرواتیا . وەک هەڵبژاردەی ئیتالیا ٣ یاری ئەنجامدا ، یەکەم یاری خۆی لە کۆمەڵەی دی لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە یاریگای ویمبلی بە ئامادەبوونی ١٨,٤٩٧هەزار هاندەر بەرامبەر ھەڵبژاردەی کرواتیا بوو . توانی بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە ، تاکە گۆلی ئینگلتەرا لە خولەکی "٥٣" لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ تۆمارکرا یەکەم سێ خاڵ لە کۆمەڵەکەی بەدەست بهێنێت .ئەمە یەکەم جاربوو ئینگلتەرا بتوانێت لە یاری کردنەوەی کۆمەڵەکان لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت .[٣٤][٣٥] یاری دووەمی بەرامبەرھەڵبژاردەی سکۆتلاندای ڕکابەری لە مێژینەی بوو لە یاریگای وێمبلی ئەم یارییە بە ئامادەبوونی ٢٠,٣٠٦ هەزار هاندەر ، ئەم یارییە بەیەکسان بوو بۆ هەردوو لا بەبێ گۆڵ تەواو بوو هەرچەندە لە کاتی یارییەکە چەندین هەلی گۆڵ کردن ڕەخسا بۆ هەردوو هەڵبژاردە بەڵام نەیانتوانی گۆڵ لە یەکتر بکەن . بەلام بەهۆی ئەنجامی یارییەکانی دیکەوە ئینگلتەرا لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی مایەوە .[٣٦][٣٧] یاری سێیەمی بەرامبەر ھەڵبژاردەی کۆماری چیک لە یاریگای وێمبلی بوو توانی بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە . تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ لە خولەکی ١٢ تۆمارکرا . ئەمە دووەم گۆڵی ئەم یاریزانە بوو لە پاڵاوانێتییەکە . بەم ئەنجامانە بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦ لەو قۆناغە دەکەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی پلەی دووەمی کۆمەڵەی ئێف .[٣٨][٣٩]

دوای تەواو بوونی یارییەکانی کۆمەڵەکان هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە قۆناغی ١٦ کەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا . ئەم یارییەش لە یاریگای ویاریگای وێمبلی, لەندەن بە ئامادەبوونی ٤١,٩٧٣ هەزار هاندەر بەڕێوەچوو . ئینگلتەرا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی بباتەوە . تایمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسان بوون بە بێ گۆڵ کۆتایی هات . لە تایمی دووەم یاریزان ڕەحیم ستێرلینگ لە خولەکی "٧٥" هەروەها هاری کەین لە خولەکی "٨٦" گۆڵەکانی ئینگلتەرایان تۆمار کرد . بەم شێوەیە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی هەشتی پاڵاوانێتیەکە .[٤٠][٤١]

لە قۆناغی هەشت کەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوکراینا یارییەکە لە یاریگای ئۆڵمپیکو لە ڕۆما ،ئیتالیا ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ١١,٨٨٠ هەزار هاندەر . توانی بە ئەنجامی (٤-٠) یارییەکە بباتەوە ئەمەش یەکێک بوو لە ئەنجامە گەورەکانی پاڵاوانێتییەکە و مێژوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا . گۆڵەکانی ئینگلتەرا لە لایەن هاری کەین لە خولەکەکانی "٤" و "٥٠" هاری ماگوایەر لە خولەکی "٤٦" جۆردن هێندێرسۆن لە خولەکی ٦٣ تۆمارکران . بەم ئەنجامە مێژووییە گەیشتە یاریی پێش کۆتایی .[٤٢][٤٣]

لە قۆناغی پێش کۆتایی ئینگلتەرا میوانداری دانیمارکی کرد لە ویمبلی دوای تێپەڕبوونی سی خولەک بەسەر یارییەکە دانیمارک لە رێگای میکێل دامسگارد یەکەم گۆڵی تۆمار کرد بەڵام لە خولەکی "٣٩" سیمۆن کایەر یاریزانی دانیمارک بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمارکردن و ئەنجامی یارییەکەی یەکسان کردووە . کاتی ئاسایی یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات بۆیە پەنا بەرایە بەر کاتی زیادکرا . هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تایمی یەکەمی زیادکراو لێدانی سزای بۆ هەژمارکرا هاری کەین جێبەجێی کرد ، هەرچەند گۆڵپارێزی دانیمارک کاسپەر شمایکل توانی لێدانەکە بگەڕێنێتەوە بەڵام تۆپەکە کەوتەوە بەرقاچی هاری کەین ، توانی گۆڵی دووەمی هەڵبەژاردەکەی لە خولکەی "١٠٤" تۆمار بکات . بەم ئەنجامە بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا . وە بەدرێژایی یارییەکانی خۆی تەنها یەک گۆڵی لێ تۆمار کراوە[٤٤][٤٥]

ئیتاڵیا خول ئینگلتەرا
رکابەر ئەنجام قۆناغی گروپەکان رکابەر ئەنجام
  تورکیا 3–0 یاری ١   کرواتیا 1–0
  سویس 3–0 یاری ٢   سکۆتلاند 0–0
  وێڵز 1–0 یاری ٣   کۆماری چیک 1–0
براوەی گروپی A
ڕ تیم یاری خ
١1   ئیتاڵیا (H, A) ٣ ٩
٢2   وێڵز (A) ٣ ٤
٣3   سویس ٣ ٤
٤4   تورکیا (E) ٣ ٠
سەرچاوە: UEFA
(A) سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو; (E) ماڵئاوایی کرد; (H) خانەخوێ
ڕیزبەندی کۆتایی براوەی گروپی D
ڕ تیم یاری خ
١1   کۆماری چیک (A) ٣ ٤
٢2   ئینگلتەرا (H, A) ٣ ٧
٣3   کرواتیا (A) ٣ ٤
٤4   سکۆتلاند (H, E) ٣ ١
سەرچاوە: UEFA
(A) سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو; (E) ماڵئاوایی کرد; (H) خانەخوێ
رکابەر ئەنجام قۆناغە یەکلایکەرەوەکان رکابەر ئەنجام
  نەمسا 2–1 (a.e.t.) قۆناغی ١٦   ئەڵمانیا 2–0
  بەلجیکا 2–1 قۆناغی ھەشت   ئوکراینا 4–0
  ئیسپانیا 1–1 (a.e.t.) (4–2 پ) پێش کۆتایی   دانمارک 2–1 (a.e.t.)

پێش یارییەکە دەستکاری

دەستەی ناوبژیوانان دەستکاری

 

لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١، لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەستەی ناوبژیوانی بۆ یاری کۆتاییی ڕاگەیاند، بە سەرۆکایەتی ناوبژیوانی هۆڵەندی تەمەن ٤٨ ساڵ، بیۆرن کویپەرز لە یەکێتی تۆپی پێی شاهانەی هۆڵەندا.هەروەها سێ لە یاریدەرەکانی ، ساندەر ڤان ڕۆکل و ئێروین زینسترا وەک یاریدەدەر و پۆل ڤان بۆیکێل وەک یەکێک لە یاریدەدەرانی بەرپرسانی ڤار دەستنیشانکران. کارلۆس دێل سێرۆی ئیسپانی وەک چوارەم ناوبژیوان هەڵبژێردرا، هاونیشتیمانییەکەی خوان کارلۆس یاریدەدەری ناوبژیوانی یەدەگ بوو. باستیان دانکێرتی ئەڵمانی وەک ناوبژیوانی VAR بۆ یارییەکە هەڵبژێردرا، کە یەکەمجاربوو ئەو تەکنەلۆژیایە لە یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەکاربهێنرێت،هەروەها کریستیان گیتلمان وە مارکۆ فریتز وەک یاریدەدەری ناوبژیوانی VAR دەستنیشانکران.

کویپەرز لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ناوبژیوانی فیفایەو یەکەم ناوبژیوانی هۆڵەندی بوو کە ناوبژیوانی یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای کرد. یۆرۆی ٢٠٢٠ پێنجەمین پاڵەوانێتی گەورەی نێودەوڵەتی بوو کە ئەرکی ناوبژیوانی بەڕێوەبردبێت دوای جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٦، لەگەڵ جامی جیهانی فیفا لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨. پێش ئەم یارییە لە پاڵەوانێتییەکەدا لە سێ یاری دیکە ناوبژیوانی کردووە: دانیمارک و بەلجیکا و سلۆڤاکیا و ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، هەروەها قۆناغی چارەکی کۆتایی نێوان کۆماری چیک و دانیمارک . یاری کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ نۆیەمین یاری کۆتایی نێودەوڵەتی کویپەرز بوو؛ ئەو ناوبژیوانی چەندین پێشبڕکێی لاوانی یەکێتی ئەوروپای کردبوو،پێشتر چەندین یاریی کۆتاییی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی وەک یاریی کۆتاییی جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠١٣ ، یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ ، یاری کۆتاییی جامی جیهانیی خوار تەمەن ٢٠ ساڵی فیفای ٢٠١٧ و یاری کۆتاییی خولی ئەورووپای ٢٠١٨ بەڕێوەبردووە. [٢] ئەم یارییە چوارەم جار بوو ئیتاڵیا و سێیەم جار بوو بۆ ئینگلتەرا کویپەرز ناوبژیوانی بکات، یارییەکەی قۆناغی کۆمەڵەکانی نێوان هەردوولا لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٤ کە ئیتاڵیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا دوایین یاری بوو کە ناوبژیوانی نێوانیان بکات. . [٤٦]

پێکهاتەی هەڵبژاردەکان دەستکاری

ئیتاڵیا بە شێوەیەکی گشتی هەموو پێکهاتەکەی لەبەردەستدا بوو جگە لە لیۆناردۆ سپینازۆلای بەرگریکار، دوای پێکانەکەی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا. ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی بەرگریکاری ڕاست کە لە یەکەم یاری ئیتاڵیادا تووشی پێکان بوو، پێش یاری کۆتایی چاکبووەوە بەڵام شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستدا و لە جێگای جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ دانرا. [٤٧] [٤٨] لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، فیل فۆدنی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بەهۆی پێکانەوە لە پێیەکانی لە کاتی مەشق و ڕاهێنانەکاندا، لە یارییەکە دوورخرایەوە. [٤٩]

ئیتالیا بە هەمان پێکهاتەی یارییی پێشوویان بەرامبەر ئیسپانیا یاریکرد، رۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەر پێکهاتەی ٤-٣-٣ی هەڵبژارد. [٥٠] [٥١] گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری ئینگلتەرا تەنها یەک گۆڕانکاریی لە پێکهاتەی یارییەکەی پێش کۆتایی بەرامبەر دانیمارکدا کرد، کیران تریپیێر جێگەی بوکایۆ ساکای گرتەوە. هەروەها ساوسگەیت لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی یاریکردنی خۆی لە ١-٣-٢-٤ کە بە پلەی یەکەم لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا بەکاریهێنابوو گۆری بۆ 3-4-3 هاوشێوەی یارییەکەیان لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر ئەڵمانیا. [٥٢] [٥٣] [٥٤]

ئاڵۆزی کۆنتڕۆڵی هاندەران دەستکاری

بەیانی و پاشنیوەڕۆ هەزاران هاندەری ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی کۆبوونەوە، ئەمەش وایکرد پۆلیس داوا لە هەر کەسێک بکات کە بلیتەکەی نەبێت گەشت بۆ ئەوێ نەکات. [٥٥] گرتە ڤیدیۆییەکانی دوو کاتژمێر پێش یاری کۆتایی دەرکەوتووە کە چەند هاندەرێکی بێ بلیت لەگەڵ بەڕێوەبەران و پۆلیس شەڕیان کردووە لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بە زۆر بە بەربەستەکاندا تێپەڕن بۆ ئەوەی بچنە ناو یاریگاکە. [٥٦] [٥٧] کۆمەڵێک کەس توانیویانە بەبێ بلیت بچنە ناو یاریگاکە، ڕاپۆرتەکانی شایەتحاڵەکان دەڵێن ڕەنگە ژمارەی بەشداربووانی نایاسایی سەدان کەس بووبێت. [٥٨] هەروەها جەماوەرێکی زۆر لە گۆڕەپانی لیستەر لە ناوەڕاستی لەندەن کۆبوونەوە و شووشە و شتومەکی دیکەیان فڕێدا بۆ گۆڕەپانی ترافالگار کە ناوچەی هەڵگرانی بلیتی یارییەکە بوو. [٥٩] لە ئەنجامی ئەو توندوتیژی و نائارامییەدا، بە گشتی ٨٦ کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، کە ٥٣ کەسیان لە یاریگای وێمبڵی بە تاوانی پێشێلکردنی گشتی، دەستدرێژیکردن، هەڵسوکەوتی سەرخۆشی و زیانگەیاندن، دەستگیرکراون. [٦٠] [٦١] [٦٢] نۆزدە پۆلیس بریندار بوون، کە یەکێکیان ددانێکی لەدەستداو و یەکێکی دیکەشیان دەستی شکا. [٦٣] هەروەها باوکی هاری ماگوایەری ئینگلتەرا بەهۆی ئاڵۆزییەکان یاریگاکە تووشی پێکان بووە لە بڕبڕەکانی پشتی. [٦٤]لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٢، ڕۆژێک دوای یارییەکە، یەکێتی تۆپی پێ ڕایگەیاند کە پێداچوونەوەی تەواو ئەنجام دەدات کە چۆن کەسانی بێ بلیت توانیویانە ئاسایش پێشێل بکەن و بچنە یاریگای یاریگای وێمبڵییەوە. [٦٥] دوای چوار ڕۆژ، دوو پیاو بە تۆمەتی دزینی ئەو شتانە کە یارمەتی دەستگیرکردنی هاندەرانی بێ بلیتیان داوە پێش یاری کۆتایی دەستگیربکەن. [٦٦] لە مانگی ئابی ٢٠٢١، بارۆنێس کاسی دەستنیشانکرا بۆ پێداچوونەوە بە ڕووداوەکە. [٦٧] ڕاپۆرتەکەی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا بڵاوکرایەوە، دەرکەوتووە کە "شکستێکی بەکۆمەڵ" لە ئامادەکاری بۆ یارییەکەدا هەبووە و ئاماژەی بە 17 پێشێلکردنی بەکۆمەڵ لە چوونە ژوورەوە بۆ یاریگاکە کرد[٦٨]

ڕێوڕەسمی کۆتاییی دەستکاری

پێش دەستپێکردنی یارییەکە، ئاهەنگی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لەلایەن یوفا ڕێکخرا بوو کاتژمێر ١٩:٤٥ بە کاتی ناوخۆ (١٨:٤٥ UTC ) دەستیپێکرد. [٦٩] [٧٠] کۆپییەکی گەورەی جامی پاڵەوانێتیەکە وەک نمایشێکی ڕووناکی هێنرایە ناو یاریگا و نمایشکارەکان بە مۆسیقای دیجییەی هۆڵەندی مارتن گاریس سەمایان کرد. [٧١] [٧٢] [٧٣]

پێش دەستپێکردنی یارییەکە سروودی نیشتمانی هەر وڵاتێک ژەنران؛ هەندێک لە هاندەرانی ئینگلتەرا لە کاتی سروودی نیشتمانی ئیتاڵیادا قسەیان دەکرد سەرەڕای ئەوەی ساوسگەیتی ڕاهێنەری ئینگلتەرا و یاریزانەکانی دیکەی پێشوو داوایان لێدەکرا کە ئەو کارە نەکەن. [٧٤] تۆپی یارییەکە بە کۆپییەکی ئۆتۆمبێلێکی ڤۆڵکسواگن ID.4 کە لە دوورەوە کۆنترۆڵکرابوو ، بە ڕەنگی ئاڵای پەلکەزێڕینە هێنرایە ناوەڕاستی یاریگاکە، کە هێمای پشتگیری مافەکانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە بوو. [٧٥] یاریزانانی هەردوولا پێش فیکەی دەستپێک ئەژنۆیان خستە سەر زەوی ، وەک چۆن هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێش هەموو یارییەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا کردبووی. [٧٦]ئەمەش وەک ئاماژە و هێمایەک بۆ ڕەگەزپەرستی.

ئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکان دەستکاری

 

لە یارییی کۆتایدا کۆمەڵێک لە کەسایەتییە دیارەکانی جیهان ئامادەبوون لەوانە سەرۆکی ئیتاڵیا سێرجییۆ ماتارێلا, [٧٧] سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن، [٧٨] زارا تیندال و مایک تیندال, [٧٩] شازادە ویلیام، کاترین . و شازادە جۆرج ئەندامانی بنەماڵەی شەهانە . هەروەها هونەرمەندانی وەک وەک تۆم کروز و کەیت مۆس و هەروەها یاریزان و ڕاهێنەرانی پێشووی تۆپی پێ وەک دەیڤید بێکام و جۆف هێرس و فابیۆ کاپێلۆ ئامادەبوون . [٨٠]

یارییەکە دەستکاری

گێمی یەکەم دەستکاری

 
لە خولەکی دووەمدا لۆک شاو (وێنەی ٢٠٢١) گۆڵی بۆ ئینگلتەرا تۆمارکرد، ئەمەش خێراترین گۆڵە کە تا ئێستا لە یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا تۆمارکرابێت. [٨١]

یارییەکە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەکاتی ناوخۆی ئینگلتەرا، لە کەش و هەوایەکی هەوری و باراناویدا، بە ئامادەبوونی ٦٧ هەزار و ١٧٣ کەس دەستیپێکرد، ئیتاڵیا بە درێسێکی شین و شۆرتێکی شین کاڵ و گۆرەوی شینەوە یاریی کرد، ئینگلتەراش بە درێسێکی سپی و شۆرتێکی سپی و گۆرەوی سپییەوە یاریی کرد. لە خولەکی یەکەمدا ماگوایەری ئینگلتەرا لە هەوڵیکی شکستخواردوو بۆ پاسدان بە گۆڵپارێز پیکفۆرد لێدانێکی گۆشەی بۆ ئیتالیا ڕەخساند، بەڵام دواتر ماگوایەر توانی لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانی گۆشە تۆپەکە دوربخاتەوە. پاشان ئینگلتەرا هێرشێکی دەستپێکرد، کاتێک کەین تۆپەکەی بۆ تریپیێر گواستەوە و ئەویش بەلای ڕاستی یاریگاکەدا ڕایکرد. تریپیر تۆپەکەی بە بەرزییەکی مامناوەند بۆ لۆک شاو لە ناوچەی سزا گواستەوە و لە ئەنجامدا ئینگلتەرا یەکەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد [٨٢] لە خوولەکی ١ و ٥٦ چرکە بوو، [٨٣] ئەمە خێراترین گۆڵ بوو لە گۆڵ بوو تا ئێستا لە یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆمارکرابێت. [٨٤] لە خولەکی "٧"دا لێدانێکی ڕاستەوخۆ لە دەرەوەی ناوچەی سزا بۆ ئیتالیا هەژمارکرا ، کە لەلایەن لۆرێنزۆ ئینسینی جێبەجێکرا؛، بەڵام بەسەر ستوونی گۆڵەکەدا ڕۆیشت. [٨٥] یارییەکە بە خێرایی دەستی پێکردەوە [٨٦] و لە خولەکی ١٠دا کایل واکەری ئینگلتەرا هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئیتالیا دەستپێکرد، کاتێک پاسی بۆ تریپیێر دا کە شوێنی هەبوو بۆ ئەوەی ڕابکات بۆ پێشەوە لەلای دەستی ڕاستەوە. تریپیر تۆپەکەی هەڵدا کە مەبەست لێی ستێرلینگ بوو، بەڵام لەلایەن کیلینی ئیتاڵییەوە ڕێگری لێکرا و تۆپەکە دورخرایەوە. [٨٥] ئینگلتەرا بەردەوام بوو لە هێرشبردن، سەرەتا لەڕێگەی تریپیێرەوە، کەبە سوود وەرگرتن لەو بۆشاییەی دروستببو لەلایەن بەرگریکارانی ئیتالیاوە بۆ ئەوەی جارێکی تر لەلای ڕاستەوە ڕابکات بۆ پێشەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەلایەن جیۆڤانی تۆپەکە خرایە دەرەوە و لێدانی گۆشە هەژمارکرا دوای جێبەجێکردنی دۆنارۆمای گۆڵپارێز تۆپەکەی گرتەوە. [٨٥]

ئیتاڵیا لە خولەکی ٢٠دا لە گۆشەی ڕاستە ناوەندی یارگاوە هەلی هێرشبردنیا بۆ ڕەخسا لە ڕێگەی مارکۆ ڤێراتی و ئینسینی دوای ئەوەی کەین تۆپەکەی لەدەستدا، بەڵام فاولێکی کیلینی لەسەر کەین هێرشەکەی وەستان. [٨٧] دواتر جۆرجینیۆ تووشی پێکان بوو و ناچار بوو بۆ ماوەی پێنج خولەک یاریگا بەجێبهێڵێت، بەڵام دواجار توانی بەردەوام بێت. [٨٨] لە خولەکی ٢٤دا کیێزا خۆی لە هەندێک بۆشایی لای ڕاستدا بینیەوە و تۆپێکی نارد بۆ ناوچەی سزا، بەڵام ئینگلتەرا بەرگری لێکرد و تۆپەکەی چووە دەرەوەی یاریگا.[٨٧] [٨٨] بۆ ماوەیەک ئینگلتەرا نەیدەتوانی تۆپەکە بپارێزێت، بەڵام لە خولەکی ٣٣ هەلێکی باشی بۆ ڕەخسا پێشکەوتنەکەیان دوو هێندە بکات کاتێک کەین تۆپێکی بە ئاراستەی ستێرلینگدا تێپەڕاند کە لە دۆخی هێرشبەریدا بوو. ستێرلینگ پاسی بۆ ماونت دا، ئەویش هەوڵیدا پاسەکەی بۆ ستێرلینگ بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەرگریکارانی ئیتالیا توانی ڕێگری بکات و مەترسییەکە دوربخەنەوە. پاشان ئیتاڵیا دوای خولەکێک هەلێکی تایبەتی بۆ ڕەخسا کاتێک کیێزا لە خولەکی ٣٤دا لە هەوڵیکی تاکەکەسیدا شاو و دیکلان ڕایسی ئینگلتەرا تێپەڕاند و لە دووری ٢٥ یارد(٢٣ m) ەوە تۆپەکەی ئاراستەی گۆڵ کرد، بەڵام بەلای چەپی ستوونی گۆڵەکە چووە دەرەوە.[٨٩] [٨٧]لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم ئیتالیا چەند هێرشێکی دیکەی ئەنجامدا بەڵام بێ ئەنجام بوو.بەم شێوەیە گێمی یەکەم بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.بەشێوەیەکی گشتی ئیتالیا زیاتر زاڵبوو بەسەر یارییەکە، بەڵام بەرگریکارانی ئینگلتەرا ڕێگربوون لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسان بوونەوە. [٩٠]

گێمی دووەم دەستکاری

 
لە گێمی گێمی دووەمدالیۆناردۆ بۆنۆچی ئیتالی (لە وێنەکەدا لە ساڵی ٢٠١٥) لە خولەکی ٦٧ گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و بووە بەتەمەنترین یاریزان کە لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا گۆڵ تۆماربکات. [٩١]

ئینگلتەرا گێمی دووەمی دەستپێکرد. [٩٢] بارێلای ئیتاڵی لە خولەکی ٤٧دا یەکەم کارتی زەردی یارییەکەی وەرگرت بەهۆی فۆڵێکەوە بەرامبەر کەین.ستێرلینگ بە تۆپەکەوە ڕایکرد بۆ ناوچەی سزای ئیتاڵیا، بۆنۆچی و کیلینی بەهاوکاری یەکتر تۆپەکەیان لێ وەرگرت و ستێرلینگ کەوتە سەر زەوی بەهۆیەوە داوای لێدانی سزای کرد بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە هیچ بە فاول هەژماری نەکرد. [٩٣] لە خولەکی ٥٠ ئیتاڵیا لێدانێکی راستەوخۆی بۆ هەژمارکرا لە لێواری ناوچەی سزای ئینگلتەرا ، بەڵام جارێکی دیکە تۆپەکە بەرز و فراوان بوو سەر سەر ستوونی گۆڵەکەدا ڕۆیشت. ئیتاڵیا لە خولەکی ٥٤ یەکەم گۆڕانکارییەکانی یارییەکەی ئەنجامدا و برایان کریستانتی و دۆمێنیکۆ بێراردی لە شوێنی ئیمۆبیلی و بارێلادا هێنایە هاتنە ناو یاریگاوە. [٩٢] [٩٤] لە خولەکی ٦٧ لێدانێکی گۆشە بۆ ئیتالیا هەژمارکرا لەلایەن کریستانتی جێبەجێکرا ،تۆپەکەی بۆ ناوچەی سزا ئاراستە کرد ڤێراتی بە سەری تۆپەکەی بەرەو گۆڵ برد؛بەڵام بەرستوون کەوت و گەڕایەوە پیکفۆردی گۆڵپارێز ویستی دووری بخاتەوە بەڵام بۆنۆچی توانی خێراترین کاردانەوەی هەبێت و لە نزیکەوە تۆپەکە بخاتە ناو گۆڵەوە بئەنجامی یارییەکە یەکسان بکاتەوە. [٩٥] لە تەمەنی ٣٤ ساڵ و ٧١ ڕۆژیدا, بۆنۆچی بووە بەتەمەنترین گۆڵکاری یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا.[٩٦]

لە خولەکی ٧٢دا بۆنۆچی بە پاسێکی ڕاستەوخۆ دۆمێنیکۆ بێراردی خستە دۆخێکی یەک بە یەک بەرامبەر گۆڵپارێزی ئینگلتەرا، بەڵام لێدانەکەی بەسەر ستوونی ناوەڕاستی گۆڵەکە بە بەرزییەکی فراوان چووە دەرەوە. ساوسگەیتی ڕاهێنەری ئینگلتەرا گۆڕانکارییەکی تاکتیکی ئەنجامدا و یاریزانی هێرشبەری بوکایۆ ساکای لەبری تریپیێر هێنایە ناو یاریگا و پێکهاتەی گۆڕا بۆ ٤-٣-٣ . [٩٧][٩٨] لە کۆتا چرکەکانی یارییەکەدا لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا ساکا دەرفەتێکی باشی بۆ ڕەخسا، بەڵام کیلینی کاپتن و بەرگریکاری ئیتاڵیا بە ڕاکێشانی درێسەکەی و وەرگرتنی کارتێک ئەم دۆخە مەترسیدارەی ڕاگرت. [٩٩]لە خولەکی ٨٠دا کیێزا یاریگاوە بە تۆپەوە بەرەو ناوچەی سزای ئینگلتەرا ڕایکرد توانی لای واکەر و ساکای تێپەڕێنێت، پێش ئەوەی بەلام لەلایەن تۆپەکەی لێ وەرگیرا و کێزا کەوتە سەرزەو . ناوبژیوان ناوبژیوان ئەمەی بە یاسایی زانی؛ بەڵام کیێزا تووشی پێک بوو پێکان بوو هەرچەند تا خولەکی ٨٦ بەردەوام بوو بەلام دواتر بە ناچاری گۆڕانکاری پێکراو لە شوێنی ئەو فێدریکۆ بێرناردێسکی هاتە ناو یاریگاوە.لە خولەکی ٨٧ یارییەکە بۆ ماوەیەکی کورت ڕاگیرا کاتێک هاندەرێک ڕایکرد بۆ ناو یاریگا. [١٠٠] [١٠١] لە دوایین ساتەکانی گێمی دووەم ساکا لە لای ڕاستەوە تۆپەکەی وەرگت و توانی کیلینی تێبپەڕێنێت بەڵام کیلینی لە پشتەوە کراسەکەی ساکای ڕایکێشە و خستییە سەر زەوی. کیلینی بەهۆی ئەم فەولەوە کارتی زەردی وەرگرت، بەڵام هێرشەکە وەستا و لە ئەنجامدا یارییەکە بۆ کاتی زیادکراو ڕۆیشت. [١٠٢]

کات زۆرکراو دەستکاری

لێدانەیەکلاکەرەوەکان  دەستکاری

ئەنجام دەستکاری

١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (2021-07-11)
20:00 BST
ئیتاڵیا   1–1 (ک.ز)   ئینگلتەرا
ڕاپۆرت
  لێدانی یەکلاکەرەوە  
3–2
 
 
 
 
 
 
 
 
ئیتالیا [١٠٤][٨٥]
 
 
 
 
 
 
 
ئینگلتەرا [١٠٤][٨٥]
GK 21 جیانلویجی دۆناڕۆما
RB 2 جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ
CB 19 لیۆناردۆ بۆنۆچی   55'
CB 3 جۆرجیۆ کیلینی(c)   90+6'
LB 13 ئیمێرسۆن پاڵمیێری   ١١٨'
DM 8 جۆرجینیۆ   114'
CM 18 نیکۆلۆ بارێلا   47'   54'
CM 6 مارکۆ ڤێراتی   96'
RW 14 فێدریکۆ کیێزا   86'
LW 10 لۆرێنزۆ ئینسینی   85'   91'
CF 17 چیرۆ ئیمۆبێلی   54'
گۆڕانکارییەکان:
MF 16 برایان کریستانت   54'
FW 11 دۆمینیکۆ بێراردی   54'
MF 20 فێدریکۆ بێرناردێسکی   86'
FW 9 ئاندریا بێلۆتی   91'
MF 5 مانوێل لۆکاتێلی   96'
DF 24 ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی   118'
ڕاهێنەر:
رۆبێرتۆ مانچینی
 
GK 1 جۆردن پیکفۆرد
CB 2 کایل واکەر   120'
CB 5 جۆن ستۆنز
CB 6 هاری ماگوایەر   106'
RWB 12 کیران تریپیێر   71'
LWB 3 لۆک شاو
CM 14 کاڵڤین فلیپس
CM 4 دێکلان ڕایس   74'
RW 19 مەیسن ماونت   99'
LW 10 ڕەحیم ستێرلینگ
CF 9 هاری کەین (c)
گۆڕانکارییەکان:
MF 25 بوکایۆ ساکا   71'
MF 8 جۆردن هێندێرسۆن   74'   120'
MF 7 جاک گریلیش   99'
FW 11 مارکۆس ڕاشفۆرد   120'
MF 17 جەیدن سانچۆ   120'
ڕاهێنەر:
گاریس ساوسگەیت

ئامار دەستکاری

دوای یارییەکە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Every Euro 2020 Star of the Match". UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 June 2021. Archived from the original on 16 June 2021. Retrieved 11 July 2021.
  2. ^ ئ ا "Björn Kuipers to referee UEFA Euro 2020 final". UEFA.com. Union of European Football Associations. 8 July 2021. Archived from the original on 9 July 2021. Retrieved 8 July 2021.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری attendance20 نەدراوە
  4. ^ "England edge out Denmark to reach Euro 2020 final". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  5. ^ UEFA.com. "UEFA EURO 2020". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  6. ^ Bartlett, Evan (13 June 2021). "Who the bookies think will win Euro 2020 – and how far England will go". i. Archived from the original on 27 August 2021. Retrieved 27 August 2021.
  7. ^ "Men's Ranking". FIFA. 27 May 2021. Archived from the original on 15 July 2021. Retrieved 15 July 2021.
  8. ^ Reineking, Jim (12 June 2018). "FIFA World Cup 2018: Notable teams that failed to qualify". USA Today. Archived from the original on 14 June 2018. Retrieved 27 June 2018.
  9. ^ McNulty, Phil (14 July 2018). "World Cup 2018: England finish fourth after Belgium defeat". BBC Sport. Archived from the original on 19 May 2019. Retrieved 25 March 2022.
  10. ^ "Euro vs Italy: Will England wear blue for the Euro 2020 final?". FourFourTwo. 8 July 2021. Archived from the original on 9 July 2021. Retrieved 9 July 2021.
  11. ^ McNulty, Phil (2 July 2016). "Germany 1–1 Italy (6–5 on pens)". BBC Sport. Archived from the original on 19 April 2020. Retrieved 25 March 2022.
  12. ^ McNulty, Phil (28 June 2016). "England 1–2 Iceland". BBC Sport. Archived from the original on 18 June 2020. Retrieved 25 March 2022.
  13. ^ Banerjee, Ritabrata (7 July 2021). "'33 games unbeaten for Italy' – Which national teams have the longest unbeaten run in football?". Goal. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 8 July 2021.
  14. ^ Kramarsic, Igor; Di Maggio, Roberto; Tiziano, Joe (8 April 2021). "Italy – List of Results National Team". RSSSF. Archived from the original on 27 June 2021. Retrieved 8 July 2021.
  15. ^ "Spain unbeaten run sets new record". ESPN. 24 June 2013. Archived from the original on 11 November 2020. Retrieved 8 July 2021.
  16. ^ Smith, Ben (1 July 2013). "Brazil 3–0 Spain". BBC Sport. Archived from the original on 8 August 2019. Retrieved 8 July 2021.
  17. ^ Peter, Naveen. "UEFA European Championship : The Roll of Honour". International Olympic Committee. Archived from the original on 17 June 2021. Retrieved 24 June 2021.
  18. ^ "Euro vs Italy: Will England wear blue for the Euro 2020 final?". FourFourTwo. 8 July 2021. Archived from the original on 9 July 2021. Retrieved 9 July 2021.
  19. ^ Astley, Lee (8 July 2021). "Euro 2020 winner odds: England slight favourites to win the final". The Daily Telegraph. Archived from the original on 30 June 2021. Retrieved 25 October 2021.
  20. ^ Pearson, Jake (11 July 2021). "Euro 2020 final betting tips: Italy v England best bets and preview". Sporting Life. Archived from the original on 25 October 2021. Retrieved 25 October 2021.
  21. ^ Cremona, Patrick (11 July 2021). "Who will win Euro 2020? England favourites to beat Italy". Radio Times. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 25 October 2021.
  22. ^ UEFA.com (2012-12-06). "UEFA EURO 2020 to be held across continent". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  23. ^ "Uefa has 'contingency' for Wembley games". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  24. ^ Association, The Football. "Wembley Stadium". nhc-ws-cd.ncms-ase1.p.azurewebsites.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.[بەستەری مردوو]
  25. ^ UEFA.com (2021-06-11). "Turkey 0-3 Italy: Azzurri begin with a bang". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  26. ^ UEFA.com (2021-06-16). "Italy 3-0 Switzerland: Imperious Azzurri cruise into last 16". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  27. ^ "Wales into last 16 despite Italy defeat". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  28. ^ UEFA.com (2021-06-26). "Italy 2-1 Austria: Mancini's subs squeeze Azzurri through". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  29. ^ "Italy need extra time to beat Austria". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  30. ^ UEFA.com. "Belgium-Italy | UEFA EURO 2020". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  31. ^ "Italy edge Belgium to set up Spain semi". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  32. ^ UEFA.com (2021-07-06). "Italy 1-1 Spain (pens: 4-2): Azzurri hold nerve to reach EURO final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  33. ^ Murray, Scott (2021-07-06). "Italy 1-1 Spain (aet; 4-2 pens): Euro 2020 semi-final – as it happened". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
  34. ^ UEFA.com (2021-06-13). "England 1-0 Croatia: Sterling edges Three Lions to victory". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  35. ^ "Sterling goal seals opening win for England". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  36. ^ UEFA.com (2021-06-18). "England 0-0 Scotland: honours even at Wembley". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  37. ^ "Scotland frustrate England at Wembley". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  38. ^ UEFA.com (2021-06-22). "Czech Republic 0-1 England: Sterling seals group supremacy". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  39. ^ "England beat Czech Republic to win group". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  40. ^ UEFA.com (2021-06-29). "England 2-0 Germany: Sterling and Kane send Three Lions through". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  41. ^ "'What a time to be alive!' - Relive England's iconic Wembley win over Germany". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  42. ^ UEFA.com (2021-07-03). "Ukraine 0-4 England: Kane strikes twice as England cut loose". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  43. ^ "England thrash Ukraine to make last four". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  44. ^ UEFA.com (2021-07-07). "England 2-1 Denmark (aet): Kane steers England to the final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  45. ^ "England reach Euro 2020 final". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
  46. ^ "Björn Kuipers » Matches as referee". WorldFootball.net. Archived from the original on 24 November 2020. Retrieved 8 July 2021.
  47. ^ Menicucci, Paolo; Hart, Simon (11 July 2021). "Three key battles: Italy vs England". UEFA.com. Union of European Football Associations. Archived from the original on 13 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  48. ^ Angelucci, Massimo (8 July 2021). "Casa Italia, il riassunto della giornata degli azzurri" [House of Italy, the summary of the day for the Azzurri]. Calcio in Pillole (بە ئیتاڵیایی). Archived from the original on 8 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  49. ^ Hytner, David (10 October 2021). "Phil Foden over his Euro 2020 tears as Southgate praises 'special' talent". The Guardian. Archived from the original on 11 October 2021. Retrieved 17 October 2021.
  50. ^ Wilson, Sam (9 July 2021). "Euro 2020 final recap: Italy clinch title after tense penalty shootout victory over England". Stuff. Archived from the original on 8 September 2021. Retrieved 17 October 2021.
  51. ^ McNulty, Phil (11 July 2021). "England lose shootout in Euro 2020 final". BBC Sport. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 17 October 2021.
  52. ^ "Trippier in as England revert to back five, Italy unchanged". Reuters. 11 July 2021. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  53. ^ Wilson, Jonathan (12 July 2021). "England battle for survival instead of control as deep-lying issue resurfaces". The Guardian. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  54. ^ "UEFA Euro 2020 Final: Press Kit" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Archived (PDF) from the original on 16 July 2021. Retrieved 18 October 2021.
  55. ^ "Euro 2020: Fans break through security barriers and run into Wembley ahead of England v Italy final". Sky News. 11 July 2021. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.
  56. ^ "Euro 2021 Final: Fans who stormed gates did not get in, says Wembley". BBC News. 11 July 2021. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.
  57. ^ "Euro 2020: All eyes on Wembley as fans watch England in final". BBC News. 11 July 2021. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.
  58. ^ Ames, Nick (11 July 2021). "England fans force way into Wembley without tickets for Euro 2020 final". The Guardian. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 27 October 2021.
  59. ^ Ames, Nick (11 July 2021). "England fans force way into Wembley without tickets for Euro 2020 final". The Guardian. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.
  60. ^ "Statement re: policing operation of Euro 2020 final". Metropolitan Police. 12 July 2021. Archived from the original on 13 July 2021. Retrieved 13 July 2021. ١٣ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  61. ^ "London police say 86 arrested around Euro 2020 soccer final". Reuters. 12 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 13 July 2021.
  62. ^ Sinclair, Leah; Dex, Robert; Burford, Rachael; Sharman, Laura; Waddell, Lily (12 July 2021). "86 arrested and 19 officers injured in Euro 2020 final aftermath". Evening Standard. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 13 July 2021.
  63. ^ "Euro 2020: Metropolitan Police make 86 arrests in connection with Italy vs England final". Sky Sports. 12 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 13 July 2021.
  64. ^ Clark, Dave (14 July 2021). "Harry Maguire's dad suffered suspected broken ribs at the Euro 2020 final". Derbyshire Live. Archived from the original on 14 July 2021. Retrieved 14 July 2021.
  65. ^ Faulkner, Doug (12 July 2021). "FA review after fans break into Wembley for final". BBC News. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  66. ^ de La Mare, Tess (16 July 2021). "Wembley security breach: Two men arrested on suspicion of theft". The Independent. Archived from the original on 12 August 2021. Retrieved 16 July 2021.
  67. ^ "Terms of reference for independent review into the EURO 2020 final". The Football Association (thefa.com). 6 August 2021. Retrieved 15 February 2023.
  68. ^ "Euro 2020 final disorder: Ticketless thugs 'could have caused death' at England v Italy game". BBC Sport. 3 December 2021. Retrieved 15 February 2023.
  69. ^ "Watch Euro 2020 closing ceremony – UEFA Euro 2020". UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Archived from the original on 16 July 2021. Retrieved 16 July 2021.
  70. ^ "Italy beat England on penalties to win Euro 2020". Al Jazeera. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  71. ^ "The Latest: Italians Celebrate Euro 2020 Victory in Rome". Bloomberg News. 11 July 2021. Archived from the original on 17 July 2021. Retrieved 17 July 2021.
  72. ^ "In pictures: Joy and sorrow over Euro 2020 final". BBC News. 11 July 2021. Archived from the original on 15 July 2021. Retrieved 17 July 2021.
  73. ^ "The Latest: Italians celebrate Euro 2020 victory in Rome". Associated Press. 11 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 16 July 2021.
  74. ^ "Euro 2020 Final: England fans boo Italy national anthem despite Gareth Southgate, Gary Lineker pleas". India Today. 12 July 2021. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  75. ^ Manning, Jonathon (11 July 2021). "The tiny football car stealing the show at the Euro 2020 final". WalesOnline. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  76. ^ "Italy wins the European soccer championship in 3–2 penalty shootout". NBC News. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  77. ^ "Mattarella, grande riconoscenza a Mancini e ai giocatori" [Mattarella: Great Thanks to Mancini and the Players] (بە ئیتاڵیایی). Agenzia Nazionale Stampa Associata. 11 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 13 July 2021.
  78. ^ "Andy Murray and Boris Johnson react to England's Euro 2020 final defeat". Daily Mirror. 11 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  79. ^ "Mike Tindall breaks up fight between England football fans at Euro 2020 final". The New Zealand Herald. 13 July 2021. Archived from the original on 15 July 2021. Retrieved 16 July 2021.
  80. ^ "Italia-Inghilterra, da Tom Cruise a Sergio Mattarella e William e Kate con il principino George: tutti i vip allo stadio per la finale degli Europei" [Italy-England: From Tom Cruise to Sergio Mattarella, to William and Kate with Prince George – All the VIPs at the Stadium for the European Final]. Il Fatto Quotidiano (بە ئیتاڵیایی). 12 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 13 July 2021.
  81. ^ "England's Luke Shaw scores fastest goal ever in a Euro final against Italy". The Hindu. 12 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  82. ^ "Live Commentary – Italy vs England | 11 July 2021". Sky Sports. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  83. ^ "Luke Shaw scores fastest-ever goal in a Euro final". UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 15 July 2021.
  84. ^ "England's Luke Shaw scores fastest goal ever in a Euro final against Italy". The Hindu. 12 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  85. ^ ئ ا ب پ ت "Euro 2020 final: Italy lift trophy after beating England on penalties – as it happened". The Guardian. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  86. ^ "Euro 2020 final: Italy vs England". Al Jazeera. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  87. ^ ئ ا ب "Euro 2020 final: Italy lift trophy after beating England on penalties – as it happened". The Guardian. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  88. ^ ئ ا "Live Commentary – Italy vs England | 11 July 2021". Sky Sports. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  89. ^ England 1-1 Italy (3-2) | Full Match | EURO 2020 Final | 11/7/2021 (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-08-02
  90. ^ "Euro 2020 final: Italy vs England". Al Jazeera. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  91. ^ Atwal, Sanj (12 July 2021). "Euro 2020 final: records broken by Italy, Bonucci and Shaw". Guinness World Records. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  92. ^ ئ ا "Euro 2020 final: Italy lift trophy after beating England on penalties – as it happened". The Guardian. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  93. ^ Das, Andrew; Panja, Tariq; Peltier, Elian; Smith, Rory (11 July 2021). "How Italy Beat England to Win Euro 2020". The New York Times. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  94. ^ "Euro 2020 final: Italy lift trophy after beating England on penalties – as it happened". The Guardian. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  95. ^ "Euro 2020: Italy defeat England on penalties at Wembley". Football Italia. 11 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  96. ^ Atwal, Sanj (12 July 2021). "Euro 2020 final: records broken by Italy, Bonucci and Shaw". Guinness World Records. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  97. ^ "Euro 2020 final: Where did it go wrong for England?". Sky Sports. 12 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  98. ^ "Euro 2020 final: Where did it go wrong for England?". Sky Sports. 12 July 2021. Archived from the original on 12 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  99. ^ "Euro 2020 final: Italy lift trophy after beating England on penalties – as it happened". The Guardian. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  100. ^ "The Latest: Italians Celebrate Euro 2020 Victory in Rome". Bloomberg News. 11 July 2021. Archived from the original on 17 July 2021. Retrieved 12 August 2021. A fan ran onto the field at Wembley Stadium in the 87th minute. It took four stewards to remove him.
  101. ^ Tomlich, Ryan (11 July 2021). "Pitch invader interrupts Euro 2020 final as crowd troubles continue at Wembley". Goal. Archived from the original on 12 August 2021. Retrieved 12 August 2021. A tense second half between Italy and England was briefly interrupted as a fan ran onto the field of play.
  102. ^ "Euro 2020 final: Italy lift trophy after beating England on penalties – as it happened". The Guardian. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 12 July 2021.
  103. ^ "Full Time Summary – Italy v England" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.
  104. ^ ئ ا "Tactical Line-ups – Italy v England" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Archived (PDF) from the original on 13 July 2021. Retrieved 11 July 2021.