ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی

(لە ھە‌خامە‌نشیە‌کانەوە ڕەوانە کراوە)

ھەخامەنشی ناوی زنجیرە پاشایەتیێک بووە وا لە ساڵانی ٥٥٠ ھەتا ٣٣٠ی پێش زایین ھەخامەنشیەکان لە ئیمپراتوریەکی لە دەریای ڕەش تاکوو ھێند حوکمڕانیان کردووە. ناوەندی دەسەڵات‌داری ئەوان لەو شوێنی باشوور و باشووری ڕۆژاوای وڵاتی ئێستای ئێران‌دا بووە. دواتر ئیمپڕاتوریەکە گەورەتر بووەوە و رۆژئاوای ئاسیای گرتووە. لە سەرەتادا پاشاییەکە لاواز بوو، ھەتا سۆپایان پێک ھێنا و دواتر پاشای بەناوبانگی ھەخامەنشیەکان، کورووش‌ی گەورە ھێرشی کردە سەر مادەکان کە لەو کاتەدا ئیشتۆویگۆ پاشای ماد بوو، شکستی بە ماد و پاشایەتی مادی کۆتایی ھێنا.

وێنەیێکی سەر بەرد لە تەختی جەمشید، لەم وێنەدا سەربازانی ماد و ھەخامەنشی پێکەوە دەبینرێن.
شوێنی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی.

وڵات دەستکاری

پارس نەتەوەی ھەخامەنشیەکان لە ٩٠٠ ساڵ پێش زایینەوە ناویان لە نووسراوەکانی ئاشووریەکاندا ھاتووە. لە سەرەتادا پارسەکان لەگەڵ مادەکان پێکەوە کۆچیان کرد و نزیکی دەریای ورمێ نیشتەجێ بوون و بە لاواز بوونی ئیلامیەکان زیاتر بەرەو باشووری رۆژئاوا کۆچیان کرد و لە ناوەڕاستی ئێرانی ئێستادا گیرسانەوە.

سەبارەت بە ھەخامەنشی دەستکاری

گرینگترین سەرچاوە کە تێیدا سەبارەت بە ھەخامەنشیەکان، نووسراوەکانی سەر بەردە کە لە کێوی بێستوون لە کرماشان دۆزراوەتەوە. بەڵام سەبارەت بە ڕاست بوونی لە مێژووناسەکان‌دا ڕێ نەکەوتوون. نووسراوەکانی ھێرۆدۆت و لەوحی پاشای بابل، وتارە بەناوبانگەکەی کورووش ھێندێ‌تر لە سەرچاوەکان شاکانی ھەخامەنشی‌مان ئاوا پێ ئەناسنێ :

  • ھەخامەنش
  • چیش‌ی یەکەم
  • کەمبۆزیە
  • کورووش‌ی یەکەم
  • چیش‌ی دوھەم
  • کورووش‌ی گەورە
  • کەمبۆزیەی گەورە
  • کورووش‌ی سێھەم
  • کەمبۆزیەی سێھەم
  • داریووش‌ی گەورە
  • خەشیارشا

کورووش‌ی گەورە دەستکاری

کورووش گەورەترین و بەھێزترین پاشای ھەخامەنشیەکان بووە. باوکی کورووش ناوی کەمبۆزیە‌ و دایکی ناوی ماندانا بووە کە کچی ئاستیاک (یان ئەژدەھاک) ئاخرین پاشای مادەکان بووە.

کورووش پارسەکانی دژ بە مادەکان یەک‌خست؛ لە شەڕی نێوان ماد و پارسەکان، ھێندێ لە مادەکان چوونە ڕیزی سۆپای کورووش ھەر بۆیە ماد شکستی خوارد و کورووش وڵاتەکانی مادی داگیر کرد و ماد کۆتایی پێ ھات. دوای ئەوە کورووش لە پاسارگاد پاشایەتیی ھەخامەنشیەکانی دامەرزان.

دوای داگیرکردنی وڵاتەکانی ماد، ھەخامەنشیەکان بوونە خاوەن سەروەت و شکۆ و کورووش ھەر ئەو کارانەی ھۆوەخشەترە بۆ گەوەرە‌کردنەوەی وڵاتی درێژە دا.

تەواو بوونی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان دەستکاری

درێژەی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان ٢٢٠ ساڵ بووە. سەردەمی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان کشت‌وکاڵ و زانیاریەکان گەشەی کرد. سەرچەمە مێژووییەکان لە کورووش وەکوو پاشایەکی دادگەر ناو دەبەن و ئەویش خۆی لە بالۆرەکەی خۆی نووسیوە کە کاتێک بابلی داگیر کردووە خەڵکی لەسەر بیر و بڕوای خۆیان ھێشتووەتەوە و ئازادییان بۆ داوە کە لە سەر ئایین و باوەڕییەکانی خۆیان بمیننەوە. لە ساڵەکانی دواییدا ھەندێک کەس ئەم باوەڕەی پێشخستووە کە بالۆرەی کورووش کە لە نێویدا سەبارەت بە داگیرکردنی بابل قسە کراوە، یەکەمین پەیماننامەی مافی مرۆڤ لە دونیا بووە، بەڵام ئێستاکە دی زۆربەی یاسازانەکان پێیان وایە کە سەرەڕای ئەمەی کە لەو بالۆرەیە باس لە ڕەفتاری دادگەرانەی کورووش لەگەڵ خەڵکی وڵاتی داگیرکراوی بابل کراوە، بەڵام مافی مرۆڤ چەمکێکی گشتیتر و جیاوازە کە ناتوانرێت لەگەڵ دەقی ئەو بالۆرەیە یان ھەر ڕەفتارێکی دادگەرانەیی دیکە لە سەردەمەکانی کۆن ھەڵبسەنگێنرێت و یەکسان بزانرێت.

لە ئاکامدا ئەسکەندەری مەقدوونی لە ٣٣٠ی پیش زایین کۆتایی بە زنجیرەی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان ھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری