ھێڵی پانی ئەسپ (بە ئینگلیزی: Horse latitudes) دەستەواژەیەکە کە بە ناوچەیەکی گۆی زەوی دراوە کە کەوتووەتە نێوان ھێلەکانی پانی نزیکەی ٣٠–٣٥ پلە کە پالەپەستۆی بەرزی ژێرەوەی ھێلەکە زاڵ دەبێت بە ئارامییەکی تەواو با بۆ کەشتییەکان دابین دەکات،[١] بۆیە پێی دەڵێن ھێڵی پانی ئەسپ چونکە کەشتی دەریایی ئیسپانی کە ئەسپیان دەگواستەوە بۆ کۆلۆنییە ئەمەریکییەکان بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک لەم ناوچە ئارامەدا بە ئارامی دەمانەوە چونکە کەشتییەکان بە ھێواشی دەجولان، ماوەیەکی زۆرتریان دەویست لە ئاکامدا ئاوی خواردنەوە تەواو دەبوو یان بەشی نەدەکردن بۆیە ناچار دەبوون ئەسپەکان فڕێ بدەنە ناو زەریای ئەتلەسی،[٢] ھەر لەبەر ئەمەش ئەم نیشانانە بە پیشاندانی ئەسپ ناو دەبرێن. ئەم ناوچە گەرمانە ھۆکاری میکانیکین بەھۆی ھاتنە خوارەوەی ئاستی ھەوا و لە ئەنجامدا پالەپەستۆیەکی زۆر دروست دەبێت.[٣]

ھێلکاری دابەشکاری ناوچەی بایەکان و ھێلەکانی پانی گۆی زەوی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.nrlmry.navy.mil/forecaster_handbooks/Philippines2/Forecasters%20Handbook%20for%20the%20Philippine%20Islands%20and%20Surrounding%20Waters%20Typhoon%20Forecasting.3.pdf
  2. ^ "World Wide Words: Horse latitudes". World Wide Words (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.
  3. ^ Horsburgh, James (1836). India directory, or, Directions for sailing to and from the East Indies, China, Australia, Cape of Good Hope, Brazil, and the interjacent ports. unknown library. London : W. H. Allen.