ھێرشی عوسمانی بۆ سەر وڵاتی فارس (١٩٠٦)

ھێرشی عوسمانی بۆ سەر وڵاتی فارس لە ساڵی ١٩٠٦ بە فەرمانی سەرۆکی بەغدا ئەنجامدرا.[١] لە ٢٣ی ئایار، عوسمانییەکان بەشێک لە برادۆستیان داگیرکرد.[١] ھەتا کۆتاییی مانگی ئایار، ھیزە عوسمانییەکان ھەندێک ناوچە لە دەشتی ورمێ و مەرگەوەڕیان داگیرکرد، بەڵام خوودی شارۆچکەی مەرگەوەڕیان داگیر نەکرد.[١] ھەتا سێزدەھەمی حوزەیران، عوسمانییەکان سەردەشت و بانییان داگیرکرد.[١] شاروەندانی خانەقین ناچار بە وەرگرتنی پاسپۆرتی عوسمانی و ناونووسی لە سوپای عوسمانیدا کران.[١] ٥٠٠ کەس لە ھێزەکانی عوسمانی لە بانەەوە بەرەو لوڕستان و ناوچەکانی خوارەوەی وڵاتی فارس بەڕێکەوتن و بەرھەمەکانیان دەسووتاندن.[١] لە ٢٤ی ئاب، لە دوای ناڕەزایەتیی دەوڵەتی فارس، فەرماندەی عوسمانی گوتی کە ھیچ فەرمانێکی بۆ پاشەکشە پێنەدراوە و ٢ ڕۆژ دوایە عوسمانییەکان خەریکی کۆکردنەوەی ماڵیات لە نزیکی ورمێ بوون.[١] لە ٨ی ئەیلوول، عوسمانییەکان گەنگەچین و ناوچەی برادۆسلیان داگیرکرد.[١] ھەروەھا ئەوان لە باشووری ڕۆژاوای مەھابادەوە ھەتا ڕۆژاوای خۆییان گرتە ژێر دەست.[٢] ھێزە عوسمانییەکان لە ٣ی ئابی ١٩٠٧، مەرگەوەڕیان داگیرکرد و ٣ ڕۆژ دوایە ھەڕەشەیان لە داگیرکردنی ورمێ کرد.[٣] عوسمانییەکان سەرئەنجام لەلایەن سوپای ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١١دا، پاشەکشەیان لە ئێران پێکرا.[٤][٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Burrell, Robert Michael (1997). Iran: 1906-1907 (بە ئینگلیزی). Archive Editions. pp. 547, 453, 102. ISBN 9781852077105.
  2. ^ Bryce (Viscount), James Bryce; Toynbee, Arnold (2000). The Treatment of Armenians in the Ottoman Empire, 1915-1916: Documents Presented to Viscount Grey of Falloden by Viscount Bryce (بە ئینگلیزی). Gomidas Institute. ISBN 9780953519156.
  3. ^ E G Browne (1910). The Persian Revolution Of 1905-1909. p. 149.
  4. ^ Atabaki, Touraj (2006-06-30). Iran and the First World War: Battleground of the Great Powers (بە ئینگلیزی). I.B.Tauris. p. 70. ISBN 9781860649646.
  5. ^ "'History of the Great War based on Official Documents: Operations in Persia 1914-1919'". Qatar Digital Library (بە ئینگلیزی). 2016-10-31. Retrieved 2021-02-10.