ھۆزان مەحموود (لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣) نووسەر، چالاکوانی دژەجەنگ و فێمێنیستی کوردە.[١] ھۆزان یەکێک بوو لە قسەکەرانی کۆڕی دژە جەنگ لە ئازاری ٢٠٠٣ لە لەندەن. ھۆزان ھاودامەزرێنەری پڕۆژەی کولتورە، پلاتفۆرمێکە بۆ کوردە فێمینیستەکان، نووسەران و چالاکوانان.[٢]

ھۆزان مەحموود

ھۆزان مەحموود لە پاریس
ھۆزان مەحموود
لەدایکبوون١٩٧٣
نەتەوەکورد
پیشەچالاکوانی مافی ژنان
ناسراوە بەھاودامەزرێنەری پڕۆژھی کولتور

ھۆزان لەسەردەمی دیکتاتۆری عێراقی سەددام حوسێن گەورەبوو، بیرەوەرییەکانی سەرەتای ژیانی لەکاتی جەنگی ئێران و عێراق بوو کە ١٩٨٠–١٩٨٨. وەک خۆی وتوویەتی «لەو ڕۆژەوەی کە لەدایکبووم، تاکوو ئەم ساتەی ئیستا من دیدەنی جەنگبوومە، جەنگ ھەرگیز لە عێراق بەکۆتا نایەت.» ھۆزان دەستیکردبوو بە خوێندنەوەی ئەدەبیاتی فێمینیستی، ئەمەش وایکرد کاریگەری لەسەر درووستبکات بۆ چالاکییەکانی لەدژی تووندووتیژی، کووشتن لەژێر ناوی شەڕەف، بەکەمزانینی ژن و ھاوسەرگیری زۆرداری.[٣][٤]

ھۆزان ماستەری ھەیە لە بابەتەکانی جێندەری لەزانکۆی SOAS لە لەندەن. ھۆزان کاری کردووە وەک نوێنەری ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە عێراق.[٥][٦] ھۆزان مەحمود چەندین کەمپەینی سازکردووە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و لەنێویشاندا کەمپەینی لەدژی یاسای شەریعەتی ئیسلامی لە عێراق و کوردستان سازکردووە. وتارەکانی لە گاڕدیان و ئیندیپێندێت بڵاوکراونەتەوە.

بڵاوکراوەکان دەستکاری

  • ھۆزان, مەحموود (٨ی ئازاری ٢٠٠٤). "ئازادییەکی بەتاڵ". گاردیان. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  • ھۆزان, مەحموود (١٤ی ئابی ٢٠٠٥). "پێویستە عێراق ئەو دەستوورە ڕەتبکاتەوە کە ژن دەکاتە کۆیلە". ئیندیپێندێت. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  • ھۆزان, مەحموود (١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٦). "A symptom of Iraq's tragedy". گاردیان. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  • ھۆزان, مەحموود (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦). "ساڵیادێکی تاریک". گاردیان. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jacobson, Scott (25 June 2017). "An Interview with Houzan Mahmoud, Co-Founder, Culture Project". Medium.com. Retrieved 19 September 2017.
  2. ^ Hanman, Natalie (25 September 2006). "The Price of Freedom an article by Houzan Mahmoud on the Iraq death tool in The Guardian's Comment is Free". The Guardian. Organization of Women's Freedom in Iraq. Retrieved 19 September 2017.
  3. ^ Jacobsen, Scott Douglas (2017-06-24). "An Interview with Houzan Mahmoud — Co-Founder, Culture Project". Medium. Retrieved 2019-03-25.
  4. ^ "An Interview with Houzan Mahmoud, M.A. (Part One)". In-Sight Publishing (بە ئینگلیزی). 2017-12-08. Archived from the original on 2ی Augustی 2019. Retrieved 2019-03-25. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ MaryamNamazie. "6 March 2018, Evening with Houzan Mahmoud". One Law for All (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 25ی Marchی 2019. Retrieved 2019-03-25. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  6. ^ Hamalaw, Ismail; Mahmoud, Houzan (2018-01-02). "The Latin Boom in Iraqi Kurdistan". NACLA Report on the Americas. 50 (1): 60–66. doi:10.1080/10714839.2018.1448597. ISSN 1071-4839.