گەنجینەی سڤالباردی جیھانی بۆ تۆوی ڕوەک

پۆتانەکان: 78°14′09″N 15°29′29″E / 78.235867°N 15.491374°E / 78.235867; 15.491374

گەنجینەی سڤالباردی جیھانی بۆ تۆوی ڕووەک (بە نەرویژی: Svalbard globale frøhvelv)بریتیەلە کۆگایەکی تۆوی ھەڵگیراو کە کەوتۆتە دورگەیەکی نەرویژ بەناوی سپیتسبێرگن لەنزیک شارەدێی لۆنگی یەربیەن لە لە ئەرخەپێلی سڤالبارد لە جەمسەری بەستەلەکی باکور بەدووری ١٣١٣کم لە چەقی جەمسەری باکور، کۆگاکە ڕووبەرێکی فراوانی بۆ تەرخانکراوە بەشێوەیەکی توند چاودێری دەکرێت. گەنجینەکە برێکی زۆر لە تۆوی ڕوەکی ھەمەجۆری لێ ھەڵگیراوە.

دەروازەی گەنجینەکە

کۆگاکە کەوتۆتە قۆڵایی ژێرزەوی لەلایەن کۆمەڵێک زانا و پسپۆری خۆراکی و کشتوکالی بەرێوەدەچێت(CGIAR) گەنجینەکە نمونەی زۆری سەرجەم تۆوی ڕوەکەکانی لەجیھان کۆکردۆتەوە و لەم شوێنە پاراستوونی بەمەبەستی ڕێگریکردن لە لەناوچوون بەھۆکارە سرووشتی و ڕامیاریەکان. کۆگاکە بەھاوبەشی حکومەتی نەرویژ و ڕێکخراوی جیھانی (GCDT) و ناوەندی سامانە بۆماوەییەکانی وڵاتانی باکوور (NordGen)بەڕێوەدەچێت

حکومەتی نەرویژ پشکی شێری بەردەکەوێت لەھاوکاری دروستکردنی گەنجینەکە بەجۆرێک (٩میلیۆن دۆلاری) بۆ تەرخان کردوە، گەنجینەکە لە ٢٠١٦ بۆ یەکەم جار جۆرە تۆوێکی لێ دەرھات کە لەجەنگی حەلەب لەسووریا لەناوچووبوو، دووبارە خستیەوە دەست جوتیاران

قەبارە دەستکاری

لەتۆوی ھەر ڕوەکێک (٥٠٠)دانەیان ھەڵگرتووە لەناو سندوقێکی ئەلەمنیۆمی تایبەتمەند، وە بڕی ٤٬٥میلیۆن جۆری ڕوەکی تێدا ھەڵگیراوە.

ساڵ پۆڵ کۆی نمونەکان جۆر
٢٠٠٨ +١٨٧٠٠٠
٢٠١٠ ٥٠٠٠٠٠
٢٠١٣ ٧٧٠٠٠٠
٢٠١٤ ٨٢٠٦١٩
٢٠١٥ ٤٠٠٠ ٨٤٠٠٠٠

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری