لاوی

(لە گەنجیەوە ڕەوانە کراوە)

لاوی یان گەنجی ماوەیەکی ژیانە، لەو ماوەیەدا بە کەسەکە دەوترێت لاو یان گەنج. بە گشتی بەو کاتە دەوترێت کە کەوتۆتە نێوان مناڵی و پیری.[١][٢] ئاسایی بە کەسانی ٢٠ تا ٤٠ ساڵان دەوترێت لاو. ئەم ماوەیە بە دەرکەوتنی ورە و توانا لە مرۆڤدا پێناسەکراوە، و ئەو کاتەیە کە تێیدا خاوەن لەشێکی ڕێکوپێکە، لەبەرەمەشە زۆر جار گەنجی بە قۆناغی بەرانبەر یان دژ بە پیری دادەنرێت. گەنجەکان چینی سەرەکیی زانکۆکان و کۆلێژەکان و قوتابخانە ئامادەیییەکان پێک دەھێنن. ئەو چینەن کە زۆرینەی دەستی کاریان پێکھێناوە.

چەند لاوێکی زانکۆ

لە کوردەواری و زۆربەی کۆمەڵگەکاندا، کاتێک کەسەکان دەگەن بە تەمەنی گەنجی، بەتایبەتی دوای تەواوکردنی خوێندنیان، کۆمەڵێ داوا و ئەرکیان دەکەوێتە سەر؛ لەوانە پەیداکردنی کار (بەتایبەتی بۆ کوڕان) و چوونە نێو ژیانی ھاوسەری.

سەرچاوەکان دەستکاری


  1. ^ "Youth". Macmillan Dictionary. Macmillan Publishers Limited. Retrieved 2013-8-15.
  2. ^ "Youth". Merriam-Webster. Archived from the original on 3ی Marchی 2016. Retrieved November 6, 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)