پشکیلان

(لە گۆرەوی بازیەوە ڕەوانە کراوە)

پشکیلان، گۆرەوی بازی یان جۆرابێن یارییەکی خۆماڵییە لە ناوچەی موکریان و ئەردەڵانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەوانی درێژی پایز دوا پەڵەی باران دەست پێ دەکات، لە زستان و تەنانەت تاکوو هاتنی کار و کۆرەوەری بەهار درێژەی هەیە و لە کۆ بوونەوەکانی جێژن، زەماوەند و... دەکرێ. گۆرەویبازانی دوو یا چەند گوند لێک کۆ دەبنەوە و چەند شەو و ڕۆژ لەسەر گۆرەوی هەڵناستن.

شێوەی بەڕێوەچوون دەستکاری

گۆرەوی بازی بەم جۆرە بەڕێوە دەچێ: بەشدار بووان دەبنە دوو دەستەی دوو یان چەند کەسی، پێنج جووت گۆرەوی بەن یان پزلووخ واتە ١٠ لینگە لە پێش و پێنج لە دواوە ڕیز دەکەن. بۆ دەستپێکی کایەکە، یەکێک لە لێزانترین کەس کە لە خۆی ڕادەبینێ بە مازوو یان کوڵۆ قەند دوو گۆرەوی دەگەڕێ ئەگەر ئەو لای دیکە توانی مازوو یان کوڵۆکە ببینێتەوە، ئەو دەستەیە لە پێشدا دەگەڕێ، دەنا دەستەی دیکە ئەو کارە دەکا. ئەو کەسەی دەیەوێ بگەڕێ، رووی گۆرەوییەکان لە خۆی دەکا و هەموویان دەگەڕێ و (مازوو)وەکە لە ناو یەکێک لە گۆرەوییەکاندا دەشارێتەوە دەستەکەی دیکەش لە چۆنیەتی هات و چۆی دەست، چاو، زار و...ی ئەو کەسەی کە دەگەڕێ سەیر و شک دەکەن.

ئەو جار کە شکیان کرد ، هەموو شکەکانیان بە سەردەستە دەڵێن و لە پاشان یەکێک لەوان دەست بۆ گۆرەوییەکی کە زۆرترین شکی لە سەرە دەبا و گۆڵی لێدەدا.

ئەگەر پشکیلی تێدا بێ ئەوە ١٠ گۆڵ(ئیمتیاز) وەردەگرێ و گۆرەوییەکانیش وەردە سووڕێنێتەوە لانی خۆی، بەڵام، ئەگەر تێیدا نەبێ، دەبێ دەست بکات بە گۆرەوی چواندن دەستیان پێ دادا و پانیان بکاتەوە، ئەگەر مازووەکە لە یەکێک لە وانەدا بێ، بە ژمارەی ئەو گۆرەوییانەی کە ماونەتەوە، گۆرەوی (گۆڵ-ئیمتیاز) دەدۆڕێنێ. دەستەی وایە شکی نییە بۆیە سەردەستەکەیان گۆرەوییەک دەڵێ بگەڕیوەیان دەیکات بە دوو یانی ئەگەر مازووی تێدا بێ ٢ گۆڵ(گۆرەوی) دەدۆڕێنێ، ئەگینا دوایە دەڵێن دووی هەیە. دوا گۆڵ لێدان، ئەگەر گۆرەویەک بچێنێ و مازووی تێدا بوو ١٠ گۆرەوی دەدۆڕێنێ. لە گۆرەوی باز‌یدا گۆڵی ٩ نییە و لە جیاتی ٩ گۆڵ ١٠ دەدۆڕێنن. ئەگەر دوو یان سێ گۆرەوی مانەوە و مازوو لە نێو یەکێک لەواندا بوو، دەکەونە پرس و تەگبیر ئەو جار گۆرەوییەک هەڵدەگرن کە ئەگەر تێدا بێ ١١ گۆڵ دەستێنێ دەنا 2 گۆڵ دەدۆڕێنێ ، گۆرەوی بازی لەم مەڵبەندە هەر دەستێک ١٥٠ گۆڵە و کۆتایی پێ دێ.

سەرچاوە دەستکاری