گووگڵ ماپ مەیکەر

(لە گووگڵ مەپ مێیكێرەوە ڕەوانە کراوە)

نەخشە دانەری گووگڵ (بە ئینگلیزی:Google map maker) لە حوزەیرانی ٢٠٠٨ و بە مەبەستی پەرەپێدان بە پانتایی خزمەتەکانی نەخشەی شار و شوێنەکان لە لایەن کۆمپانیای گووگڵ وەڕێخرا. لە ھەندێ لە وڵاتەکان نەخشە و شتەکان بەردەست نین، بۆیە گووگڵ بڕیاری دا تا بەشداری خەڵک بەکار بێنێت. ئەو پرۆژەیە نەخشەکان بە پێی ئیزنی کرێیتیڤ کامێنز بەردەست دەخا. گووگڵ مەپ میکەر ھەندێ تایبەتمەندی ھەن، وەک: «ھەمیشەیی بوون، دوور لە ساختە کاری، ئازاد لە ھەموو جیھان، ڕیکخەر، توانای دەستکاری، وەرگێڕان، بڵاوکردنەوە، پێشاندان بۆ گشت خەڵک، ھەروەھا وەدیھێنانی بەرھەمی تێکەڵ بوو لە ناونووسی بەکارھێنەران».[١]

Google Map Maker
چەشنی وێبگە
نەخشە کێشی وێب
بەردەستە بەزمانی سەرەکی ئینگلیزییە، زۆربەی زمانەکانی تریش وەکوو بەشی چاک کردن ھەن، کوردیش ھەیە.
خاوەنگووگڵ
دەستکاریکەربەکارھێنەرانی پەسەند کراو
تۆمارکردنئازاد، (بە مەرجە بۆ دەستکاری کردن)
خستنەکار١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨؛ ١٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٨-٠٦-٠١)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاکە

ئامانجی کۆتایی ئەم پرۆژەیە وەدی ھێنانی زانیاریرکانی شارەکانە بە شیوازێکی شاز و کوالیتی بەرز، ھەروەھا بەردەست خستنی ئەم زانیاریانە بۆ ناو گووگڵ مەپس و گووگل ئێرز، ھەندێ لە بەشداریەکانی بەکارھێنەران لەسەر گووگڵ وەدیار دەکەون، بەلام ئەو زانیاریانە ماوەیەکیان دەوێت تا دەردەکەون و ھەندێ جار پێویست بھوەە دەکات بەکارھێنەرە جێ باوەرەکان بەسەریان دا بچنەوە.

دەستکاریەکانی بەکارھێنەرە جێ باوەڕەکان زۆرتر دەردەکەون و ھەر لەگەڵ دەستکاری یان گۆڕینی زانیاریەک گووگڵ دەستکاریەکە بڵاو دەکاتەوە، بەڵام ئەویش چەند رۆژێک یان ھەندێ جار زیاتریش دەوێت تا ئەو زانیاریانە لەسەر ھەرکامە لە گووگڵ مەپس یان گووگڵ ئێرز دەردەکەون.

ناوچە کوردیەکان لەسەر گووگڵ مەپ مێیکێر دەستکاری

بە ھۆی ھەڵکەوتەی سیاسی ھەریەکە لە پارچە لێک دابڕاوەکانی کوردستان ھەر ناوچەیو بە زمانێک زانیاریەکانیان نووسراون، ھەرچەندە زۆبەی ئێلێمێنتە سەرەکیەکان ھەر بە ئینگلیزی دەنووسرێن، بەڵام دیسانیش لە ھەر پارچەیەو بە زمانی ئەو وڵاتەی تێیدایە ناوی شوێنەکان نووسراون.

لە باشووری کوردستان زۆربەی زانیاریەکان بە کوردین یان ئەگەریش وا نەبن بەکارھێنەران خەریکی چاک کردنیانن.

لە ھەریەکە لە باکوور و ڕۆژاواش بە نۆرە زۆرتری زانیاریەکان بە تورکی و عەرەبین، بەڵام بەکارھێنەرانی کورد لەو بەشانەش خەریکی ڕێک خستنی نەخشەکانن و بە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردی دەستکاری نوێی تێدا دەکەن.

سەبارەت بە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش دەبینرێ کەوا بەکارھێنەرانی کورد خەریکی چاک کردنی نەخشەکەنە و بە ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی ناوی شوێنەکان دەگۆڕن، بەڵام ئەوەی لە ڕۆژھەڵات جێگای ئاماژەیە، ئەوەیە کە ناوی زۆر بەی شەقام و کۆڵان و شوێنەکان لەوێ بە ناوی کووژراو و سیاسی و گەورە و ڕیبەر و ئیمامەکانی ئێرانن و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ناوانەیان داناون، ئەوەش خواستی خەلک نیە، بۆیەش بەکارھێنەران ناوی شەقام، مەیدان، ھۆڵ و شوێنە سەرکیەکان دەگۆڕن بۆ ناوی سەرکردە و ناودارە کووردەکانی ھەموو پارچەکان و ھەروەھا ناوی شارەکانی تری پارچە لێک دابڕاوەکان لەسەر کۆڵانەکان دادەنێن.[٢][٣][٤]

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری