کۆلکەرەش (کۆیە)

(لە گوندی کۆلکەرەشەوە ڕەوانە کراوە)

گوندی کۆلکەرەش دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەلاتی ھەولێر بەدوری ٨٠ کیلۆمەتر

لەرووی ئیدارییەوە سەربە ناحیەی سکتان، قەزای کۆیە، پارێزگای ھەولێر. ھاوسنورە لەگەڵ ھەریەک لە گوندەکانی (کاموسەک، نازەنین، ئاوڕ، پەرژین، ناحیەی سکتان، کونەفلوسە.

ناوی کۆلکەرەش لە چییەوە ھاتووە چەندرایەک ھەیە

  1. کۆکە ڕەشە: پێشتر دانیشتیوانی زۆر بووە خەڵکی ئەم گوندە توشی نەخۆشی کۆکە ڕەشە بوونە
  2. کۆتکە ڕەش: کۆتک بۆ پێوانەکردنی گەنم بەکاردەھات چونکە جووتیاری زۆری لێبووە
  3. کۆلکە ڕەشەکە: ئەم گوندە دارێکی گەورەی لێبوە سوتاوە بووەتە کۆلکێکی گەورەی ڕەش

دانیشتووانەکەی نزیکەی ٣٥ خێزانی جێگیر دەبن سەرەڕای ڕێژەیەکی تر لە شوێنەکانی تر درێژە بە ژیان دەدەن.

بژێوی ژیان زیاتر بە کشتوکاڵ کردن و ئاژەل داری خەریکن بەشێکیشی فەرمانبەری حوکمەتن.

کۆڵکەڕەش

لە ڕووی شوێنەوارایەوە: چەندین شوێنەواری لێیە لەوانە گردی میران، گردی قەڵات، ئەشکەوتی غەرەکان، ئەشکەوتی گەرەکون.

چەند چیایەک دەورەی داوە لەوانە پاڵی بە قۆپی کراوی قەرەی داوە، ڕووی لە کۆشکە نیشک کردوە.