گرژییەکانی ٢٠٢١ی ئیسرائیل-فەلەستین

(لە گرژیەکانی ئورشەلیم ٢٠٢١ەوە ڕەوانە کراوە)

لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ دا، پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی و پۆلیسی ئیسرائیلدا دروست بوو لەسەر حوکمێکی داڕێژراوی دادگای باڵای ئیسرائیل لەسەر دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە گەڕەکی شێخ جەراح لە ڕۆژھەلاتی ئورشەلیم و نیشتەجێکردنی جووەکان لێی. پێکدادانەکان ھاوکات بوو لەگەڵ شەوی قەدر و ڕۆژی قودس کە زیاتر لە ٣٠٠ کەسی تێدا بریندار بوون.[٨] پۆلیسی ئیسرائیل بە گولـلەی لاستیکی و بۆمبی دەنگی ھەوڵی دوورخستنەوەی فەڵەستینییەکانی دا، ئەوانیش بە بەکارھێنانی بەرد و بوتڵی بەتاڵ، ڕووبەڕوویان بوونەوە. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنیی فەڵەستینی بوون. لە ڕۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ پۆلیسی ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر مزگەوتی ئەقسا، بەو ھۆیەشەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیسی ئیسرائیل و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروست بوو. لە وەڵامی ھێرشەکانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر موسوڵمانانی فەڵەستین، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ھەمان ڕۆژ چەند موشەکێکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد. ھاوکات ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ١٣٠ ھێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامدا ٢٤ فەڵەستینی کوژران، زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

گرژییەکانی ئیسرائیل-فەلەستین ٢٠٢١
بەشێک لە ناکۆکیی ئیسرائیل و فەڵەستین
ڕۆژ٦ی ئایاری ٢٠٢١ - ٢١ی ئایاری ٢٠٢١
شوێن
بەشداری حیزبەکان

فەلەستین فەڵەستین

زیانە گیانییەکان

21 Israel Police officers injured[١]

2 Israeli civilians killed, more than 70 Israeli civilians injured[٢][٣]

١ فەرماندەی حەماس کوژرا[٤]

26 Palestinians killed, 103 wounded (in Gaza Strip)[٥]
305+ Palestinian protesters injured, 23 arrested (in Jerusalem).[٦][٧]

پێکدادانەکان دەستکاری

٦ی ئایار دەستکاری

فەڵەستینییەکان بە ھاوکاری لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکی شێخ جەڕاح کە ڕووبەڕووی بڕیارێکی دادگای باڵای ئیسرائیل دەبنەوە، بۆ چۆڵکردنی حەوت خێزانی فەڵەستینی لە ماڵەکانیان و نیشتەجێکردنی چەند خێزانێکی جوولەکە. پۆلیسی ئیسرائیل بە بەکارھێنانی گولـلەی کانزایی کە لە شێوەی لاستیکی و بۆمبی دەنگیدا بوو، وەڵامیان دانەوە، دەستدرێژییان کردە سەر ناڕازاییان، شەش کەس لە دانیشتووانی ئەو گەڕەکەیان دەستگیرکرد و زیاتر لە ١٣٦ کەس بریندار بوون.[٩][١٠]

٧ی ئایار دەستکاری

بڕیار بوو لە ٧ی ئایاری لەگەڵ کۆتا ڕۆژی ھەینی لە مانگی ڕەمەزانی ١٤٤٢ ھیجری، ٧٠ ھەزار فەڵەستینی نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا بکەن. بەڵام بەھۆی ڕێوشوێنەکانی ئیسرائیل و بلۆککردنی ڕێگاکان و ڕێگەگرتن لە ھاتنی پاس و پێنەدان بە مۆڵەتی نوێژ بە فەڵەستینییەکان، لە بانکی ڕۆژاوا ئەو ژمارەیە کۆنەبووەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەڵەستین بۆ نوێژکردن ڕوویان لە مزگەوتی ئەقسا کرد.[١١] دواتر پێکدادان لەنێوان گەنجانی فەڵەستینی و کۆمەڵێک لە نیشتەجێکانی ئیسرائیلدا کە لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیلەوە پارێزگاریان لێدەکرێت، ڕووی دا. لە کاتی نوێژی ئێوارە سەدان کەس لە پۆلیسی ئیسرائیل ھەڵیان کوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و ھێرشیان کردە سەر نوێژکەران لە کاتی نوێژکردن دا بە بۆمبی گازی و گولـلەی ئاسنی دەنگ و لاستیکی داپۆشراو، بڵاوەیان بە نوێژخوێنان کرد؛ ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە. گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان ڕووی دا و زیاتر لە ٢٠٥ فەڵەستینی بریندار بوون.[١٢] کۆمەڵگای مانگی سووری فەڵەستینی ناچار بوو لەو ناوچەیە نەخۆشخانەیەکی مەیدانی بکاتەوە.[١٣] ھەروەھا پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند ١٧ ئەفسەریان لەو گرژییانەدا بریندار بوون.[١٤]

٨ و ٩ی ئایار دەستکاری

لەم دوو ڕۆژەدا بەھەمان شێوەی ڕۆژەکانی دیکە گرژی ئاڵۆزی پەیدا بوو. ھێزەکانی ئیسرائیل لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا و شاری کۆن بڵاوەیان پێ کرا. لەو دوو شەوە ٩٠ فەڵەستینی بریندار بوون و ٤٥ فەڵەستینیش لەلایەن ھێزەکانی ئیسرائیل دەستگیرکران.[١٥][١٦] هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل گەڕەکی شێخ جەرەحی ئۆرشەلیمیان داخست و ڕێگرییان کرد لە هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتیان جگە لەو کەسانەی کە لەوێ نیشتەجێن [١٧]

١٠ ی ئایار دەستکاری

 
وێنەیەک پاس و ئۆتۆمبێلێکی سووتاو نیشان دەدات دوای ئەوەی مووشەکەکانی بەرھەڵستکارانی فەڵەستینی لە شاری ھولەونی ئیسرائیل کەوتنە خوارەوە .

پێکدادانەکان لە بەرەبەیانی ١٠ ی ئایاری ٢٠٢١ لە نێوان ھێزەکانی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان دەستی پێکردەوە پاش ئەوەی ھەزاران پۆلیسی ئیسرائیل ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و فیشەکی لاستیکی و بۆمبی دەنگی و گازیان بە ڕووی فەڵەستینییەکان تەقاند. ھەروەھا ھێرشیان کردە سەر کۆمەڵێک لە ڕۆژنامە نوسان و پزیشکان. لە ئەنجامی پێکدادانەکان برینداربوونی زیاتر لە ٣٣١ فەڵەستینی لێکەوتەوە کە ٧ لە بریندارەکان بارودۆخیان مەترسی دار بوو مەترسی دار بوو لەو ژمارەیە ٢٢٨ بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کۆمەڵەی خێرخوازی ئیسلامی و نەخۆشخانەی مەتلەع و نەخۆشخانەی فەرساوی و نەخۆشخانەی مەیدانی کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی لە گەڕەکی سەوانە.[١٨][١٩] ھەمان ڕۆژ کاتیبەی قەسام بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایان گەیاند، کە تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە کات بە ھێزەکانی ئیسرائیل دەدات بۆ ئەوەی سەربازەکانی لە ئەقسا بکشێتەوە و گیراوەکان ئازاد بکات ئەگینا ھێرش دەکەنە سەریان بەلام ئیسرائیل ئەو بەیاننامەیە پشت گوێ دەخات. کاتژمێر ٠٦:٠٤ ئێوارە دوای تەواوبوونی وادەی ئاگادارکردنەوەکە بە دەیان موشەکی لە کەرتی غەزەوە بەرەو ئیسرائیل تەقێندران.[٢٠] بەشی زۆری ئەو موشەکانە لەلایەن سیستەمی دژە مووشەکی ئیسرائیل لە ئاسمان تەقێندرانەوە لەگەڵ ئەوەش ھەندێکیان کەوتنە خوارەوە و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە. ھەروەھا سەرایای قودس تەئکیدیان کردەوە کە بە ٣٠ ڕۆکێت شاری سدێرۆتی ئیسرائیلییان بۆردومان کردووە.<[٢١] لە بەرامبەر ئەو ھێرشانە ئیسرائیل ١٣٠ ئامانجی لە کەرتی غەزە بۆردوومان کرد لە ئەنجامدا چەندین سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس کوژران و بریندار بوون ھەروەھا ٩ کەسی مەدەنی کوژران کە لە ناویاندا ٣ منداڵ ھەبوون.

١١ی ئایار دەستکاری

لە ١١ ی ئایاردا، ئیسرائیل چەند شوێنیکی کەرتی غەزەی بۆردوومانکرد لە ئەنجامدا چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.[٢٢] یەکێک لەو شوێنانەی بۆردومان کرا تاوەرێکی ١٣ نھۆمی بوو، بەھۆی بوونی یەکێک لە ئۆفیسەکانی بزووتنەوەی حەماس لەو تاوەرەدا لە ئەنجامدا تاوەرەکە ڕووخا و چەندین کەسی باڵی سەربازی بزووتنەوەکە کوژران.[٢٣][٢٤] لە بەرامبەردا بزووتنەوەی حەماس و بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی لە فەڵەستین ١٣٧ ڕۆکێتیان لە ماوەی پێنج خولەکدا. بە ئاڕاستەی تەل ئەبیب تەقاند. بەڵام بەشی زۆریان لەلایەن سیستەمی دژە مووشەکی کەوتنەخوارەوە. لە دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستیندا، لەو ڕۆژەدا ٣٢ کەس کوژراون کە لە ناویاندا ١٠ منداڵ بوون، ھەروەھا ٢٢٠ کەسیش بریندار بوون.[٢٥]

١٢ی ئایار دەستکاری

لەم ڕۆژەدا کەشتییە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئە کاتژمێر ٣:٠٠ی شەو بە کاتی فەڵەستین ژمارەیەک مەشەکیان ئاڕاستەی باکووری ڕۆژاوای شاری غەزە کرد. سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ لە کاربەدەستانی ھەواڵگری حەماسی ڕاگەیاند بەھۆی ئەم بۆردوومانانەوە. کاتژمێر ٤:٣٠ ی بەرەبەیان فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دووبارە دەستیان بە ھێرشی چڕ کردەوە، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت و بارەگای حکومی لە کەرتی غەزە یان کردە ئامانج وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین کوژرانی ٤٨ کەس و برینداربوونی ٣٠٤ کەسی ڕاگەیاند.[٢٦] بزووتنەوەی حەماس کوژرانی باسم عیسا یەکێک لە فەرماندەکانی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە.[٢٧] میدیاکانی ئیسرائیل ڕایان گەیاند کە ١٠٥٠ ڕۆکێت بە ئاڕاستەی تەل ئەبیب تەقێندراون کە بەشی زۆریان لەلایەن سیستەمی دژە موشەکی ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە.[٢٨] بەڵام بەھۆی ئەم ڕۆکێتانەوە سێ ئیسرائیلی بە سەختی برینداربوون. ھەمان ڕۆژ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە «ئیسرائیل مافی تەواوی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەو موشەکانەی کە لەغەزەوە تەقێنرابوون»،[٢٩] ئەوەشی گوت کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دا قسەی کردووە و ھیوای خواست کە زووتر کۆتایی بەو ململانێیە بێت. لە بەرامبەردا ساڵح ئەلعوری جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس دووپاتیکردەوە کە " بۆ ڕاگرتنی شەڕ پێویستە ھێزەکانی ئیسرائل لە مزگەوتی ئەقسا و گەرەکی شێخ جەراح بکشێنەوە "ھەروەھا وتی کە "بزووتنەوەکەیان توانای خۆڕاگری و شەڕیان ھەیە بۆ ماوەیەکی زۆر "[٣٠]

١٣ی ئایار دەستکاری

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشی نوێ بۆ سەر کەرتی غەزە ئەنجام دا و چەندین شوێنی بۆردوومان کرد ،[٣١]. هاوکات خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لەناو شارۆچکەی کەفر قاسم دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ئیسرائیلیان سوتاند وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئاماری کوژراوان و برینداربوانی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائل بڵاوکردەوە کە ٦٧ کەس کوژراون ٣٨٨ کەسی دیکەش برینداربوون .[٣٢] پەیامنێری ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفە ، ماڵەکانی نیشتەجێبوون، شوێنی بازرگانی، خزمەتگوزاری و بینای حکومیەکانیان کردۆتە ئامانجی هێرشە کانیان [٣٣] لە کاتێکدا ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئێمە هێرشەکانمان بۆ سەر بنکەو شوێنی گروپە دژبەرەکان بووە . هەمان ڕۆژ سوپای ئیسرائیل حەوت هەزار سەربازی خۆی لە سەر سنور جێگیرکردووە بە مەبەستی هێرشی زەمینی بۆ سەر فەلەسیتن

١٤ی ئایار دەستکاری

لیوای قەسام، باڵی چەکداریی حەماس، بە ١٥٠ ڕۆکێت چەند ناوچەیەکی ئیسرائیلیان بۆردومان کرد.[٣٤] هەروەها ئیسرائیلیش هێرشی ئاسمانی لە غەزە دەست پێکرد، کە بەپێی قەسەی هێزی بەرگریی ئیسرائیل ئەم هێرشانە هەوڵێک بووە بۆ لەناوبردنی ئەو ڕێرەوە نهێنییانەی کە لەلایەن حەماسەوە بەکار دەهێنران وەک ڕێگای هاتووچۆ [٣٥]. لە دەوروبەری کاتژمێر ٨ی بەیانی، وەزارەتی تەندروستیی غەزە ڕایگەیاند، کە ژمارەی کوژراوان بەهۆی گرژییەکانەوە بەرز بووەتە بۆ ١١٩ کەس، کە ٢٧ منداڵ و ١١ ژن بوون . جگە لە برینداربوونی ٦٠٠ کەس.[٣٦]

١٥ی ئایار دەستکاری

هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل شوقەیەکی لە کەرتی غەزە بۆردوومان کرد کە بنکەی کەناڵە جیهانیەکانی وەکوو جەزیرە و ئەسۆوشیەیتید پرێس تێدابوو بەهۆی ئەم بۆردوومانەوە شوقەکە بە تەواوی ڕووخا .[٣٧][٣٨] حاوەنی شوقەکە ڕایگەیەند کە لەلایەن ئەقسەرێکی ئیسرائیلیەوە ئاگادار کراوەتەوە کە یەک کاتژمێر مۆڵەتی لەبەردەستە بۆ ئەوەی شوقەکە چۆڵ بکرێت .[٣٩] ئەمەش کاردانەوەی هەردوو کەنالەکەی لێکەتەوە . هەمان ڕۆژ لە کەرتی غەزەوە چەندین موشەک بە ئاراستەی تەلئەبیب هاوژێژران زیانی گیانی و مادییان لێکەتەوە .[٤٠] وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل تەنها لەو ڕۆژەدا ٢٦ فەلەستینی کوژراون و ٦٠٠ کەسی تریش برینداربوون .[٤١]

١٦ی ئایار دەستکاری

وتەبێژی قەسام ڕایگەیاند، کە لە وەڵامی تۆپبارانی تاوەری ئەلجەلە، لە شەودا ٤٠ ڕۆکێت لە غەزەوە بە ئاراستەی چەند شارێک لە ئیسرائیل تەقێنراوون ، لەلایەن خۆیەوە ئیسرائیل رایگەیاند کە دەستیان کردووە بە 'قۆناغی دووەم' ی ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی تۆڕەکانی تونێلی ژێر زەوی هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا هێزی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە کۆی گشتی ئەو موشەکانەی لە غەزەوە بۆ ئیسرائیل هاوێژراون زیاتر لە ٣٠٠٠موشەک بووە.[٤٢] وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئاماری کوژراوان و بریندارانی بڵاوکردەوە ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوان بۆ ١٨١ کەس بەرزبۆتەوە و لە ناویاندا ٥٢ منداڵ و ٣١ ئافرەت بووە هەروەها ١٢٢٥ کەسیش بریندار بوون . هەمان ڕۆژ ٣٣ کوژران [٤٣]

١٧ی ئایار دەستکاری

١٨ی ئایار دەستکاری

١٩ی ئایار دەستکاری

٢٠ی ئایار دەستکاری

٢١ی ئایار دەستکاری

ئاگربەست دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Israel: Nationalist march re-routed in Jerusalem following clashes that saw more than 300 hurt". Sky News.
  2. ^ "1 dead, 3 hurt as 'largest ever' Hamas barrage hits Ashdod, Ashkelon". ynetnews (بە ئینگلیزی). 2021-05-11. Retrieved 2021-05-11.
  3. ^ "Two Israelis dead, over 90 injured after rockets strike Ashkelon, Ashdod". The Jerusalem Post (بە ئینگلیزی). 11 May 2021. Retrieved 2021-05-11.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Death toll from Israeli strikes on Gaza rises to 20: Hamas". Al-Ahram. 10 May 2021. Retrieved 10 May 2021. ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Israel launches new air raids on besieged Gaza Strip: Live news". Al Jazeera. 10 May 2021. Retrieved 11 May 2021.
  6. ^ Ben Zion, Ilan (10 May 2021). "More than 300 Palestinians hurt in Jerusalem holy site clash". Associated Press. Retrieved 10 May 2021.
  7. ^ Boxerman, Aaron (10 May 2021). "25 wounded, 23 arrested in Arab protests in Jerusalem and across Israel". The Times of Israel. Retrieved 10 May 2021.
  8. ^ Ben Zion, Ilan (10 May 2021). "More than 300 Palestinians hurt in Jerusalem holy site clash". Associated Press. Retrieved 10 May 2021.
  9. ^ "Palestinians, Israel police clash at Al-Aqsa mosque; 53 hurt". AP NEWS. Retrieved 2021-05-11.
  10. ^ "التقارير اليومية أيار 06 2021". دائرة شؤون المفاوضات (بە عەرەبی). 2021-05-06. Retrieved 2021-05-11.
  11. ^ "خاص| هندسياً.. المسجد الأقصى لا يتسع لأكثر من 180 ألف مصل". www.alhadath.ps (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-11.
  12. ^ "إصابة عشرات الفلسطينيين في اشتباكات بالقدس". BBC News عربي (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-12.
  13. ^ "اقتحام الأقصى.. ارتفاع الإصابات إلى 305 أشخاص بينهم مسعفون". www.aa.com.tr. Retrieved 2021-05-12.
  14. ^ "أكثر من أمٍّ لي، وأقل من ابنةٍ لي". dx.doi.org. 2019-05-09. Retrieved 2021-05-12.
  15. ^ "القدس.. هدوء حذر بعد ليلة مواجهات ساخنة". web.archive.org. 2021-05-09. Retrieved 2021-05-12.
  16. ^ Welle (www.dw.com), Deutsche. "إسرائيل تعتقل 13 فلسطينيا.. وإدانة عربية لـ"اقتحام الأقصى" | DW | 08.05.2021". DW.COM (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-12.
  17. ^ "التقارير اليومية أيار 09 2021 | دائرة شؤون المفاوضات". web.archive.org. 2021-05-10. Retrieved 2021-05-12.
  18. ^ "331 إصابة باعتداءات الاحتلال في القدس و"الأقصى"". web.archive.org. 2021-05-10. Retrieved 2021-05-13.
  19. ^ "اقتحام الأقصى.. ارتفاع الإصابات إلى 305 أشخاص بينهم مسعفون". web.archive.org. 2021-05-10. Retrieved 2021-05-13.
  20. ^ "الجيش الإسرائيلي: إطلاق نحو 150 صاروخا من قطاع غزة - بوابة الشروق". www.shorouknews.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-13.
  21. ^ "بالفيديو.. سرايا القدس تستهدف جيب قيادة للعدو بصاروخ كورنيت شرق بيت حانون - سرايا القدس - الجناح العسكري لحركة الجهاد الإسلامي في فلسطين". web.archive.org. 2021-05-12. Retrieved 2021-05-13.
  22. ^ "3 شهداء.. طيران الاحتلال يستهدف منزلاً مأهولاً بالسكان في مخيم الشاطئ غرب غزة | فلسطين اليوم". web.archive.org. 2021-05-13. Retrieved 2021-05-14.
  23. ^ CNN, Andrew Carey, Hadas Gold, Kareem Khadder, Abeer Salman, Ofri Eshel, and Ibrahim Dahman. "At least 35 killed in Gaza as Israel ramps up airstrikes in response to rocket attacks". CNN. Retrieved 2021-05-14.
  24. ^ "Gaza residential tower collapses in Israeli airstrike, witnesses say". Reuters. 2021-05-11. Retrieved 2021-05-14.
  25. ^ "لحظة بلحظة.. 32 شهيدًا و 220 جرحى في عدوان "إسرائيل" على غزة - المركز الفلسطيني للإعلام". www.palinfo.com. Retrieved 2021-05-14.
  26. ^ "جيش الاحتلال: أكثر من 1050 صاروخ أطلقت من غزة حتى اللحظة - الوطنية للإعلام". web.archive.org. 2021-05-12. Retrieved 2021-05-14.
  27. ^ "إسرائيل تنشر أسماء قادة لحماس تمت تصفيتهم في غارات بغزة | الحرة". web.archive.org. 2021-05-12. Retrieved 2021-05-14.
  28. ^ "جيش الاحتلال: 1050 صاروخا أطلق من غزة على "إسرائيل" - Alghad". web.archive.org. 2021-05-12. Retrieved 2021-05-14.
  29. ^ "بايدن يؤكد لنتنياهو حق إسرائيل في الدفاع عن نفسها.. ويدعو لوقف الأعمال العدائية - بوابة الشروق". web.archive.org. 2021-05-13. Retrieved 2021-05-14.
  30. ^ ""العاروري: المقاومة ألقت بثقلها وأوصلت رسالتها للاحتلال بأن القدس هي مقصدها". web.archive.org. 2021-05-13. Retrieved 2021-05-14.
  31. ^ "الاحتلال يواصل عدوانه على غزة ويدمر بناية في حي الرمال". web.archive.org. 2021-05-13. Retrieved 2021-05-15.
  32. ^ "لحظة بلحظة.. تطورات اليوم الثالث للعدوان على غزة - المركز الفلسطيني للإعلام". web.archive.org. 2021-05-13. Retrieved 2021-05-15.
  33. ^ "انتشال جثامين 4 شهداء جراء قصف صهيوني لمنزل في رفج جنوب قطاع غزة | فلسطين اليوم". web.archive.org. 2021-05-14. Retrieved 2021-05-15.
  34. ^ "كتائب القسام تقصف عسقلان وأسدود وبئر السبع وسديروت بـ150 صاروخا – الشروق أونلاين". web.archive.org. 2021-05-15. Retrieved 2021-05-15.
  35. ^ "Israel pounds Gaza to curb Palestinian militants but rockets still fly". Reuters. 2021-05-13. Retrieved 2021-05-15.
  36. ^ "لحظة بلحظة.. تابع آخر مستجدات الوضع في فلسطين | فلسطين أخبار | الجزيرة نت". web.archive.org. 2021-05-14. Retrieved 2021-05-15.
  37. ^ "برج الجلاء..صواريخ الاحتلال تدمر عين العالم في غزة". web.archive.org. 2021-05-15. Retrieved 2021-05-16.
  38. ^ Israeli airstrike in Gaza destroys media building (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-05-16
  39. ^ "Gaza tower housing Al Jazeera office destroyed by Israeli attack". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-16.
  40. ^ Magid, Jacob; staff, T. O. I. "Rockets rain on south; Hamas says kids among 7 killed in Israeli strike". www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-16.
  41. ^ "وزارة الصحة الفلسطينية: 26 شهيدا فلسطينيا و600 مصاب اليوم". web.archive.org. 2021-05-15. Retrieved 2021-05-16.
  42. ^ staff, T. O. I.; Magid, Jacob. "US for 3rd time blocking Security Council joint statement calling for ceasefire". www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-26.
  43. ^ "وزارة الصحة الفلسطينية تعدّ 181 شهيدا في غزة". web.archive.org. 2021-05-16. Retrieved 2021-05-26.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری