کەناڵی ئەلشەرقییە

کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی عێراقی

کەناڵی ئەلشەرقییە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی مانگی دەستکردی عێراقییە و لە مانگی ئازاری ٢٠٠٤ دەستی بە پەخشی ئەزموونی (تجریبي) کردووە، و پەخشی ئاسایی خۆی لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٤ ئەنجامدا، کەناڵەکە بەرنامەکانی لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانی عەرەبسات و نایلسات و ھۆتبێردەوە پەخش دەکات ھەروەھا پەخشی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی کەناڵەکەوە بەردەستە کەناڵی ئەلشەرقییە یەکەمین کەناڵی عێراقییە کە خاوەندارێتی تایبەتە و ژمارەیەک پەیامنێری لە زۆرێک لە شارەکانی جیھان ھەیە.

کەناڵی ئەلشەرقییە
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
وڵاتمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
وێبگەhttps://www.alsharqiya.com/
بەستەری وەسفکراوhttps://www.lyngsat.com/tvchannels/ae/Alsharqiya-TV.html

کەناڵەکە خاوەندارێتی سەعد ئەلبەزازە بازرگان و سەرکردەی پێشووی پارتی سۆسیالیستی بەعسی عەرەبی کە لە لەندەن دەژی، لە ساڵانی نەوەدەکان بەڕێوەبەری ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن بووە تا ساڵی ١٩٩٢، دوای ئەوە ڕووی کردە بەریتانیا.

کەناڵەکە بەناوبانگ بوو بە پرۆگرامە مرۆییەکانی وەک کارستا، ئەمال، ئەلیاد ئەلبەیدە، بەخششەکانی ڕەمەزان و بەخششەکانی دابینکردنی ھاوکاری بۆ زۆرێک لە خێزانە ھەژارەکانی عێراق، ئەمە جگە لە بەرنامە کۆمیدییە سیاسییە تەنزئامێزەکانیان.

کەناڵە خوشکەکان دەستکاری

ئەلشەرقییە نیوز دەستکاری

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١١ کەناڵەکە فراوانتر بوو بە کردنەوەی کەناڵێکی نوێی ھەواڵ بە ناوی “ئەلشەرقییە نیوز” کە بە درێژایی کاتژمێر بەرنامەی ھەواڵی پەخش دەکات و گرنگی بە کاروباری عەرەبی و عێراقی ھەیە، ھەروەھا بەدواداچوون بۆ کاروباری جیھانی دەکات، دەکەوێتە سەر فرێکوێنسی ١٠٨٩٢ کۆدکردنی H ڕاست ٢٧٥٠٠ ٥/٦.

ئەلشەرقییە دراما دەستکاری

کەناڵێکی نوێ کە لەلایەن گروپی کەناڵەکانی ئەلشەرقییە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانـەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێکردووە، و ئەم کەناڵە ھەموو ئەو شتانە دەخاتەڕوو کە تازەن لە دونیای درامای عەرەبیدا، لە ساڵی ٢٠١٣ داخرا.

کوژراوەکانی ئەلشەرقییە دەستکاری

١٢ کەس لە ستافی ئەلشەرقییە شەهید بوون، ٤ کەسیان لە بەرنامەی (نانی بەیانیتان لەسەر ئێمەیە - فطوركم علينا) کاریان دەکرد، کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٨ کە لەلایەن شەیما عیمادەوە لە گەڕەکی ئەلزەنجیلی پێشکەدەکرا، حکومەتی عێراقیش سوێندی خوارد کە تاوانباران دەستگیر بکات و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەریان بکات.

بێلایەنی کەناڵ دەستکاری

تۆمەتی زۆر لەدژی کەناڵی ئەلشەرقییە خرایە پاڵ، لەوانە هەڵگیرسانی مەزهەبی و هاندان لەدژی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، جگە لەوەی کە پێشتر لەلایەن سەدادم حوسێنەوە پارەدار دەکرا.[١][٢]

ئامانجگرتن دەستکاری

چەندین ھەوڵ دژی کەناڵی ئەلشەرقییە کراوە لەوانە داخستنی نووسینگەکانی، لێپێچینەوەی یاسایی و کوشتنی ئەندامەکانی کەناڵەکە کە پەیامنێرێکی کەناڵەکە لە کەرکووک دوای ئەوەی نامەیەکی ھەڕەشەئامێزی پێگەیشت کە داوای لێکرابوو واز لە کارکردن بۆ ئەو کەناڵەکە بھێنێت، ھەوڵی تیرۆرکردنی درا، ھەروەھا کەناڵەکە ڕایگەیاندووە کە لە مانگی نیسانی ٢٠٠٩ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ھەڕەشەیان لێ کراوە پەیوەندیکەرێکی نەناسراو کە خۆی بە "سەر بە سوپای عێراق" فەرمانی پێگەشت بە تەقەکردن لە ستافی کەناڵەکانی بەغدادییە و ئەلشەرقیە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ٢٥ی شوباتی ٢٠١١ ئەم تۆمەتانەش لەلایەن سەرچاوەی ترەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://web.archive.org/web/20200410183732/http://www.aawsat.com/details.asp?issueno=10261&article=399691#.UgIWNG2pdsA
  2. ^ http://www.ana-hura.com/modules.php?name=News&file=article&sid=5327 ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "‫شهادة احد منتسبي الجيش العراقي لقناة البغدادية‬‎ - YouTube". web.archive.org. 2016-04-03. Retrieved 2022-11-04.