کەناڵی ئەلسۆمەرییە

کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی

کەناڵی ئەلسۆمەرییە (بە عەرەبی: قناة السومرية الفضائية) کەناڵێکی سەربەخۆی مانگی دەستکردی عێراقییە کە لە ڕێگەی نایلسات و عەرەبسات و هۆت بێردەوە پەخش دەکات، جگە لە پەخشی لە سەرانسەری عێراقدا و بارەگای ئێستای لە بەیروتە.

ئەلسۆمەرییە
چەشنتۆڕی تەلەڤیزیۆنی مانگی دەستکرد
وڵاتعێراق
لەبەردەستدابووننێونەتەوەیی
ڕێکەوتی خستنەکار٢٠٠٤؛ ٢٠ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٤)
پێگەی ڕەسمیhttp://www.alsumaria.tv

لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن کۆمەڵێک بازرگانانی شارەزا لە بواری میدیادا دامەزراوە، ئەمڕۆش ستافێکی پیشەیی و تەکنیکاری میدیا لەخۆدەگرێت، کە ژمارەیان ٤٥٠ کارمەندە و لە عێراق و لوبنان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئوردن دابەشکراون.

ئەلسۆمەرییە بە درێژایی کاتژمێر بەرنامەکانی پەخش دەکات، و زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر لە بەرنامەکانی هەفتانەی خۆی لە ناوخۆدا لە ستۆدیۆکانی خۆیدا بەرهەم دەهێنێت، هەروەها گروپی بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆنی ئەلسۆمەرییە لەسەر بنەمای کات بەسەربردن و ڕۆشنبیری و ڕامیاری و هەواڵە، ئەمە جگە لە بەرنامە کۆمەڵایەتی و ڕاستەوخۆکان کە لەلایەن تیمێکی کارامەی گەنجانی عێراقییەوە پێشکەش دەکرێن.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری