کەلەم جۆرە سەوزەیەکی پەلکدارە ناوە زانستییەکەی بریتییە لە(Brassica oleracea var. capitata). بە پلەی یەکەم کەلەم بەرھەمەکی زستانییە و باشترین پلی گەرمی بۆ چاندنی ٢٩ پلەی سەتییە. دەکرێ لە پلەی ٧ـ٣٥یش بچێندرێت، و بەرگەی پلەی گەرمی ٤ی سەتیش دەگرێت بەڵام بەھێواشی دەڕوێت. چاندنی کەلەم لە جۆرە جیاوازەکانی خاکدا سەرکەتوودەبێت. کەلەم دەچیندرێت بە ھەبوونی ئاو. پاش دوو ڕۆژ لە چاندنی کەلەمەکەی، ئاو دەدرێت؛ و ئاودانیشی دەگۆڕێت بە گۆڕانی جۆری خاکەکەی. پێویستە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئاو بدرێت ھەموو ٤٥ ڕۆژێک جارێک.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Holubec, V., Uzundzhalieva, K., Vörösváry, G., Donnini, D., Bulińska, Z. & Strajeru, S. 2011. Brassica oleracea.