کێن داڤیتیان

ئەکتەری ئەمریکی

کێنێث 'کێن' داڤیتیان (لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٣) ئەکتەر و کۆمێدیان و خاوەنی ڕێستۆرانتی ئەمریکییە، باشتر ناسراوە بە ڕۆڵی ئازامات باگاتۆڤ، بەرھەمھێنەری بۆرات، لە فیلمی کۆمێدیی ساڵی ٢٠٠٦ی بۆرات.[١]

کێن داڤیتیان

داڤیتیان لە «شەوی ١٠٠ ئەستێرە» بۆ ئاھەنگی بینینی ٨٢ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار لە ئوتێلی بێڤەرلی ھیڵس لە ٧ی ئازاری ٢٠١ڵ
لەدایکبوون
کێنێث داڤیتیان

(١٩٥٣-٠٦-١٩) ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٣ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەئەکتەر، کۆمێدیان، خاوەنی ڕێستۆرانت
چالاکبوون١٩٧٥–ئێستا

ژیانی سەرەتایی و خوێندن دەستکاری

داڤیتیان بە ناوی کێنێث داڤیتیان لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٣دا لە خێزانێکی ئەرمەنی ئەمریکی لە مۆنتێبێلۆ،[٢] کالیفۆرنیا لەدایکبووە. باوکی سەربازی سۆڤیەت بووە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، و لەلایەن ھێزەکانی نازییەوە گیراوە. لە کەمپێکی ئارمێنیش لیگندا لە شتوتگارت دانراوە. دوای تەواوبوونی جەنگەکە، کۆچیکردووە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێی جۆرج ماردیکیانەوە. داڤیتیان لە کۆمپانیای بەڕێوەبردنی خاشاکی باوکیدا کاریکردووە.[٣][٤] دەرچووەی کۆلێژی ویتیەرە.[٥]

بە گەنجی ھەواداری بێرت ڕێینۆڵدس بووە، کە ھانیداوە ببێتە ئەکتەر.[٦] داڤیتیان چوو و لە فیلمی پۆکێت لیستینگدا ڕۆڵیگێڕا، کە ڕێینۆڵدسیشی تێدابوو.[٧]

داڤیتیان شارەزایە لە زمانی ئەرمەنیدا؛ بە ئەرمەنیش قسەدەکات لە بۆراتدا.[٨]

ڕێستۆرانتەکان دەستکاری

داڤیتیان ڕێستۆرانتێکی بە ناوی The Dip لە ٢٠٠٣دا دامەزراند، کە لە لۆس ئانجلەسە.[٩] کوڕەکەی، ڕۆبێرت، ڕێستۆرانتی تایبەت بە بەیسبۆڵەکەی ھۆت دۆگەکەی بەڕێوەدەبرد کە ناوی The Infield in Sherman Oaks بوو، کە لەلایەن چارلی شینەوە دروستدەکران، و ناویان «دۆگەکەی چارلی شین بە خوێنی پڵنگەوە» بوو.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Dargis, Manohla (November 3, 2016). "Borat". The New York Times.
  2. ^ Abcarian, Robin (February 25, 2007). "Less recognizable with clothes". Los Angeles Times. Retrieved 6ی Decemberی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ "Ken Davitian Interview" (بە ئەرمەنی). Shant TV. July 5, 2012.
  4. ^ Abrams, Tamar (November 29, 2011). "Borat Catapulted Him to Fame, but Ken Davitian Is Not Azamat". HuffPost.
  5. ^ "America's Best Colleges No. 253 Whittier College". Forbes. May 8, 2009. Notable Alumni Ken Davitian, actor, Borat
  6. ^ Abrams, Tamar (November 29, 2011). "Borat Catapulted Him to Fame, but Ken Davitian Is Not Azamat". HuffPost. Retrieved July 10, 2012.
  7. ^ Busch, Anita (November 4, 2016). "Orion Pictures Picks up 'Pocket Listing' For Limited Theatrical Release". Deadline Hollywood. Retrieved November 26, 2016.
  8. ^ joe.piasecki@latimes.com, By Joe Piasecki. "Video: Armenian media thrives in Glendale, Burbank area". Los Angeles Times.
  9. ^ Abcarian, Robin (January 7, 2011). "Ken Davitian is enjoying, very much, his Hollywood high five". The San Francisco Chronicle.
  10. ^ Bellantoni, Cassandra M. (March 6, 2011). "Hot Dog With Tiger Blood Heats Up Sherman Oaks Restaurant". Patch. Retrieved July 11, 2011.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری