کێلڤن

(لە کێلڤەنەوە ڕەوانە کراوە)

کێلڤن (بە ئینگلیزی: Kelvin) بریتییە لە یەکەی پێوانەی گەرمی کە لە لایەن لۆرد کێلڤنەوە پێشنیار کراوە (١٨٢٤–١٩٠٧).

کێلڤن
سیستمی یەکەیەکە بنچینەیییەکانی ئێس ئای
یەکەیەکە لەپلەی گەرمی
ھێماK 
ناونراوە دوایلۆرد کێلڤەن
گەرمیپێوێک[بەستەری مردوو] کە بە ھەردوو پلەی گەرمی سەدی و کێلڤن پلە کراوە

پێوەری کێلڤن بە پێوەرێکی ڕەھای پلەی گەرمی داندراوە کە لە سفرەوە دەست پێدەکات و ژمارەی ژێر سفر نیە.[١] ئەم پلەی گەرمیە بە گشتی لەلایەن فیزیاناسان و کیمیاناسانەوە بەکار دێت، بە پێچەوانەی پلەی سەدی کە زانایانی بایۆلۆژی بەکاری دێنن. جیاوازی نێوان پلەی سادی و کێلڤن لە ڕێی ھاوکێشەی خوارەوە دەبینرێتەوە:

لێرەدا:

  • TK بریتییە لە پلەی کێلڤن
  • TC بریتییە لە پلەیس سیلیزی

ھەروەک لە ھاوکێشەی سەرەوە دیارە جیاوازی پلەی گەرمی کێلڤن و سیلیزی یەکسانە، واتا:

مێژوو دەستکاری

 
[بەستەری مردوو]لۆرد کێلڤن

لە ساڵی ١٨٤٨ ز، ویلیام تۆمسۆن (کە دواتر ناوبانگی بە لۆرد کێلڤن دەرکرد) لە توێژینەوەکەی کە بە ناونیشانی (On an Absolute Thermometric Scale)[٢] بڵاوی کردەوە پێشنیاری پێوەرێکی پلەی گەرمی کرد کە لە سفری ڕەھاوە دەست پێبکات. کێلڤن پلەی گەرمی (-٢٧٣) پلەی سەدی دانا بە سفری کێلڤن.[٣]

لە ساڵی ١٩٥٤ کۆنگرەی گشتی لەسەر کێش و پێوانەکان بڕیاری دا بە پێناسە کردنەوەی پلەی کێلڤن لە سەر بنچینەی خاڵی سیانی ئاو (triple point of water). لەم پلەی گەرمیە تایبەتیەدا، ئاو لە ھەر سێ دۆخی ڕەقی، شلی، و گازی دایە. ئەم پلە گەرمیە یەکسانە بە ٢٧٣٫١٦ کێلڤن.[٤]

گۆڕینی بۆ سەر یەکەکانی تری پلەی گەرمی دەستکاری

گۆڕین لە کێلڤن گۆڕین لە پلەی سەدی
سیلیزی    
فەڕەنھایت    
ڕەنکین    

ڕەنگەکان لەسەر بنچینەی پلەی گەرمی دەستکاری

ڕەنگەکان لە سەر بنچینەی پلەی گەرمی کێلڤن پۆلێن دەکرێن. بۆ نمونە لە خوارەوەی ( ) بە سوور دەردەکەوێ و لەسەرەوەی ( ) لە شین دەچێت. ئەمە بۆ ھەندێ بواری وەک وێنەگرتن گرنگە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Kelvin
  2. ^ Joule, J. P. , & Thomson, W. (1854). XV. On the thermal effects of fluids in motion-Part II. Philosophical Transactions of the Royal Society of London, (144), 321-364.
  3. ^ Lord Kelvin, William (October 1848). "On an Absolute Thermometric Scale". Philosophical Magazine. Archived from the original on 1ی Februaryی 2008. Retrieved 2008-02-06. {{cite journal}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  4. ^ "Resolution 3: Definition of the thermodynamic temperature scale". Resolutions of the 10th CGPM. Bureau International des Poids et Mesures. 1954. Archived from the original on 23ی Juneی 2007. Retrieved 2008-02-06. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری