ھەوێردە
کەڕەواڵە،[١] ھەوێردە یان کوڵەفڕه یان کەرەک (بە ئینگلیسی :Quail، بە فارسی : بلدرچین بە عەرەبی :سَمانی، ناوی زانستی :Coturnix coturnix) باڵندەیەکی بچووک و خرپنە لە تۆرەمەی قەرقاوڵان(ته زه روان) و کەمتر دەفڕێ و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەییە.
ھەوێردە ١٧ سم دەبێ، بە تۆی گژوگیا، مێروو و جانەوەری ورد دەژی، لە سەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە ساز دەکا و لە فڕینی کورت و تونددا وەستایە. چەن جۆریان وەک ھەوێردەی ئاسایی و ھەوێردەی ژاپۆنی کۆچەرن و مەودای زۆر دوور دهپێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە رایدەگرن. بەداخەوە ئەم باڵندە لە ژینگەی سرووشتی خۆیشیدا دهدرێته بهر پەلاماری ڕاوچییانی بەدفەڕ.
ناوەکان دەستکاری
بڵاوەی فراوانی ھەوێردە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بووەتە ھۆی لێکەوتنەوەی ناوی جۆراوجۆر، کە گرنگترینیان بریتییە لە:
کەرەواڵە، سەمانەک، بەتەک، فیلە گێژە، قارووتک، قورقرۆک، کوڵەفڕ، کەراک، بدبەدە، کیراسو، وەتەک، ھەیال
ھێما دەستکاری
وێنەی ھەوێردە
|
لە خەتی ھیرۆگلیفی میسریدا لە جیاتی پیتی و دادەنرا.
ھەوێردە لە پزیشکی کۆندا دەستکاری
لە پزیشکی کۆن و خۆماڵیدا خواردنی گۆشتی ھەوێردە بۆ دەرمانی بەردی گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە. ھەروەھا لە سەر ئەو باوڕە بوون کە خواردنی ھێلکەی ھەوێردە بۆ زمان گرتن و زمان کردنهوه باشه.
جۆرەکانی ھەوێردە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ «کەڕەواڵە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢١.
- فەرھەنگی باڵندە
- ویکیپیدیای فارسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەوێردە تێدایە. |