کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ناوچەی جەنگی

(لە کۆڵ ئۆڤ دیوتی: ناوچەی جەنگیەوە ڕەوانە کراوە)

کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ناوچەی جەنگی (بە ئینگلیزی: Call of Duty: Warzone) یارییەکی ڤیدیۆی جەنگی شاھانەیە، لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ بۆ ئێکس بۆکس ١ و پلەی ستەیشن ٤ و مایکرۆسۆفت ویندۆز بڵاوکرایەوە. یارییەکە بەشێکە لە یاری «کۆڵ ئۆڤ دیووتی: جەنگی نوێ»، ناوچەی جەنگی لەلایەن «ئینڤینتی وارد» و «بەرنامەی ڕاڤین» پەرەی سەند، وە لەلایەن «ئاکتیڤیژن» بڵاوکرایەوە.[١] یارییەکە ڕێگە بە شەڕی چەند یاریزانێک دەدات لە نێوان ١٥٠ یاریزاندا، ھەرچەندە ھەندێک شێوازی یارییەکە کاتی سنووردارە پاڵپشتی ٢٠٠ یاریزان دەکات.

کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ناوچەی جەنگی
پەرەپێدەرئینڤینتی وارد، بەرنامەی ڕاڤین
بڵاوکەرەوەئاکتیڤیژن
زنجیرەکۆڵ ئۆڤ دیووتی
سەکۆئێکس بۆکس ١، پلەی ستەیشن ٤، مایکرۆسۆفت ویندۆز
بڵاوبوونەوە١٠ی ئازاری ٢٠٢٠
چەشنجەنگی شاھانە، تەقەکەری کەسی یەکەم
شێوازفرە یاری

یارییەکە دوو شێوازی سەرەکی پێشکەش دەکات: تاڵانکردن و جەنگی شاھانە. یارییەکە سیستمێکی نوێی دراو لە یاریدا بە ناوی «کاش» دەناسێنێت، کە لە «وێستگەکانی کڕین» لە ڤێردانسک و دەورووبەردا بەکاردەھێنرێت، درۆپ نمونەیەکە لەو شوێنەی کە پارەی کاش دەکرێت بازرگانی پێوە بکرێت بۆ دەستگەیشتنێکی سنوردار بۆ چینە ئاسایییەکانی یاریزانان (کە ھاوبەشکراون لەگەڵ مۆدە ستانداردەکانی جەنگی نوێ). یاریزانەکانیش کاش بەکاردەھێنن بۆ کڕینی ئەو کەلوپەلانەی وەک کێڵ ستریک و ماسکی گاز. لە دەستپێکردندا یارییەکە تەنھا سێ یاریزانی پێشکەش کرد، بەڵام نوێکردنەوەکانی ناوەڕۆک «سۆلۆ و دووانی و سکواد» ھەموویان زیادکراون بۆ یارییەکە.[٢][٣] یارییەکە بەشێوەیەکی گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بۆ کراوە، لەگەڵ ئەو نەخشەو پێداھەڵدانانەی تایبەت پێیان دراوە، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ ئاکتیڤیژن ڕایگەیاند کە یارییەکە لە دوو مانگی یەکەمدا زیاتر لە ٦٠ میلیۆن دابەزاندنی ھەبووە.

یاریکردن دەستکاری

ناوچەی جەنگی تایبەتمەندی دوو مۆدی ھەیە: جەنگی شاھانە و تاڵانکردن.[٤] ناوچەی یاری لە یەک یاریدا ١٥٠ یاریزان پشتگیری دەکات، کە لە قەبارەی ئاسایی ١٠٠ یاریزان زیاترە کە لە نازناوە شاھەکانی تردا بینراون،[٥][٦] ھەندێک شێوازی کاتی دیاریکراو پشتگیری ٢٠٠ یاریزان دەکات. مۆدی جەنگی شاھانە ھاوشێوەی نازناوەکانی تری ئەو ناونیشانەیە کە یاریزانەکان پێشبڕکێ دەکەن لە نەخشەیەکی بەردەوام بچووککردنەوەدا بۆ ئەوەی دوا یاریزان بمێنێتەوە. یاریزانان بە پەڕەشوت دەکەونە ناو نەخشەیەکی گەورەی یارییەکە، لەو نەخشەیەدا تووشی یاریزانی تر دەبن، لەگەڵ بەردەوامبونی یارییەکە یاریزانانی تریش لەناو دەچن، نەخشەکە بە بەردەوامی بچوک دەبێتەوە تا یاریزانان بە ئاسانی یەکتر بدۆزنەوە و براوەی یاری دیاریبکرێت. لە یارییەکە ناوچە بێ یارییەکان دەکەوێتە بەر گازێکی سەوز کە تەندروستی کەم دەکاتەوە، وە لە کۆتاییدا ئەو یاریزانە ئەکوژێ ئەگەر نەگەڕێنەوە بۆ ناوچەی پارێزراوی یاریکردن. ناوچەی یاری بەپێچەوانەی ناونیشانەکانی ترەوە میکانیکی نوێی دروستکەر و جەختکردنەوەیەکی زیاتر لەسەر ئۆتۆمبێلەکان و میکانیکی نوێی دراو لە یارییەکەدا دەچەسپێنێت. لە کاتی دابەزانی یاریزان بە پەڕەشوت، دەتوانێت چەند جارێک لە ھەوادا پەڕەشوت ببڕێت.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

ناوچەی جەنگی لە ١٠ ئازاری ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی لەمانگی پێشویدا زنجیرەیەکیان لە یارییەکە بڵاوکردبۆوە. بوونی یارییەکە مانگێک پێش بڵاوکردنەوە بەھۆی پۆستێکەوە لە Reddit دزەی پێکرابوو، ھەروەھا بەرنامەکە لە ھەمان مانگ بە کورتی ڕێگەی بە یاریزاناندا کە ڤێرژنی سەرەتای نەخشەی جەنگەکە نیشان بدەن. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ دوو ڕۆژ پێش ئازادبوونی، یوتوب ڤیدیۆیەکی ١١ خولەکی بڵاوکردەوە، کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد لە ناونیشانی «ناوچەی جەنگی» بڵاونەکراوەدا یارییەکی تایبەتی ھەیە. دواتر ڤیدیۆکە لابرا. لە ٩ی ئازاردا ئاکتیڤیژن بڵاوکەرەوەی ناوچەی جەنگی بە فەرمی ڕاگەیاند کە یارییەکە لە ١٠ ئازاردا بڵاودەبێتەوە.[٥][٦] ئاکتیڤیژن لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ڕایگەیاند کە ناوچەی یاری لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا شەش میلیۆن کەس دایبەزاندووە، دوای چوار ڕۆژ ئاشکرا بوو کە یارییەکە زیاتر لە ١٥ میلیۆن کەس دایبەزاندووە، لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ئاکتیڤیژن ڕایگەیاند کە یارییەکە لە دوو مانگی یەکەمدا زیاتر لە ٦٠ میلیۆن کەس دایبەزاندووە.[٧]

پێشوازی دەستکاری

کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ناوچەی جەنگی بە شێوەیەکی گشتی پێداچوونەوەی پەسەندی لە ڕەخنەگرانەوە لە ھەموو پلاتفۆرمەکان بەپێی پێداچوونەوەی مێتاڕەخنەگری ھەڵگرەوە وەرگرت.[٨] لە چاوخشاندنەوەکەی ٧/١٠ (GameSpot) ستایشی جۆر و قەبارەی نەخشەکانی کردوو وە نووسیویەتی: ناوچەی جەنگی ھەوڵێکی گەورەی قۆناغی دووەمی جەنگی کۆڵ ئۆڤ دیووتییە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Snider, Mike (March 10, 2020). "'Call of Duty' sets its sights on 'Fortnite,' domination of battle royale video games". USA Today. Retrieved March 11, 2020.
  2. ^ West, Josh (March 10, 2020). "42 Call of Duty: Warzone gameplay features and details that you need to know before jumping into Verdansk". GamesRadar. Retrieved March 11, 2020.
  3. ^ https://blog.activision.com/call-of-duty/2020-04/Call-of-Duty-Warzone-Mode-Recon-Battle-Royale-Quads
  4. ^ Gonzalez, Oscar (March 9, 2020). "Call of Duty Warzone: Everything you need to know about the new battle royale mode". CNET. Retrieved March 10, 2020.
  5. ^ ئ ا Machkovich, Sam (March 9, 2020). "Call of Duty's free-to-play, cross-platform battle royale launches March 10". ArsTechnica. Retrieved March 10, 2020.
  6. ^ ئ ا Favis, Elise (March 9, 2020). "Activision confirms Call of Duty: Warzone, a new free-to-play battle royale game". Washington Post. Retrieved March 10, 2020.
  7. ^ McWhertor, Michael (April 10, 2020). "Call of Duty: Warzone hits 50M players in first month". Polygon (بە ئینگلیزی). Retrieved April 21, 2020.
  8. ^ Barbosa, Allesandro (March 27, 2020). "Call of Duty: Warzone Review". GameSpot. Retrieved May 8, 2020.

بەستەرە دەرکییەکان دەستکاری