کۆڵ ئۆف دیوتی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
کۆڵ ئۆف دیوتی زنجیرە یارییەکی ڤیدۆییە کە لەلایەن کۆمپانیای ئاکتیڤشن بڵاو دەکرێتەوە وە ھەروەھا ستودیۆییەکانی ئینفینتی وارد و ترێی ئارک وسلێچ ھامەر گەشەی پێدەریی یارییەکەن، یارییەکە سەرەتا بۆ کۆمپیوتەری کەسی بڵاوکرایەوە ئینجا دواتر بۆ مۆبایلە ھۆشمەند و ئامێری یارییە ئەلیکترۆنییەکان بلاوکرایەوە. کۆڵ ئۆف دیوتی لە جۆری یاری ئاکشنە و نیشاندانەکەی جۆری بینا ھاوێژی کەسی یەکەمە (First person shooter) و جۆری میشنەکانی بریتییە لە ھەستان بە بەئەنجامگەیاندنی چەن ئەرکێک کە پێت دەسپێردرێت و بە تەواوبوونی ھەمووی دەگەیت بە مشنێکی تر یەکەم بەشی لە رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە بۆ ویندۆس کە چیرۆکەکەی باسی سەرەتاکانی جەنگی جیھانی دووەمی دەکرد بەشەکانی چیرۆکەکە بەسەر ٣ سوپادا دابەش بووبوو ئەوانیش سوپای ولایەتە یەگرتووەکان و سوپای شاھانەی بەریتانیا و سوپای سوری ڕووسیا تاکوو ئەو کاتە ھیچ یارییەک نەبوو لەسەر شێوازی کاڵ ئۆف دیوتی جگە لە میدال ئۆف ھۆنەری کۆمپانیای ئەلیکترۆنیک ئارتس بۆیە ھەر لەسەرەتاکانی دەرچوونیەوە فرۆشێکی باشی پەیا کرد و ناوبانگی بۆخۆی دروست کرد و لەو کاتەوە بەرھەمھێنەرکانی بەردەوامن لە گەشەپێدانی و تاکوو گەشتووە بەوەی کە ئەمرۆ ئەیبینین. ھەر زنجیرەیەک لە چیرۆکەکانی باسی کاتێکی دیاری کراو ئەکات لە مێژوودا بە پشت بەستن بە رووداوەکانت ئەو کاتە لە مێژوودا بەتایبەت لە بەشی بلاک ئۆپس دا کە ھەموو رووداوەکان پشتیان بەستوە بە بەلگەنامە و دۆکۆمێنتاری نھێنی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا ھەروەھا لە بەکارھێنانی چەک و ئامێری جەنگی و ھەلیکۆپتەر و فرۆکە و تانک و کەشتی.
کاڵ ئاف دیوتی | |
---|---|
![]() | |
پەرەپێدەر | بنەڕەتی ئینفینیتی وارد (٢٠٠٣ تاکوو ئێستا) ترێی ئارک (٢٠٠٥ تاکوو ئێستا) سلێج ھامەر گەیمز (٢٠١١ تاکوو ئێستا) |
بڵاوکەرەوە | ئەکتیڤیژن |
داهێنەر | بێن چیجۆسکی |
سەکۆی یارییەکە | مایکرۆسۆفت ویندۆز ئۆئێس ئێکس نینتێندۆ دی ئێس نینتێندۆ گەیم کیوب نۆکیا ئێن-گەیج پلەی ستەیشن ٢ پلەی ستەیشن ٣ پلەی ستەیشن ٤ پلەی ستێشن پۆرتەیبڵ پلەی ستەیشن ڤیتا Wii Wii U ئێکس بۆکس کۆنسوڵ ئێکس بۆکس ٣٦٠ ئێکس بۆکس وەن ئای ئۆ ئێس ئەندرۆید بلاکبێری |
سەکۆی سەرەکی | مایکرۆسۆفت ویندۆز |
یەکەم دەرچوون | کاڵ ئاف دیوتی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ |
کۆتا دەرچوون | کاڵ ئۆف دیوتی بلاک ئۆپس ٤ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ |
ماڵپەڕی فەرمی | Call of Duty |
وەشانەکاندەستکاری
- کاڵ ئۆف دیوتی
- کاڵ ئۆف دیوتی فاینیست ئاوەر
- کاڵ ئۆف دیوتی ٢
- کاڵ ئۆف دیوتی ٣
- کاڵ ئۆف دیوتی ٤: مۆدێرن وارفەر
- کاڵ ئۆف دیوتی: وۆرلد ئەت وار
- کاڵ ئۆف دیوتی: مۆدیرن وارفەر ٢
- کاڵ ئۆف دیوتی: بلاک ئۆپس
- کاڵ چۆف دیوتی: مۆدیرن وارفەر ٣
- کاڵ ئۆف دیوتی: بلاک ئۆپس ٢
- کاڵ ئۆف دیوتی: گۆست
- کاڵ ئۆف دیوتی: ئەدڤانسید وارفەر
- کاڵ ئۆف دیوتی: بلاک ئۆپس ٣
- کاڵ ئۆف دیوتی: ئنفنت وارفەر
- کاڵ ئۆف دیوتی: شەڕی جیھانی دووەم
- کاڵ ئۆف دیوتی: بلاک ئۆپس ٤
ئامێرەکاندەستکاری
ئەو ئامێرانەی وەشانی تایبەتیان بۆ سازکراوە
- ویندۆز
- مەک ئۆ ئێس
- نێتیندۆ ئۆ ئێس
- نێتیندۆ گەیم کیوب
- نۆکیا ئێن - گەیگ
- پلەی ستەیشتن ٢ و ٣ و ٤ و پڕۆتەبڵ
- ئێکس بۆکس ٣٦٠ و ١
- وی
- ئەندرۆید
- ئێکس بۆکس
- ئای ئۆ ئێس
- بلاکبێری