کۆڵەکە، کۆڵەگە، ستوون یان ئەستوون (بە ئینگلیزی: column) جۆرە پێکھاتەیەکە کە بە زۆری لە خانووەکان و تەلارەکاندا ڕاست و قنج دەوەستێ و ھێزی تەوەرەیی پەستانی (فشاری) ڕاگیر دەکات. کۆڵەکەکان چون بەزۆری دەکەونە ژێر پەستانەوە مەترسیی کەوانە کردنیان بە ئینگلیزی: buckling ھەیە. بۆیە ھەمیشە ئەو مەترسییە لە کاتی داڕشتنیاندا دەبێ لە لایەن ئەندازیارانەوە لە بەرچاو بگیرێ.

چەندین کۆڵەکە لە مزگەوتێک لە توونس

جۆرەکانی کۆڵەکە دەستکاری

کۆڵەکەکان لە ڕوانگەی ئەندازیاریی پێکھاتەییەوە دەکرێن بە دوو بەشی کۆڵەکەی قڵەو و کۆڵەکەی لاوازەوە. تەلارسازانیش پۆلبەندیی خۆیان لەسەر ستوونەکان داناوە: بۆ نموونە ئەستوونی دۆریکی و کرینتی.

سەرچاوە دەستکاری

Charles G. Salmon, John E. Johnson, Faris A. Malhas, (2008) “Steel Structures: Design and Behavior,” 5th Edition, Prentice Hall.