کۆنیشانی ھێلكەدانی فرەکیسەیی

(لە کۆنیشانی هێلكەدانی فرەکیسەییەوە ڕەوانە کراوە)

ھێلکەدانی فرە تورەکە

نیشانەکانی ھێلکەدانی فرە تورەکە پێکھاتووە لەکۆمەلێ نیشانە بە ھۆی بەرزبوونی ئەندرۆجین (ھۆرمونی نێر) لە مێ.

نیشانەکانی ھێلکەدانی فرە تورەکە پێکھاتووە لە نارئکی لە سوری مانگانەی خەست ’ زۆربوونی مو لە گیان و دەم و چاو. دەرچوونی زیبکە، ئازاری لەگەنەیی، گرانی لە دووگیان بوون.

جۆری دووەمی شەکرە، قەلەوی، نەخۆشی دل، شیواوی باری دەروونی.

ھیلکەدانی فرە تورەکە روودەدات بەھۆی کۆبوونەوی ھۆکاری بۆماوەیی ژینگەیی. ھۆکاری مەترسی پێکدێت قەلەوی کەم جولەیی مێژووی خێزان لەگەل حالەتەکە.

ناسینەوەی نەخۆشیەکی بەندە لەسەر نەبوونی ھێلکەکردن بەرزبوونی ئەندرۆجین’ و تورەکەی ھێلکەدان.

تورەکە دەبینرێت لە رێگایی ئەلترەساوند.

ھیلکەدانی فرە تورەکە چارەی نییە بەلام ضارە دەکرێت بە گۆرین شێوازی گیان وەکو دابەزینی کێش و مەشق کردن’ دەرمانی وەچە رێکخستن کە لەوانەیە یارمةتی دەربێ بۆ رێککردنی سوری مانگانە، زۆربوونی مو لەگەل زیبکە دژە ئەندرۆجین.

نیشانەکان دەستکاری

شێواوی لە سوری مانگانە

- ھێلکەدانی فرە تورەکە دەبیتە ھۆی کەم کردنی ژمارەیی سوری مانگانە لە سالێکدا یان نەبوونی سوری مانگانە بۆ ماوەیی سێ مانگ یان زیاتر لەدوای یەک. ھەروەھا شێواوی تر لە سوری مانگانە.

- نەزۆکی: کە ئەمیش بە ھۆی نەبوونی ھێلکە کردنە

- ستۆکی مێتابولی: وەکو قەلەوی ناوەکی دەردەکەوی لەگەل نیشانەی تر کە پەیوەندی ھەیە لەگەل بەرگری ئنسۆلین

ھۆکارەکان دەستکاری

ھێلکەدانی فرە تورەکە شێوەکانی لێکنچوە و ھۆکارەکەی نەزانراو.

ھەندێ بەلگە ھەیە کە پەیوەندی ھەیە بە نەخۆشی بۆ ماوەیی ھەروەھا کەوتنە بەر ئاستێکی بەرز لە ئەندرۆجین دەبێتە ھۆی زۆربوونی مەترسی لە توشبوونی ھێلکەدانی فرە تورەکە.

ناسینەوە دەستکاری

ھەر کەسێک کە نەخۆشی ھێلکەدانی فرە تورەکە ھەبێت تورەکەی ھێلکةدانی نییە’ ھەروەھا ھەرکةسێک کە تورەکەی ھێلکەدانی ھەبێت نەخۆشە ھێلکەدانی فرە تورەکە نییە، ھەر چەندە ئەلترەساوندی موژیە ئامێریەکی باشە.

بەڕێوبردن دەستکاری

چارەسەر سەرەکیەکان بۆ نەخۆشی ھێلکەدانی فرە تورەکە پێک دێت لە گۆرانی شێوازی ژیان و دەرمان.

ئامانجەکانی ئەم چارەسەرانە پێکدێت لە پێنج جۆر:

  • کەم کردنی بەرگری ئنسۆلین.
  • چارەسەر کردنی نەزۆکی.
  • چارەسەر کردنی مو زۆری.
  • چارەسەر کردنی زیبکە.
  • رێکخستنی سوری مانگانە.

خواردەمەنی دەستکاری

نەخۆشی ھێلکەدانی فرە تورەکە بەستراوە بە قەلەوی بۆیە داگرتنی کێش باشترین رێگایە بۆ چاک کردنی ھێلکە کردن

نەزۆکی.

ھەموو ئافرةتێک کە نەخۆشی ھێلکەدانی فرە تورەکە ھەیە کێشەی نییە لە دوو گیان بوون، بەڵام ئەو ئافرةتانەی بە دەگمەن ھێلکە دەکەن کێشەی دوو گیانبوونیان ھەیە.

نەشتەرگەری رێگایەکە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی دان ھیێلکەدانی فرە تورەکە، نەشتەرگەریەکە ناوی کون کردنی ھێلکە دانە.

سەرچاوەکان دەستکاری