قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ

فیلمێکی ئەنیمێی ژاپۆنیی ٢٠٠٤ی دەرھێندراوی ھایاوۆ میازاکی
(لە کۆشکە جوڵاوەکەی هاولەوە ڕەوانە کراوە)

قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ (بە ژاپۆنی: ハウルの動く城، گۆکردن: ھاورو نۆ ئوگۆکو شیرۆ) فیلمێکی ئەنیمی فانتازیای ژاپۆنییە لە ٢٠٠٤، نووسینەوە و دەرھێنانی لەلایەن ھایاو میازاکی دا بۆکراوە، فلمەکە لەسەر ھەمان ڕۆمانی ساڵی ١٩٨٦ دا بەرھەم ھێنراوە کە ھەمان ناوی ھەیە، لەلایەن نووسەرێکی بەریتانی (دیانا جۆنیس)، فلمی ئەنیمییەکە بەرھەمھێنانی بۆ کراوە لەلایەن تۆشیۆ سزوکی، بەرھەمھێنانی کاری ئەنیمییەکەی لەلایەن ستۆدیۆکانی گێبڵی دا بۆ کراوە، کاری بڵاوکردنەوەی لەلایەن کۆمپانیای (تۆھۆ) دا بۆ کراوە.

قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ
پۆستەری فیلمی قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ لەسەر قاچە مریشکییەکەی لەپێش خۆردا. لەگەل ناونیشانێک بە شێوەی پیتەکانی کانجی
پۆستەری شانۆ
دەرھێنەرھایاو میازاکی[١]
بەرھەمھێنەر تۆشیۆ سزوکی[١]
شانۆنامەھایاو میازاکی[٢]
ئەکتەرانچێیکۆ بایشۆ
تاکویا کیمورا
ئاکیھرۆ میوا
مۆسیقاجۆی ھیاساشی[٣]
وێنەگری سینەماییئاتسوشی ئاکویی[١]
مۆنتاژتاکێشی سێیاما[١]
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەتۆھۆ[٤]
دەرچوون
  • ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ (2004-09-05) (Venice)
  • ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ (2004-11-20) (Japan)
[٥][٦]
ماوەی فیلم١١٩ خولەک [٤]
وڵاتژاپۆن[٧]
زمانJapanese [٢]
تێچوون¥٢٫٤ بلیۆن
٢٤ ملیۆن دلاری ئەمەریکی
داھات¥٢٣٫٢ بلیۆن
٢٣٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (جیھانی)[٤]

ئەکتەرەکانی دەنگی ژاپۆنی (چێیکۆ بایشۆ) و (تاکویا کیمورا) دا بووە، ئەکتەرەکانی دۆبلاژی ئینگلیزی (جین سایمۆنس) و (ئیمێلی مۆرتایمەر) و (لۆرین باکال) و (کرستیان بێل) و (جۆش ھاچەرسن) و (بێلی کرستیال) دا بووە

چیرۆکەکە لەسەر شانشینێکی خەیاڵی دا دروستکراوە کاتێک تەکنەلۆژیا و، جادوو لە بڵاوبونەوە دا بوون لە دژی جەنگێکی دژی شانشینێکی تر، فلمەکە باسی چیرۆکێک دەکا لەسەر کەسێکی گەنجی کڵاو فرۆش بەناوی سۆفی کە گۆردرا بۆ کەسێکی بەتەمەن داچوو لەلایەن جادووگەرێک کە دەچێتە فرۆشگاکەیە و تووشی جادووی دەکات، پاشان سۆفی دەچێتە لای جادوگەرێکی بەتوانا کە ناوی ھاوڵە، فلمەکە پێکھاتووە لە دژە جەنگێکێکی بەھێز.

چیرۆک دەستکاری

سۆفی، کەسێکی گەنجی کڵاو فرۆش، جادووگەرێک دەبینیـێت لە سەردانێکی بۆ لای خوشکەکەی لێتی، لەسەر گەرانەوەی بۆ ماڵەوە، جادووگەرێکی تر دەبینێت کە دەیگۆرێت بۆ کەسێکی تەمەن ٩٠ ساڵ و تووشی جادووی دەکات، سۆفی لە گەڕانی بۆ شکاندنی جادووەکە شار جێدێلێ و دەچێتە دەرەوەی شار، کەسێکی لە پووش دروست بوو دەبینێت ، کە سۆفیا پێی دەوت | سەر شێلم | سۆفیای ڕاکێشا بۆ قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ بەبێ ئەوەی بانگھێشت کرا بێت، سۆفیا لەناو قەڵاکە مارکل و ئاگرە شەیتانییەکە دەبینێ کە ناوی کاڵسیفەرە، کە سەرچاوەی جووڵانەوە و جادووی قەڵاکەیە، کاتێک ھاوڵ بەدیار دەکەوێ سۆفی دەلێت کە ئەو خۆی بەکارخستووە (خۆی لەکار وەرگرتووە) وەک پاکەرەوەیەک، لەراستیدا سۆفی و کاڵسیفەر ڕێکەوتنێکیان ھەیە کە سۆفی جادووەکەی بشکێ ئەگەر ھاتوو پەیوەندی نێوان کاڵسیفەر و قەڵاکەی ھاوڵی جیاکردەوە.

لەلایەکی ترەوە نیشتمانی سۆفی خەریکی جەنگ بوو لەگەل شانشینە ھاوسێکەی، کە بۆ شازادە ونبووەکەی خۆیان دەگەڕان، ھەرچۆنێک بێت پاشا ھاوڵ بانگھێشت دەکات تا لە جەنگەکە بەشداری بکات، بەھەرحال ھاوڵ سۆفی ڕەوانەی لای پاشا دەکات بە شێوەیەک کە دەیگۆرێ بۆ سەر شێوەیەک کە (دایکی ھاوڵ) بێت، بۆ ئەوەی بە پادشا بڵێت ھاوڵ ترسنۆکە و ناتوانێت بجەنگێت، پێش ڕۆیشتنی سۆفی بۆ لای پاشا، ھاوڵ ئەلقەیەکی جوانییەتی پێ دەبەخشێت کە دووبارە دەیگەرێنێتەوە بۆ لای کاڵسیفەر، ئاگرەکەی قەڵاکە و گرەنتی سەلامەتی دەکات، پاشان سۆفی سولەیمان دەبینێت (ڕاوێژکاری پاشا) و جادووگەرەکەی پێشووتر دەبینێت کە سولەیمان سزای داوە بەوەی ھەموو ھێزەکەی وشک بکاتەوە و دەیگەرێنێتەوە بۆ تەمەنی ڕاستەقینەی خۆی، سولەیمان بە سۆفی دەلێت کە ھاوڵیش ھەمان چارەنووسی دەبێت ئەگەر بێت و شەر بۆ پادشا نەکات دواتر ھاوڵ دێت بۆ ڕزگارکردنی سۆفی لەدەست سولەیمان، پاشان سولەیمان دەیەوێ ھاوڵ بخاتە تەڵەوە بەوەی دەیگۆرێ بۆ دڕندە، بەڵام بە یارمەتی سۆفی خۆی بیردەکەوێتەوە بە ستەم لە مردن ڕزگاری دەبێت، جادووگەرەکەی پێشووش لەگەل سۆفی و ھاوڵ پێکەوە لەگەل سەگەکەی سولەیمان لەوێ دەردەچن.

لەھەمان کاتدا سەربازی ھەردوو شانشین دەرگای ھەردوو ماڵی (Jenkins - جێنکینس) و (Pendragon - پێندراگۆن) دەشکێنن کە لایەنگری ھاوڵن، ھەرچۆنێک بێت جگە لە شوێنێکی چۆڵ و بەتاڵ ھیچی تر نادۆزنەوە، ئەمە وەک جادووە سروشتییەکەی ھاوڵ کە ڕێگە دەدات بە چوار شوێن دا بڕوات ھەرچۆنێک بێت سۆفی فێردەبێت کە ژیانی ھاوڵ بە کاڵسیفەر شەیتانە ئاگرییەکەوە بەستراوەتەوە و ھاوڵ گۆراوە بۆ چۆلەکەیەکی وەکوو دراگۆن بۆ ئەوەی دەست لە ھەردوو بەرەکە وەر بدات لەناو جەنگەکە بەڵام ھەر گۆرانکارییەک بۆ شێوەی چۆلەکە، دووبارە گەرانەوەی بۆ سەر مرۆڤی بۆ ئەستەم دەکات دواتر ھاوڵ، دەگەڕێتەوە و قەڵاکە نوێ دەکاتەوە لە قەڵاکەی شوێنێک دەکاتەوە بۆ ناو خانووەکەی سۆفی.

چەن ڕۆژێک دواتر شارەکە بۆمب باران دەکرێت لەلایەن فرۆکەی شانشینەکەی تر و پیاوەکانی سولەیمان کە ھێرش دەکەنە سەر خانووەکەی سۆفی و فرۆشگاکەی سۆفی، ھاوڵ دەچێتە دەرەوە بۆ پارێزگاریکردن لە گرووپەکەی، سۆفی بۆ ئەوەی وا ھاوڵ بگەڕێتەوە تەواوی ئەوانەی ناو قەڵا دەباتە دەرەوە، لەگەل کاڵسیفەریش، پاش بردنە دەرەوەی کاڵسیفەر کە سەرچاوەی وزە و ڕاگرتنی قەڵاکە بوو، قەڵاکە بە دادەرمێ و دەیکات بە دوو لەتەوە، دواتر جادووگەرەکەی پێشوو بەوە دەزانێت کە کاڵسیفەر دڵی ھاوڵی ھەیە و کاڵسیفەر ئاگرەکە لەدەستی دەگرێت، ئەمەش زیانی پێدەگەیەنێت بۆیە سۆفی ئاوی پێدادەکات ئەمەش کاڵسیفەر زۆر لاواز دەکات و قەڵاکە بەرەو داڕمان دەروا دەبێتە دوو پارچە و سۆفی دەکەوێتەلایەکی تر و لەیەکتر جیادەبنەوە، دواتر بەھۆی ئەلقەی جوانییەتی کە پەنجەیەتی، سۆفی بەرەو شوێنێک ڕادەکێشێت کە دەیبات بەرەو ڕابردووی ھاوڵ لەوێ مناڵی ھاوڵ دەبینێت کە ئەستێرەیەکی بەربۆوە دەگرێت کە کاڵسیفەرە و دڵی خۆی پێدەدات دواتر سۆفی خۆی پێدەناسێنێت کە لەداھاتوو بیدۆزێتەوە، پاش ئەوە سۆفی دەگوازرێتەوە لە ڕابردووە بۆ کاتی ئێستا و ھاوڵ دەدۆزێتەوە و ئەوانی تریش دەدۆزنەوە جادووگەرەکەی پێشووش دڵی ھاوڵ ڕادەست دەکاتەوە، سۆفی دەیباتەوە شوێنی خۆی بۆ لای ھاوڵ، بەمە ھاوڵ دەگەڕێتەوە باروودۆخی ئاسایی و کاڵسیفەر ئازاد دەبێت ھەرچەنە دەیەوێت بمێنێتەوە، ھەرچۆنێک بێت جادووەکەی سۆفیش دەشکێت ئەمەش دەیگەرێنێتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی بەڵام قژی وەکوو خۆی دەمێنێتەوە، ھێمایەکە کە ئەیسەلمێنێت کە بەھۆی ئەم ڕووداوانەی ڕوویان داوە زیاتر فێربووە و گەورە بووە، دوای ئەوەی سۆفی ڕوومەتی سەر شێلم ماچ دەکات جادووەکەی سەر شێلمیش دەشکێت و دەیگەڕێنێتەوە سەر شێوە ئاسایییە مرۆڤییەکەی، خۆی ئاشکرا دەکات کە شازادەکەی شانشینەکەی ھاوسێیانە، (کە ئێستا لەبەر ئەمە بووە بە جەنگ) پێی دەوترێ بچێتەوە ماڵەوە (شانشینەکەی) و جەنگەکە بوەستێنێت ، دوای گەرانەوەی شازادە سەگەکە پەیوەندی بە سولەیمانەوە دەکات لە ڕێگەی ئاوێنەی بینینی جادوویییەوە سولەیمان بە بابەتەکە دەزانێت و بڕیاری ڕاگرتنی جەنگەکە دەدات. لە کۆتایدا ھەموو مارکل و جادووگەرەکەی پێشوو و سۆفی و ھاوڵ بەیەکەوە دەژین و بە کۆتایەکی خۆش ئەنیمییەکە بە کۆتا دێت.

ئەکتەرە دەنگییەکان دەستکاری

Chieko Baisho, who voiced Sophie in the Japanese version of the film
ئیمیلی مۆرتیمەر کە دەنگی سۆفی گەنجی لە ڤێرژنی فیلمەکە دا کە دۆبلاژکراوە بۆ ئینگلیزی
کارەکتەر ئەکتەرەکانی دەنگی ژاپۆنی ئەکتەرەکانی بەشی دۆبلاژی ئینگلیزی
سۆفی ھاتە (ソフィー・ハッター، سۆفی ھاتا) چێیکۆ بایشۆ ئیمێلی مۆرتایمەر (گەنج)

جین (بەتەمەن)

ھاوڵ (ハウル، ھاورو) تاکیو کیمورا کرستیان بێل
Witch of the Waste (荒地の魔女، Arechi no Majo) ئاکیھیرۆ میوا Lauren Bacall
Calcifer (カルシファー، کاروشیفا) تاتوسیا گاشوین[٢] بێلی کریستال
Markl (マルクル، ماروکورو) ڕیونۆسکێ کامیکی[٢] Josh Hutcherson
Suliman (サリマン، ساریمان) ھاروکو کاتۆ Blythe Danner
Lettie (レティー، رێتی) یاۆیی کازوکی Jena Malone
Honey (ハニー، ھانی) مایونۆ یاسۆکاوا Mari Devon
Prince Justin / سەر شێلم (カブ، کابو) یۆ کیزومی Crispin Freeman
پاشای ئینگاری (国王، Kokuō) ئاکیو ئۆتسوکا Mark Silverman
Heen (ヒン، ھین) دایجیرۆ ھارادا

باگراوند دەستکاری

دژە جەنگ دەستکاری

قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ دژە جەنگێکی بەھێز لەخۆ دەگرێت، لە کاریگەری میازاکی لەسەر جەنگی عێراق و ئەمریکای ساڵی ٢٠٠٣[٨][٩][١٠]کاتێک خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت لەسەر کارەکەی لەسەر ئەنیمی (ڕوحە ڕفێندراوەکە)، وتی کە «تورەیەکی زۆری بەرامبەر بە جەنگ ھەیە» بۆیە ھەنێک ھەستی بە دودڵی کرد لەسەر خەڵاتەکە[١١][٨] میازاکی وەک دژە جەنگێک ناسراوە[٩][١٠][١٢] لە کاتی جەنگی عێراق میازاکی ھەست بەوە دەکات کە پێویستە فلمێک دروست بکات کە لەوانەیە بە بەھایەکی ئەوتۆی نەبێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمە جگە لە سەرکەوتنی فلمەکەی لە وڵاتەکەدا لەراستیدا زانا دانی کەڤالارۆ ئەوەی خستە ڕوو کە میازاکی فلمێکی دروست کردووە کە نائاسانی لەنێوان بینەرە ئەمریکییەکان دروستکردووە[٨]لە فلمەکە خاتوو سولەیمان جگە لەو ڕاستییەی کە دەتوانێت شتەکان بزانێت بەڵام ناتوانێت گەمژەیی و خراپی شەڕکردن بزانێت تا کۆتایی چیرۆکەکە[٨] میازاکی ئەیەوێ ئەوە نیشان بدات کە جیھانی ڕاستەقینە ھاندراوە بۆ حەز و خواستەکانی کەسانی ھەڵەشە[١٣] دانی کەڤالارۆ ئەوەش دەخاتە ڕوو جەنگ مانای "تامێکی تاڵی بێ ھەڵەی " لەخۆگرتووە[٨] ئەوەش ڕووندەکاتەوە کەوا سەربازەکان و جەنگ لە فلمەکە ڕون بینیان بۆ کراوە[١٤] ھەر لەسەرەتای فلمەکە چالاکییەکی بەھێزی سەربازی نیشان دەدات[١٤]

لە جیھانی قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ وێنەیەکی تەواو بۆ خراپەکارەکان و پاڵەوانەکان نییە لە جیاتی ئەوە، کارەکتەرەکانی جۆراوجۆرن، ھەرچۆنێک بێت مات دەلێت کە سادەترین نامەی فلمەکە بریتییە لە (جەنگ خراپە)[١٥]

بەرھەمھێنان دەستکاری

 
ھایاو میازاکی، دەرھێنەری قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ

لە ئەیلوولی ٢٠٠١، ستۆدیۆکانی گێبڵی ئاگاداری بڵاوکردەوە لەسەر بەرھەمھێنانی دوو فلم، یەکەمیان (پشیلەکە دەگەڕێتەوە)، دووەمیشیان لەخۆگرتنەوەی ڕۆمانەکەی دیانا جۆنیسە (قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵ)[١٦] تۆشیۆ سزوکی ئەو کەسەی کە قەڵا جووڵاوەکەی ھاوڵی بەرھەمھێنا وتی کە میازاکی دوای خوێندنەوەی ڕۆمانە ئینگلیزییەکەی قەڵا جوولاوەکەی ھاوڵ بیرۆکەی ئەوەی بۆھات کە فلمێک لەسەری بەرھەم بھێنێت[١٧]ڕۆمانەکە ئەوەی ڕوونکردبۆوە کە چۆن قەڵاکە جووڵە دەکات و میازاکی سەرەنجی لەسەر ئەوە بوو کە بزانێت چۆن قەڵاکە دەجوڵێت کە گەیاندییە وێناکردنی قەڵاکە لەسەر شێوەی قاچی پەلەوەر[١٨] پڕۆژەی فلمەکە دەست پێکرایەوە لە شوباتی ٢٠٠٣ [١٦] پلانی بۆ دانرابوو کە لە بەھاری ٢٠٠٤ تەواو بکرێت و لە ھاوینی ئەم ساڵەدا بڵاوکرایەوە[١٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت Rooney ٢٠٠٤.
  2. ^ ئ ا ب پ Metacritic 2005.
  3. ^ Rooney ٢٠٤.
  4. ^ ئ ا ب boxofficemojo ٢٠١٦.
  5. ^ Geoghegan 2011.
  6. ^ boxofficemojo 2016.
  7. ^ Metacritic ٢٠٠٥.
  8. ^ ئ ا ب پ ت کەڤالارۆ,دانی (٢٠١٥) . نەخشەی جیھانی ھایاو میازاکی. McFarland. ISBN 978-1-4766-2080-0.
  9. ^ ئ ا گۆردۆن، دێڤین(٢٠٠٥). "A 'Positive Pessimist'". ماڵپەری ھایاو میازاکی. ٨ی ئایاری ٢٠٠٨.
  10. ^ ئ ا Smith, Lindsay (1 April 2011). "War, Wizards, and Words: Transformative Adaptation and Transformed Meanings in Howl's Moving Castle". The Projector Film and Media Journal. 11 (1).
  11. ^ Cavallaro 2015, pp. 61–62.
  12. ^ Kimmich, Matt (2007). "Animating the Fantastic: Hayao Miyazaki's Adaptation of Diana Wynne Jones's Howl's Moving Castle". In Straytner, Leslie; Keller, James R. (eds.). Fantasy Fiction into Film. Jefferson, North Carolina: McFarland & Company.
  13. ^ کەڤالارۆ,دانی (٢٠١٥) . نەخشەی جیھانی ھایاو میازاکی. McFarland. ISBN 978-1-4766-2080-0.
  14. ^ ئ ا Cavallaro, Dani (2014). The Late Works of Hayao Miyazaki: A Critical Study, 2004–2013. Jefferson, NC: McFarland. pp. 26–30. ISBN 978-1-4766-1909-5.
  15. ^ Kimmich, Matt (2007). "Animating the Fantastic: Hayao Miyazaki's Adaptation of Diana Wynne Jones's Howl's Moving Castle". In Straytner, Leslie; Keller, James R. (eds.). Fantasy Fiction into Film. Jefferson, North Carolina: McFarland & Company.
  16. ^ ئ ا Cavallaro 2006, pp. ١٥٧–١٧١.
  17. ^ "Japanese Walt Disney – Film – Entertainment – theage.com.au". www.theage.com.au. 18 September 2005. Archived from the original on 14 October 2014. Retrieved 14 December 2017.
  18. ^ Talbot, Margaret (March 2006). "The Auteur of Anime". The Asia-Pacific Journal. 4 (3).
  19. ^ Shilling 2002.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری