کۆرپسی دەقی کوردیی سۆرانیی ئاسۆسافت

کۆرپسی دەق کۆمەڵێکی زۆر دەقی پێکھاتەمەندە(structured)، کە بەشێک یان ھەمووی دەقەکان پەراوێزنووسی(annotation) دەکرێن. کۆرپسی دەق سەرچاوەیەکی گرینگە بۆ زمان کە لە بوارەکانی پەرداوتنی زمانی نووسراوە و ئاخاوتندا بە کار دەبرێت. بۆ وێنە؛ لە ناسینەوەی ئاخاوتندا بۆ مۆدێلی زمانی و دەرھێنانی لێکسیکان یان سیستمەکانی وەرگرتنەوەی زانیاری کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

کۆرپسی دەقی ئاسۆسافت دەستکاری

کۆرپسی دەقی ئاسۆسافت گەورەترین کۆرپسی دەقی زمانی کوردییە کە تا ئێستا ئامادە کراوە. ئەم کۆرپسە لە ١٩٠ میلیۆن نیشانە(token) پێکھاتووە. سەرچاوەکانی پێکھێنەری ئەم کۆرپسە ماڵپەڕەکان، کتێبە کوردییەکان و گۆڤارەکانن. کۆرپسەکە لە ٤٥٨٬٠٠٠ بەڵگەنامە پێکھاتووە، کە ھەر کام لە بەڵگەنامەکان براوانەتەوە شێوازی ستانداردی TEI.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ 1 ٢٦ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., ماڵپەڕی فەرمیی ئاسۆسافت.