کۆرالاین (فیلم)

فیلمێکی ٢٠٠٩

کۆرالاین (بە ئینگلیزی: Coraline) فیلمێکی وێنەی جووڵاو، خەیاڵی، سێ دووریی ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە، لەگەڵ نووسەری بەڕیتانی «نیڵ گییمان». لەلایەن نووسەر و بەرھەمھێنی ڕوسی «ھێنری سلیک» ئاڕاستە کرا، لەگەڵ ڕەزامەندی نووسەر نیڵ گرییمان.

کۆرالاین
دەرھێنەرھێنری سێلیک
بەرھەمھێنەربیڵ مەشانیک
نووسینھێنری سێلیک
مۆسیقابڕۆنۆ کۆلایس
دەستکاریکریستپڤەر مۆریی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەلایکا
ڕێکەوتی دەرچوون٥ی شوباتی ٢٠٠٩
ماوەی فیلم١٠٠ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٦٠ ملیۆن دۆلار
داھات١٢٤ ملیۆن دۆلار

فیلمەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٦ی شوباتی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە، دواتر لە ئاھەنگی فیستیڤاڵی پۆرتلاند فیلمەکە ستایش کرا.[١] لەکۆتایی ھەفتە داھاتەکەی بووە ″شازدە ملیۆن و ھەشت سەد و پەنجا ھەزار دۆلار، تا ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە بۆکس ئۆفیس ڕیزی سێیەمی گرت، فیلمەکە لەھەموو جیھان داھاتەکەی گەیشتە ١٢٠ ملیۆن دۆلار. فیلمی کۆرالاین پاداشتێکی زۆری وەرگرت، بەتایبەتی پاداشتی مۆسیقا. باشترین کارەکتەر دیزاین کراوە، زیاتر گرنگیان بەدیزاین داوە، ھەروەھا بۆ «پەیمانگای پاداشتی زێڕین ھەڵبژێردرا» چونکە فیلمی وێنەی جووڵاوی زیندوکردەوە.

چیرۆک دەستکاری

کۆرالاین کچێکە تەمەنی یازدە ساڵە، خۆی و دایک و باوکی بۆ کۆشکی ئەشلاند بۆ «ئۆریگن» ڕۆیشتن، کۆرالاین خۆی بەتەنھا دەدۆزێتەوە، لەبەر ئەوەی باوک و دایکی ھەمیشە خەریکی کارن. لەو ماڵەدا سەرنج دەدات، دەرگایەکی بچووک دەدۆزێتەوە، ئەو دەرگایە جیھانێکی ترە، کۆرالاین بڕیار دەدات، بۆ ئەوەی بچێتە ئەودیوی دەرگا بچووکەکە، دوای ئەوەی چوو، ژیانی تایبەتی خۆی بوو، ھەمان دایک و باوک، ھەمان ھاورێ، ھەمان دراوسێ، بەڵام کۆرالاین لەوێ زۆر دڵخۆشترە لە ژیانەکەی تری، چونکە لەوێدا لەلایەن دایک و باوکی خۆشەویستی پیدەدرێ، تەنھا جیاوازی ئەو شوێنە چاوی کەسەکان سروشتی نییە، بەڵکو لە جیاتی چاوی ڕاستەقینە قۆبچەی ڕەشی پێوەیە، بەڵام کۆرالاین زۆر دڵخۆشە و گرنگی بەوە نادات، سەرەرای ئەوەش ھەموو شەوێک دەڕواتەوە ئەو شوێنە. شەوێک کۆرالاین نایەوێت لە جیھانە جادوویەکە بگەرێتەوە، دایک و باوکی پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکەن (بەشەرتێک لەگەڵمان دەمێنیتەوە، دەبێت قۆبچە لەچاوت بدورینەوە)، کۆرالاین لەوکاتەدا دەلەرزێت، دەترسێت، لە دەسیان ڕادەکات، دەیەوێ بگەرێتەوە جیھانەکەی خۆی.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • داکوتا فانینگ: ڕۆڵی کۆرالاین دەبینێت، کۆرالاین پرچێکی شینی تۆخی ھەیە، چاکەتێکی زەرد، کچێکی ئازایە، زیرەک و بەمەراقە. فیلمەکە وەک ژیانی سەر ئەم جیھانەیە، کە گوێ بەقسەی منداڵ نادەن. ڕۆمان نوسی بەناوبانگی بەڕیتانی «نیڵ گەیمان» کەسێتی کۆرالاین باس دەکات، وەک کەسێکی پر ھێز و بوێری.
  • تێری ھاتشەر: لە فیلمەکەدا ڕۆڵی دوو کەس دەبینێت، یەکەم وەک مێڵ جۆنز کە دایکی کۆرالاین، دووەم ڕۆڵی دایکەکەی تری کۆرالاین یان دایکە جادووگەرەکە. نێڵ کە دایکی کۆرالاینە، نووسەرە و ھەمیشە لەگەڵ مێردەکەی کار دەکات، کاری ماڵەوەش دەکات، نێڵ بەراستی کۆرالاینی کچی خۆش دەوێت، بەڵام لەبەر کار زۆر شت فەرامۆش دەکات.
  • جۆن ھۆگمان: لە فیلمەکەدا ڕۆڵی دوو کەس دەبینێت، یەکەم وەک چارلی جۆنز کە باوکی کۆرالاین، بەھەمان شێوەی دایکی کچەکەی خۆش دەوێت، و ھەمیشە دێک بە شێوەی ڕوخساری دەکات، بەڵام ئەمیش بەھەمان شێوە سەرقاڵە، کاری نووسەر و شتی تریش دەکات. دووەم ڕۆڵی باوکە جادوگەرەکە، لێرەدا وەک کەسێکی تر دەرەکەوێت، کاری سەیر دەکات، پیانۆژەن، باخەوان، گۆرانیبێژ، وەک کۆیلە ڕەفتار دەکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Turnquist, Kristi (February 5, 2009). "'Coraline' premiere offers Portland some Hollywood glitter". OregonLive.com. Retrieved September 3, 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری