کۆتایی ئیمپراتۆریەتی ھان

کۆتایی ئیمپراتۆریەتی ھان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٨٩ تا ٢٢٠ ی زاینی لە سەردەمی دواین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتەکە ئیمپراتۆر سیان، لەماوەی ئەم ساڵانەدا ئیمپراتۆریەتەکە پارچە پارچە دەبوو ھەر پارچەیەک لەلایەن لۆردێک فەرمانڕەوایی ئەکرا و لەژێر کۆنتڕۆلی راستەوخۆی ئیمپراتۆر دەرچووبوو، بە تایبەتی لە کودەتاکەی سەرپێچی زەرد کە ماوەکەی لە نێوان (١٨٥ تا ٢٠٥ زاینی بوو) ھەرچۆنێک بێت پایەکانی ئیمپراتۆرەکە لەلایەن دۆنگ ژوۆوە دەڕوخێنرا ئەمەش وایکرد ئیمپراتۆریەتەکە پارچە پارچە ببێت و ھەر پارچەیەکی لەلایەن لۆردێکەوە فەرمانڕەوایەتی بکرێت. بە ماوەیەک یەکێک لەو لۆردانەی ئیمپراتۆریەتەکە چاۆ چاۆ توانی دوبارە ئیمپراتۆریەتەکە بەشێوەیەک لە شێوەکان یەک بخاتەوە لە ژێر ف ئەرمانڕەوایەتی ئیمپراتۆر سیان بەڵام ئیمپراتۆریەتەکە لەراستیدا لەلایەن چاۆ چاۆدا و لەژێر پەردە فەرمانڕەوایەتی دەکرا.

ھەرچۆنێک بێت ئەم یەکخستنەوەیە زۆری نەخایاند و لەجەنگێک بەناوی قەراخی سوور لە نێوان ساڵانی ٢٠٨ و ٢٠٩ دا، کە جەنگەکە لە نێوان چاۆ چاۆ دژی ھەردوو ھاوپەیمانی سون چوان و لیو بێی دا روویدا و سەرەنجامەکەی بە شکستی چاۆ چاۆدا کۆتایی ھات.

ئەمانەش ببینە دەستکاری