کۆئەندامی سووڕان

(لە کۆئەندامەسووڕەوە ڕەوانە کراوە)

کۆئەندامی سووڕان (بە ئینگلیزی: Circulatory system) ئەو کۆئەندامەیە کە خۆراکە ماددە و ھۆرمۆن و گازەکان و...ھتد دەگوازێتەوە و پاشەڕۆکان دەردەکات و پارێزگاری لە پلەی گەرمیی لەش دەکات.

کۆئەندامی سووڕان
وردەکارییەکان
ناسێنەرەکان
لاتینیsystema cardiovasculare
MeSHD٠٠٢٣١٩
TA98A12.0.00.000
TA2٣٨٩١
FMA7161

کۆئەندامی خوێنسووڕانی مرۆڤ دەستکاری

کۆئەندامی خوێن سووڕان یا کۆئەندامی خوێن (بە ئینگلیزی Cardiovascular system) پێک ھاتووە لە دڵ، لوولەکانی خوێن (خوێنبەر، خوێنھێنەر) و خوێن. ئەرکی سەرەکی ئەم کۆئەندامە بریتییە لە ھەڵسووڕاندنی خوێن لە لەشدا، بە مەبەستی گەیاندنی بژیو (ترشی ئەمینی، ئەلیکترۆلیت، لیمف، گازە پێویستەکانی لەش وەکوو ئۆکسجین) و دەرکردنی ماکە زیادەکانی بەرھەم ھاتوو لە پڕۆسەی مێتابۆلیزم (وەک دوانە ئۆکسیدی کاربۆن) لە لەش.

دوو جۆر ھەڵسووڕانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بەدی دەکرێت:

  • سییە سووڕ: لەم سووڕانەدا خوێن لە دڵەوە بۆ سییەکان بەڕێ دەکرێت، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ کردنی گازەکان (دەرکردنی co2 و وەرگرتنی ئۆکسجین)
  • کۆئەندامە سووڕ: خوێن لە دڵەوە بۆ ئەندامەکانی لەش بەڕێ دەکرێت، بە مەبەستی گەیاندنی خوێن بە ھەموو خانەکانی لەش.

لەشی مرۆڤێکی مامناوەندی ٤٫٧ تا ٥٫٧ لیتر خوێنی تێدایە.


سەرچاوەکان دەستکاری