کلۆستریدیەم (بە ئینگلیزی: Clostridium) بەکتریایەکی گرام پۆزەتیڤە و شێوەکەی چیلکەیییە، و زۆربەی جۆرەکانی لە خول و ئاودا ھەیە، ھەروەھا لە ڕیخۆڵەی مرۆڤ و ئاژەڵاندان ھەیە، زۆربەی جۆرەکانی (anaerobic bacteria) لە شوێنێک کە ئۆکسجینی لێ نەبێت گەشە دەکەن. ھەندێک لە جۆرەکانی لە قەبارەدا دەگۆڕێن، بەتایبەتی جۆری C.butyricum کە قەبارەکەی لە ٠٬٦ بۆ ٧ مایکرۆمەتر. ئەو ژەھرەی کە دروست دەبێت لەلایەن جۆری C.botulinum دەبێتە ھۆی نەخۆشیی botulism، و باوترین جۆری ژەھرە کە C.tetani دروستی دەکات. دەبێتە ھۆی نەخۆشیی tetanus، و جۆری C.perfringens و C.navyi و C.septicum، ئەمانە دەبنە ھۆی نەخۆشیی gangrene لە مرۆڤدا، ئەوانی تر دەبنە ھۆی acute clostridium infection بە زۆری لە ئاژەڵ و ئەو باڵندانەی لە ئاودا دەژین ڕوودەدات. ئێمە زیاتر لە ١٠٠ جۆری بەکتریای clostridiumمان ھەیە، بۆ نموونە Clostridium difficile, Clostridium perfringens(also called Clostridium welchii), and Clostridium botulinum .

Clostridium difficile یەکێکە لەو بەکتریا باوانەی کە نەخۆشی لە ڕیخۆڵە و کۆڵۆندا دروست دەکات. نەخۆشەکە دژە بەکتریا وەردەگرێت لە کاتی مەترسیداریدا. ئەم دژە بەکتریایانە، بەکتریا زیان بەخشەکە تێکدەشکێنێت و ڕێگە نادات لەناو کۆڵۆندا جێگیر ببێت. لەوانەیە نەخۆشەکە ھیچ نیشانەیەکی نەبێت کاتێک تووشی ئەم بەکتریایە دەبێت، و لە ھەمان کاتدا دەتوانێت کەسانی تر تووش بکات، ئەو ژەھرەی کە ئەم بەکتریایە دروست دەکات دەبێتە ھۆی سکچوون، سک ئێشە، ھەوکردنی کۆڵۆن، تا، و بەرزبوونەوەی خڕۆکە سپییەکان، و ڕشانەوە، و وشکبوونەوە. Clostridium perfringens ھەروەھا پێی دەوترێت Clostridium welchii کە ئەمەیان دەبێتە ھۆی نەخۆشیی گەنگرین gangrene disease، ھەروەھا دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی خۆراک، و دەبێتە ھۆی نەخۆشییەک لە ڕیخۆلەدا پێی دەوترێت necrotizing colitis.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری