کڵاش ڕۆیاڵ

یاریێکی ستراتیجی مۆبایلە پەرەپێدەری کۆمپانیای سوپەرسێڵە
(لە کلاش ڕۆیاڵەوە ڕەوانە کراوە)

کڵاش ڕۆیاڵ (بە ئینگلیزی: Clash Royale)یاریێکی ئەلیکترۆنییە پەرەپێدەر و بڵاوکردنەوەی لەلایەن کۆمپانیای سوپەرسێڵە. یارییەکە ئۆنڵاین و بە کۆمەڵە، لە ٢ی مارچی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە. داھاتی کلاش ڕۆیاڵ گەیشت بە یەک بلیۆن دۆلار بە کەمتر لە ساڵێک.

شێوازی کایەکردن دەستکاری

١بەرامبەر١ و ٢بەرامبەر٢ دەستکاری

کلاش ڕۆیاڵ یارێکی ھێرشکردن بۆ تاوەرە، یارییەکە بە شێوازی ١بەرامبەر١ و ٢بەرامبەر٢ ئەنجان دەدرێت، ئامانجی یاریزان بۆ ئەوەی ببێت بە براوە لە کاتی یاریکردن وێرانکردنی تاوەرەکانی یاریزانی بەرامبەرە کە پێویستە بە شێوەیەکی لێزان و ستراتیجیانە ئەنجامی بدات. ھەر یاریزانێک لەکاتی یارکردن سێ تاوەری ھەیە بەھەمان شێوەی کەسی بەرامبەر، دوو تاوەری شازادە و تاوەری پاشا. ئەگەرھاتوو تاوەری پاشا ڕوخێندرا ڕاستەوخۆ یارییەکە کۆتایی پێدێت لە بەرژەوەندی ڕوخێنەر، کاتی یاسایی یارییەکە سێ خولەکە و ھەر یاریزانێک بە ڕوخاندنی تاوەری زیاتر براوە دەبێت ئەگەر ھاتوو وەکو یەکتر بوون ئەوکاتە دەکرێت بە کاتی زیادکراو و کۆتایی ھاتنی بە ڕوخاندنی ھەر تاوەرێک تا سێ خولەک.[١] لە وەشانی ٢٠١٨، ئەگار ھاتوو لە یاریکردنی ٢بەرامبەر٢ یاریزانی ھاوتیم لە یارییەکە بچێتە دەرەوە سڕ دەکرێت بۆ ماوەیکی کاتی.

ڕێزبەندی یاریزانان بە گوێرەی ژمارەی کاسەکانیانە، یاریزانێک کاتێک ئاستی بەرزدەبێتەوە لە ھەمان کاتدا ئاستی خوێنی تاوەرەکانیشی بەرزدەبێتەوە، دوو ڕێگە ھەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی یاریزان، بەخشینی کارتەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی کارتەکان. بەرزرین ئاستی ھەر یاریزانێک ١٣ ئاستە. وەشانی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، پۆینتی ئەسترە زیادکرا کە لە ئاستی ١٣دا بەردەستە.

کاس بەدەست دێت یاخود لەدەست دەدرێت لە شەڕی ١بەرامبەر١ (بە کۆمەڵ)، سێزدە گۆڕەپان بەردەستە بۆ شەرکردن لەنێوان یاریزانان جگە لە گۆڕەپانی فێرکردن، یاریگای گۆبلن، چاڵی ئێسک، کاسەی بەربەریان، شانۆی پێکا، سپێڵ ڤاڵێ، وۆرکشۆپی وەستا، گۆڕەپانی شاھانە، لووتکەی بەستوو، گۆڕەپانی دارستان، شاخی بەراز، دۆڵی کارەبا، شارۆچکەی خێو و گۆڕەپانی ئەفسانەکان، ھەر گۆڕەپانێک بە گوێرەی ژمارەی کاسەکان دیاریکراوە یەک لەدوای یەک، یاریزان دەگاتە خولەکان کە ژماری کاسی گەیشت بە ٤٠٠٠ کاس.

کارتەکان دەستکاری

سەرباز، سپێڵ و بنیادنان بۆ یارکردن بەردەستە وەکوو کارتێک، ھەریاریزان لەکاتی شەرکردن تەختەیەکی ھەیە کە پێکھاتووە لە ھەشت کارت لە ناویدا بەکاریان دێنێت بۆ ھێرشکردن و بەرگریکردن دژ بە یاریزانی بەرامبەر لە کاتی شەڕدا، بەھامان شێوە یاریزانی بەرامبەریش. لە کاتی دەستپێکردنی ھەر شەڕێک ھەردوو یاریزانان چوار کارتی ھەرەمەکیان لەبەردەستە. ھەرکارتێک تێچووی خۆی ھەیە بۆ بەکارھێنان، لەکاتی دەسپێکردنی شەڕ یاریزان ٥ ئیلیکسەر پۆینتی لەبەردەستە، لە ھەر ٢٫٨ چرکەیک ئیلیکسر پۆینت پڕدەبێتەوە و لەکاتی زیادکراو خێرایی دەگۆرێ بۆ دوو ئەوەندە، بەرزترین ئاستی ئیلیکسر پۆینت ١٠ ئیلیکسر پۆینتە، لە کاتی بەکارھێنانی ھەرکارتێک کارتی دواتر ئۆتۆماتیکی شوێنی دەگرێتەوە.

کلاش ڕۆیاڵ لە یەکەم بڵاوبوونەوەی ٤٢ کارت بەردەست بوو، سێ جۆری کارت ھەبوو: باو، دەگمەن و داستان. لە وەشانی شوباتی ٢٠١٦، جۆرێکیتری کارت زیادکرا ئەویش ئافسانەیی بوو لەگەڵ دوو کارتی نوێی ئەفسانەیی لەیارییەکەدا.

لە وەشانی مەی ٢٠١٩، کارتەکان بوون بە ٩٣ کارت، لەنێوان چوار جۆری کارتەکان: باو، دەگمەن، داستان و ئەفسانەیی. لە وەشانی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئاستی کارتەکان گۆردرا. ھەموو کارتەکان بەرزترین ئاستیان ١٣یە لە ئێستادا، کارەتە باوەکان لە ئاستی ١ دەسپێدەکات، کارتە دەگمەنەکان لە ئاستی ٣ دەست پێ دەکات، کارتە داستانەکان لە ئاستی ٦ دەسپێدەکات و کارتە ئەفسانەیییەکان لە ئاستی ٩ دەست پێ دەکات.

ھەموو کارتەکان لە ئاستی ٩ دان لە تۆرن مێنتەکاندا. وەشانی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ پۆینتی ئەستێرە زیادکرا بۆ گۆڕینی ڕەنگی کارتەکانی کە لە بەرزترین ئاستن بۆ بۆ ڕەنگی زێڕینی تایبەت.

وەشانی جونی ٢٠١٨، تەختەیەکی ئیمۆت زیادکرا، یاریزان دەتوانێت تاکو ٨ ئیمۆتی لە تەختەکەی دابنێت. یاریزان ئیمووەتەکان دەکڕێت لە شۆپ (جگە لە چوار ئیمووەتە سەرەکییەکەی پاشا کە بەخۆڕایییە بۆ ھەموو یاریزانێک).

وەشانی ئەیلوولی ٢٠١٨ گۆڕینەوەی کارتەکان زیادکرا، یاریزان دەتوانێت ھەر کارتێکی بییەوێت بیگۆڕێتەوە لەگەڵ کەسانی ناو کلان، ھەروەھا لە کاتی بردنەوەی شەڕی تۆرنەمێنتەکان وەردەگیرێت یان لە خەڵاتەکانی جەنگی کلان و لە ئۆفەرە تایبەتەکان لە شۆپ دەکڕدرێن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، [https://web.archive.org/web/20180906124615/https://supercell.helpshift.com/a/clash-royale/?s=battle&f=what-does-sudden-death-mean&l=en&p=web ئەرشیڤ کراوە. کاتی زیادکراو] ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.