کریس ھیپکینز

(لە کریس هیپکینزەوە ڕەوانە کراوە)

کریستوفر جۆن ھیپکینز (لەدایکبووی ٥ی ئەیلوولی ١٩٧٨) سیاسەتوانێکی نیووزلەندییە و لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە وەک ٤١ەمین سەرۆکوەزیرانی نیووزلەندا و سەرۆکی پارتی کرێکارانی نیووزلەندا کاری کردووە.[١][٢] لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ەوە ئەندامی پەرلەمان بووە لە ڕێموتاکا.

کریس هیپکینز
بە ئینگلیزی: Chris Hipkins
لەدایکبوون (١٩٧٨-٠٩-٠٥) ٥ی ئەیلوولی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
وێڵینگتن، نیوزیلاند
ناوی کاتی لەدایکبوونChristopher John Hipkins
دایکRosemary Hipkins
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەسیاسەتوان، political candidate
پەروەردەVictoria University of Wellington
ئەندامی حیزبیپارتی کرێکاران (نیوزیلاند)
کاندید لە ھەڵبژاردنی2020 New Zealand general election، 2020 New Zealand general election، 2023 New Zealand general election، 2023 New Zealand general election
وێبگەhttp://chrishipkins.org.nz

ھیپکینز وەک وتەبێژی پەروەردەی پارتی کرێکاران لە ئۆپۆزسیۆندا کاری کردووە. لە حکوومەتی شەشەمی کرێکاران پێشتر وەک وەزیری پەروەردە و پۆلیس و خزمەتگوزاری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەن کاری کردووە. لە ئەنجامی پەتای کۆڤید-١٩ لە نیووزلەندا بووە کەسایەتییەکی دیار، لە مانگی تەممووز تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ڕۆڵی وەزیری تەندروستی و وەزیری بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-١٩ لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ تا حوزەیرانی ٢٠٢٢ وەرگرتووە.

لە ٢١ی کانوونی دووەم٢٠٢٣، ھیپکینز بووە تاکە کاندید بۆ جێگرتنەوەی جاسیندا ئاردرن وەک سەرۆکی پارتی کرێکاران دوای ئەوەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. دوای ئەوەی لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەبێ بوونی ھیچ ڕکابەرێک ھەڵبژێردرا، بووە سەرۆکی پارتەکە، لە ئەنجامدا لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لەلایەن پارێزگاری گشتییەوە وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشانکرا.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Whyte, Anna (2023-01-25). "Chris Hipkins formally sworn in as new prime minister". Stuff (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-25.
  2. ^ "Hipkins Named to Succeed Ardern as New Zealand Prime Minister". Bloomberg.com. 20 January 2023. Archived from the original on 21 January 2023. Retrieved 20 January 2023.
  3. ^ McClure, Tess (22 January 2023). "New Zealand: Chris Hipkins taking over from Jacinda Ardern on Wednesday". The Guardian. Archived from the original on 22 January 2023. Retrieved 22 January 2023.
  4. ^ Frost, Natasha (2023-01-27). "Rain Batters New Zealand's Largest City, Causing Major Flooding". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2023-01-28.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری