کریستادێلفیەن ‎(/ˌkrɪstəˈdɛlfiənz/ Christadelphians) یان برایەتیوانانی مەسیح تیرەیەکن لە ئایینی مەسیحییەت، کە لە ساڵی ١٨٤٨، لە ئەمریکادا دامەزران. برایەتیوانانی مەسیح بەشێکن لە مەسیحییەکان بەڵام باوەڕیان بە سێخودایی یان سیانەیی پیرۆز نییە.

تەلاری برایەتیوانانی مەسیح، حەوزی حەمام، شاری سۆمرسێت
کڵێسای برایەتیوانانی مەسیح، بوفالۆ، نیویۆرک

باوەڕەکان دەستکاری

  • ئینجیل فەرموودەی وەحیکراوی خودایە
  • کرایستدێڵفیەنەکان باوەڕیان ھەیە کە عیسا یان یەسووعی مەسیح، کوڕی خوایە و خوەی خودا نییە
  • عیسا دێتەوە تاکو پاشایەتیی خودا دابمەزرێنێتەوە
  • مەرگ حاڵەتێکە وەک بێھۆشی (ئەم تیرەیە باوەڕیان بە ھەتاھەتایی بوونی ڕۆح نییە)
  • جەھەنەم و دۆزەخ بە مانای گۆڕن
  • ئاوبەسەرداکردن (ڕێوڕەسمێکی مەسیحییەتە؛ شۆردنی تەعمید/عماد) یانی کەسێکی باڵغ بە تەواویی بچێتە ژێر ئاوەوە
  • ڕۆحی پیرۆز (گیانی پیرۆز) شەخسێک نییە، بەڵکو ھێزی خودایە
  • شەیتان مەوجوودێکی ڕاستەقینە نییە، بەڵکوو نیشانێکە بۆ بەدی و خراپەکاری مرۆڤ

وشەڕەتناسی دەستکاری

بنچینەی وشەی کرایستدێڵفییەن (بە ئینگلیزی: Christadelphian) دەگەڕێتەوە بۆ وشە یۆنانییەکانی Khristos بە مانای مەسیح و adelphos بە مانای برا کە پێکەوە وشەی یۆنانیی کۆنی Khristadelphos دروست دەکەن کە یانی: لە برایەتی لەگەڵ مەسیحدا (بە ئینگلیزی: in brotherhood with christ). دواتر لە ئینگلیزیدا پاشگری ‎-ian ی پێ زیاد دەبێت و وشەی Christadelphian بە مانای کەسێک کە باوەڕی بە ئایینی برایەتیی لەگەڵ مەسیح ھەیە یان بە کورتی برایەتیوانی مەسیح دروست دەکەن.[١][٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ https://en.oxforddictionaries.com/definition/christadelphian[بەستەری مردوو]
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Decemberی 2017. Retrieved 7ی Mayی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

سەرچاوەکان دەستکاری