کاپکۆم

(لە کاپکەمەوە ڕەوانە کراوە)

کاپکۆم (بە ژاپۆنی: 株式会社カプコン)، گەشەپێدەر و بڵاوکەرەوەی یارییە ڤیدیۆییەکانە لە ژاپۆن. ژمارەیەک فرەنچایزی یاری دروستکردووە کە چەندین ملیۆن فرۆشراون، مێگا مان خۆی وەک ماسکۆتی فەرمی کۆمپانیاکە کاردەکات. لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە، بووەتە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی و کۆمپانیاکانی لقەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (هۆنگ کۆنگ)، ئەوروپا (لەندەن، ئینگلتەرا) و ئەمریکای باکوور (سانفرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا) هەیە.[١]

Capcom Co., Ltd
株式会社カプコン
گشتی
پیشەسازییارییەکانی ڤیدۆیی، ئینتەرتێیمەنت
دامەزرا٣٠ی ئایاری ١٩٧٩؛ ٤٤ ساڵ لەمەوبەر (١٩٧٩-٠٥-30)
بارەگاچۆ-کو، ئۆساکا، ژاپۆن
سان مەتێیۆ کاونتی، کالیفۆڕنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
کەسایەتییە سەرەکییەکان
کێنزۆ تسوجینۆتۆ (Chairman and CEO)
هاروهیرۆ تسوجینۆتۆ (President and COO)
هیرۆشی تۆبیساوا (Director in charge of Overseas Business)
کاتسوهیکۆ ئیچی (Head of R&D Management Group)
بەرھەمەکانتەواوی پێرسێتی یارییەکان
داھات٢٣٩.٦ ملیۆن $ increase (٢٠١٤)
٢٦.٨ ملیۆن $ increase (٢٠١٤)
ژمارەی کارمەندان
٢.٦٠١ (٢٠١٤)
وێبگەماڵپەڕی فەرمی

مێژوو دەستکاری

پێشتر کۆمپانیای کاپکۆم و کۆمپانیای ئایریم لە ٣٠ی ئایاری ١٩٧٩ لەلایەن کێنزۆ تسوجیمۆتۆ دامەزراوە، کە هێشتا سەرۆکی کۆمپانیای ئایریم بووە. هاوکات لە هەردوو کۆمپانیاکەدا کاری کردووە تا لە ساڵی ١٩٨٣ کۆمپانیای یەکەمی بەجێهێشتووە.[٢]

ئەو کۆمپانیا ڕەسەنانەی کە لقی ژاپۆنی کاپکۆمیان دروستکرد بریتی بوون لە (ئایریم). و کۆمپانیای لقەکەی کۆمپانیای ژاپۆن کەپسول کۆمپیوتەرز، کە هەردووکیان تەرخان بوون بۆ دروستکردن و دابەشکردنی ئامێری یاری ئەلیکترۆنی. ئەم دوو کۆمپانیایە لە ئەیلوولی ١٩٨١ ناویان گۆڕدرا بۆ کۆمپانیای سانبی. لە ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٣، تسوجیمۆتۆ کۆمپانیای کاپکۆمی دامەزراند. بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی بەشی فرۆشتنی ناوخۆیی.[٣]

لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٨٩ کۆمپانیای کاپکۆم لەگەڵ کۆمپانیای سانبی یەکگرت و لە ئەنجامدا لقی ئێستای ژاپۆنی دروست بوو. ناوی کاپکۆم ئاوێتەیەکی بڕاوە لە "کۆمپیوتەری کەپسول"، زاراوەیەک کە کۆمپانیاکە بۆ ئەو ئامێرە ئارکێدانەی کە تەنها لە ساڵانی سەرەتایی خۆیدا دروستی دەکرد، داڕێژراوە، کە بۆ ئەوە دروستکراوە کە خۆیان لە کۆمپیوتەرە کەسییەکان جیا بکەنەوە کە خەریک بوو بەربڵاوتر ببنەوە. "کاپسول" ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە چۆن کاپکۆم نەرمەکاڵای یارییەکانی بە "کەپسولێک کە تا لێواری پڕ بووە لە خۆشی یاریکردن"، هەروەها ئاماژەیە بۆ خواستی کۆمپانیاکە بۆ پاراستنی خاوەندارێتی فیکری خۆی بە توێکڵێکی دەرەوەی ڕەق، ڕێگریکردن لە کۆپی نایاسایی و تەقلیدی کەمتر.[٤]



سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ocampo, Jason (June 11, 2008). "Capcom Marks 25th Anniversary". IGN. IGN Entertainment, Inc. Archived from the original on October 4, 2009. Retrieved July 21, 2010.
  2. ^ 会社情報 カプコンの歴史 (بە ژاپۆنی). Capcom Co., Ltd. September 30, 2009. Archived from the original on March 5, 2010. Retrieved July 21, 2010.
  3. ^ "Capcom: A Captive Audience". The Games Machine. No. 19 (June 1989). 18 May 1989. pp. 24–5.
  4. ^ Yin-Poole, Wesley (2021-05-10). "Movie director says Capcom copied his monster for Resident Evil Village boss fight". Eurogamer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-06.