کاریگەریی کۆدەنگیی ھەڵە

(لە کاریگەریی کۆدەنگیی هەڵەەوە ڕەوانە کراوە)

لە دەروونناسیدا، کاریگەریی کۆدەنگیی هەڵە هەروا ناسراو بە کۆدەنگیی لاگری، بریتیە لە تێگەیشتنێکی لاگریانەی بەربڵاو کە وا لەخەڵکی دەکات "بژاردە هەڵسوکەوتیەکان و بڕیارەکانیان وەک شتێکی تا ڕادەیەک باو ببینن و بەگونجاوی بزانن بۆ هەلومەرجی ئێستا".[١] بەواتایەکی تر، وا ئەزانن کەوا جۆرایەتیە کەسیەکانی ئەمان، تایبەتمەندیەکانیان، بڕواکانیان، و کردارەکانیان شتانێکی تاڕادەیەک بڵاون لەناو خەڵکی گشتیدا.

ئەم کۆدەنگیە هەڵەیە گرنگە چونکە بڕوابەخۆن زیاد دەکات هەروا کاریەگەری زۆر بڕوابەخۆبوونیش. ئەکرێ لەوەوە سەرچاوە بگرێت کە خۆیان بگونجێنن و خۆش بویسترێن لەلایەن دیگەرانەوە لەناو ژینگەیەکی کۆمەڵایەتیدا. ئەم لاگریە بەتایبەتی بەڵاو لەناو گروپیشدا کاتێک کە یەکێک وا ئەزانێت ڕای گروپەکە لەگەڵ ڕای دانیشتوانی گەورەتر لە گروپەکە هاوڕایە. لەبەر ئەوەی گروپەکە خۆیان جۆرە کۆدەنگیەکیان هەیە و کەمتر لەگەڵ یاک دووچاری دژایەتی دەبن، وا دەزانن هەموو بە یەک شێواز بیر دەکەنەوە.

پێڕستەکان دەستکاری

  1. ^ Ross, Lee; Greene, David; House, Pamela (1977-05). "The "false consensus effect": An egocentric bias in social perception and attribution processes". Journal of Experimental Social Psychology (بە ئینگلیزی). 13 (3): 279–301. doi:10.1016/0022-1031(77)90049-X. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)